Skip to Content

لە سەرەی خۆشگوزەرانیدا.. شکار ڕەسوڵ

لە سەرەی خۆشگوزەرانیدا.. شکار ڕەسوڵ

Closed
by ئازار 27, 2023 General

لە فیلمی (هەشت و نیو Eight and A Half )کابرایەکی ماندو و دەردەدار دەچێتە لای قەشەیەک و دەلێ:قوربان جەنابی قەشە،من حالم باش نیە،من دلم خۆش نیە!
قەشەش وەڵامی دەداتەوە و دەلێ:جا بۆ دەبێ دلخۆشبی؟ ئەسڵەن کێ گوتیەتی کە ئێمە دێینە دنیا تا دلخۆشبین؟


جا ئەمنیش دە وەرەقەم هەبوو بریارم دا سەیارەیەک بکرم،بەحساب بۆ ئەوەی دلخۆشبم

گوتیان سەیارەیەک هەیە زۆۆر باشە،نرخەکەشی گونجاوە
چووم بیبینم،یەکەم قسە گوتم:کاکە بۆیاغی هەیە؟
کابرا خەریک بوو لێمدا
(سەیارەیەک بە دە وەرەقەبێ حەتمەن بە حال دەرگاکانی پێوەماوە، بۆیاغی چی)
نەوێرام بلێم کاکە گێر و مەکینەی چۆنە، گوتم نەوەک ئەوانیشی پێوە نەمابێ!

چوم تەماشای دانەیەکی کە بکەم، لە سناعە بوو لای فیتەر بووو، لە خاوەنەکەیم پرسی، سەیارەیەکی چۆنە؟گوتی یەک عەیبی نیە، چرکەی تێدا نیە، دەڵێی گوڵە، هەر لەو کاتەدا سێ وەستا ئیشیان لەسەر دەکرد، پێکەنینم هات و هیچم نەگوت.

ساموێل بێکت لە کتێبی (Endgame)دا دەڵێ:
هیچ شتێک هێندەی بەدبەختی پێکەنیناوی نیە.

وەلحاسل سەیارەم بە دوازدە وەرەقە کری و دوو وەرەقە قەرزداربوومەوە، ئاخیر شت کابرا گوتی:
سەیارەکەش سەقف سڵایدە، تەماشا دەکەم نیوەی سەقفەکەی پێوە نەماوە و بە نایلۆن و لەزگە گرتویانەو بەوە دەلێ سەقف سڵاااایددد..

جۆکەر لە فیلمی جۆکەردا جوانی گوت:
وامزانی ژیانم تراژیدیایە بەڵام تازە بۆم دەرکەوت کۆمیدیایە

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish