سیاسه‌ت.. نه‌ژاد عزیز سورمێ
ئه‌وه‌ی باڵنده نییه
وا باشتره له به‌رزایی و هه‌ڵدێران هێللانه چێ نه‌كا..
نیتچه
یاقووتی شاراوه ، له‌و قووڵاییانهدایه كلیله‌كانی تێكه‌وتووه.. حه‌قیقه‌ت وه‌ك ڕۆژێ له ڕۆژان هیراكلیتس گوتی بۆ هه‌موو كه‌س نییه ، حه‌قیقه‌ت ته‌نیا بۆ ئه‌وانه‌یه هێزیان هه‌یه.. مرۆڤ ئه‌وه‌نده‌ی ئولفه‌تی به‌هه‌ردوو شۆڕشی كشتوكاڵی و پیشه‌سازیدا گرت و له‌گه‌ڵیاندا هاته‌وه ، پێناچێ ئه‌وه‌نده متووی جیهانایه‌تی و شۆڕشی گه‌یاندن و ده‌رهاوێشته‌كانی بێ..
ده‌گمه‌ن و نائاشنایی له‌یه‌ك سه‌رچاوه‌وه دێن و وههم له خه‌یاڵاندا جێگیر ده‌كه‌ن..
چیت ده‌وێ بۆت باس بكه‌م ؟
هه‌مووی ئاكام ده‌بێته‌وه خۆڵه‌مێشی ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێ )سیاسه‌ت) ، كه پاشان خاكهشین به ڕێژنهیهك شوێنهواریشی نامێنێ..
ئه‌و چه‌شنه ئاگردانانه به‌و سیما و قاوخانه سپێده‌یان لێ ده‌رناكه‌وێ..
ئه‌وه‌ش یارییه‌كی دیكه‌یه له ئۆلۆمپیادی خۆههڵخستن و پێشبڕكێ و ماراسۆنێك له بنبه‌ستدا كه سه‌ره‌تا و كۆتایی دیار نییه..
ئاوازی مرۆڤدۆستی تێدا ونه…
هه‌موومان به‌شتێكه‌وه خه‌ریكین تێیدا به‌ڵه‌د نین..
هه‌موومان به سیاسه‌ته‌وه مژوولین و ڕێگامان له ئه‌هلی كار ته‌نگ كردووه..
یاقووتی شاراوه له‌وێدا نییه خوشك و براینه )باوه‌كو وای لێ هاتبێ خێری زیاتر بێ)
یاقووتی شاراوه ئه‌وه‌تا ؛ له‌و كێڵگانه‌یه ڕه‌گی مرۆڤیان تێدا ڕواوه…