ده‌سه‌ڵاتی سۆڤێت و بارودۆخی ژنان… سەلام عەبدوڵڵا
دووهه‌م یادی دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتی سۆڤێت هانمان ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی به‌گشتی چاوێك بگێڕین به‌وه‌ی ئێمه چی له‌و ماوه‌یه ده‌ستكه‌وتووه و به‌مه‌به‌ستی بیركردن له گرنگی و ئامانجی روودانی ئه‌و شۆڕشه.
بۆرژوا و لایه‌نگرانی تۆمه‌تبارمانده‌كه‌ن به پێشێلكردنی دیموكراسی، به‌ڵام ئێمه دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه شۆڕشی سۆڤێتی، به قووڵی و به‌رینی پاڵێكی بێوێنه‌ی داوه به پێشخستنی دیموكراسی.
دیموكراسی لای ئێمه، دیموكراسییه بۆ ئه‌و كارگه‌ر و جه‌ماوه‌ره‌یه كه سه‌رمایه‌داری ده‌یاچه‌وسێنێته‌وه، كه‌واته دیموكراسی سۆسیالیستیه(دیموكرای له‌پێناو كارگه‌ران)، دیموكراسی بۆرژوایی نیه(دیموكرای له‌پێناو سه‌رمایه‌گوزار و سه‌رمایه‌دار و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان).
كێمان له‌سه‌ر حه‌قه؟
تێڕامانی جددی له‌م مه‌سه‌له‌یه و قووڵكردنی، واته ئه‌زموونی ئه‌م دوو ساڵه له‌به‌رچاو بگرین و ئاماده‌ببین بۆ گه‌شه‌پێدانی به‌شێوه‌یه‌كی باشتر.
دۆخی ژنان به‌روونییه‌كی تایبه‌ت جیاوازی له نێوان دیموكراسی بۆرژوایی و دیموكراسی سۆسیالیستی پێشانده‌دا و به‌شێوه‌یه‌كی روون وڵامی ئه‌و پرسیاره ده‌داته‌وه.
ژنان له هیچ یه‌ك له كۆماره بۆرژواییه‌كان(له‌و وڵاتانه كه موڵكایه‌تی تایبه‌تی زه‌وی و كارگه و پشكی بانق هه‌یه…هتد) مافی یه‌كسانیان نه‌بووه، ته‌نانه‌ت له وڵاتانه‌شدا كه له هه‌موویان دیموكراسیترن. ژنان له هیچ شوێنێكی جیهانی سه‌رمایه‌داری به پێشكه‌وتووترینیشیانه‌وه، ئه‌م یه‌كسانییه‌ی لای ئێمه‌ی نه‌بووه، گه‌رچی زیاتر له سه‌ده و چاره‌كێك له‌سه‌ر شۆڕشی فه‌ره‌نسی مه‌زن تێپه‌ڕیوه( شۆڕشی بۆرژوازی دیموكرات).
دیموكراسی بۆرژوایی به‌زاره‌كی به‌ڵینی یه‌كسانی و ئازادی ده‌دا، به‌ڵام هیچ یه‌ك له كۆماره بۆرژواكان مافی یه‌كسانی به ژنان(نیوه‌ی مرۆڤایه‌تی)، یه‌كسانی ته‌واویان له‌گه‌ل پیاوان له‌به‌رده‌م یاسا نه‌داوه و هه‌روا ژنان له باڵاده‌ستی و ده‌سه‌ڵاتی پیاوان به‌سه‌ریانه‌وه ئازادنه‌بوونه.
دیموكراسی بۆرژوایی، دیموكراسی قسه و وته‌ی زلن، به‌ڵێن و درووشمی گه‌وره و جوانن له‌باره‌ی ئازادی و یه‌كسانی، به‌ڵام له پشت هه‌موو ئه‌و وتانه‌دا، كوێله‌یی و نایه‌كسانی بۆ ژنان شاراوه‌ته‌وه‌و هه‌روا كوێلایه‌تی و نایه‌كسانی بۆ كارگه‌ران.
به‌ڵام دیموكراسی سۆڤێتی یان دیموكراسی سۆسیالیستی، ئه‌و وته قه‌بانه‌ی راده‌ماڵی، چونكه راست نین و جه‌نگی بێبه‌زییانه به‌رپاده‌كات دژ به ریاكاری گه‌وره‌ی موڵكداره‌كانی خانوبه‌ره و سه‌رمایه‌داره‌كان و جووتیاره ده‌وڵه‌مه‌نده((دیموكراته‌كان))كه دانه‌وێله ده‌شارنه‌وه و خۆ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كه‌ن به فرۆشتنی دانه‌وێله به كرێكاره برسییه‌كان به نرخی بازاڕی ره‌ش.
ده‌با بڕوخێت ئه‌و درۆزنه قیزه‌وه‌نانه‌و با بزانین كه نه یه‌كسانی هه‌یه و نه ده‌بێ له‌نێو چه‌وساوه‌كان و چه‌وسێنه‌ران و نه ئازادی راسته‌قینه هه‌یه و ده‌بێ ئه‌گه‌ر ژنان ئازاد نه‌بن له‌و ئیمتیازاتانه كه یاسا جێگیری ده‌كات بۆ پیاوان و ئه‌گه‌ر كرێكاران ئازاد نه‌بن له بنده‌ستی سه‌رمایه و ئه‌گه‌ر جووتیاره زه‌حمه‌تكێشه‌كان له باڵاده‌ستی سه‌رمایه‌دار و خاوه‌ن خانوبه‌ره و گه‌وره بازرگانه‌كان رزگاریان نه‌بێت.
با له درۆزن و دووڕووه گه‌مژه‌كان گه‌ڕێین، بۆرژوا و لایه‌نگره‌كانی فێل له خه‌ڵك ده‌كه‌ن، باسی ئازادی و یه‌كسانی و دیموكراسی به گشتیان بۆ ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئێمه به كرێكاران و جووتیارن ده‌ڵێین ده‌مامكی سه‌ر رووی ئه‌و درۆزنانه لاببه‌ن، چاوی ئه‌و كوێرانه بكه‌نه‌وه:
- لافی یه‌كسانی كام ره‌گه‌ز له‌گه‌ل كام ره‌گه‌ز لێده‌ده‌ن؟
- لافی یه‌كسانی كام نه‌ته‌وه له گه‌ل كام نه‌ته‌وه لێده‌ده‌ن؟
- لافی یه‌كسانی كام چین له‌گه‌ل كام چین لێده‌ده‌ن؟
- ئازادی له باڵاده‌ستی كێ و له چ چینێك؟ ئازادی بۆ كام چینه كه ئێوه باسی لێوه ده‌كه‌ن؟
ئه‌وه‌ی باسی سیاسه‌ت و دیموكراسی و ئازادی و یه‌كسانی و سۆسیالیزم ده‌كات و ئه‌م پرسیارانه ناورووژێنێت و له پله‌ی یه‌كه‌م دایاننا‌نێت و، له دژی هه‌وڵی شاردنه‌وه و په‌راوێزخستنیان خه‌بات نه‌كات، ئه‌وا دوژمنی سه‌رسه‌ختی كارگه‌رانه، گورگێكه له‌به‌رگی مه‌ڕ و گه‌وره‌ترین ركابه‌ری كرێكاران و چووتیارانه، خزمه‌تكاری خاوه‌ن خانوبه‌ره گه‌وره‌كان و قه‌یسه‌ر و سه‌رمایه‌داره‌كانه.
ده‌سه‌ڵاتی سۆڤێت له ماوه‌ی دوو ساڵ له دواكه‌وتووترین وڵاتانی ئۆروپا، له‌پێناو ئازادی ژنان و مافی یه‌كسانیان له‌گه‌ل ره‌گه‌زی((به‌هێز))، زۆر زۆر زیاتری كردووه له هه‌موو كۆماره پێشكه‌وتووه دیموكراته‌كانی دنیا له ماوه‌ی 130 ساڵ.
له‌گه‌ل هه‌موو وشه گه‌وره‌كان له‌باره‌ی په‌روه‌رده و رۆشنبیری و شارستانیه‌ت و ئازادی له هه‌موو كۆماره سه‌رمایه‌داره‌كانی سه‌رزه‌مین، یاساگه‌لێكی زۆر قیزه‌وه‌ن و پیس و دڕنده هه‌یه، یاساگه‌لێك كه نایه‌كسانی بۆ ژنان جێگیرده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به هاوسه‌رگیری و جیابوونه‌وه، نایه‌كسانی بۆ مناڵه سرووشتی و ((یاساییه‌كان))و ئه‌متیازات بۆ پیاوان جێگیرده‌كه‌ن و زه‌لیلی ژن و به‌كارهێنانی توندوتیژی له‌گه‌لدا.
باڵاده‌ستی سه‌رمایه و سته‌مكارییه‌كانی موڵكایه‌تی تایبه‌تی((پیرۆز)) و زوڵمی گه‌مژانه‌ی بۆرژوازی بچووك و چاوچنۆكی خاوه‌ن كاری بچووك هه‌موویان پێكه‌وه رێگریان كرد له دیموكراسیترین كۆماری بۆرژوازی ده‌ست بۆ ئه‌و یاسا قیزه‌وه‌ن بۆگه‌نانه ببرێت.
به‌ڵام له كۆماری سۆڤێت، كۆماری كرێكاران و جووتیاراندا به مشتێك هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌ی راماڵی و به‌رد له‌سه‌ر به‌ردی ئه‌و درۆ و نیفاقه بۆرژوازیهانه نه‌هێشت.
ده‌با بڕوخێت ئه‌و درۆیانه، ده‌با بڕوخێن ئه‌و درۆزنانه كه لافی ئازادی و یه‌كسانی بۆ((هه‌مووان)) لێده‌ده‌ن و ره‌گه‌زێكی چه‌وسێنه‌ر و چه‌ند چینێكی چه‌وساوه و موڵكایه‌تی تایبه‌تی سه‌رمایه‌داران و پشكی بانق و كه‌سانی ده‌وڵه‌مه‌ندبوو له زێده‌ی دانه‌وێله و برسییه‌كان كوێله ده‌كه‌ن.
نه‌خێر، نه ئازادی بۆ هه‌مووان و نه یه‌كسانی بۆ هه‌مووان، به‌ڵكو خه‌بات دژی چه‌وسێنه‌ران و سه‌رمایه‌گوزاران و له‌ناوبردنی هه‌موو تواناكانیان بۆ چه‌وساندنه‌وه و سه‌رمایه‌گوزاری. ئه‌مه درووشمی ئێمه‌یه! - ئازادی و یه‌كسانی بۆ ره‌گه‌زی چه‌وساوه.
- ئازادی و یه‌كسانی بۆ كرێكار و جووتیاری زه‌حمه‌تكێش.
- خه‌بات دژی چه‌وسێنه‌ران، خه‌بات دژی سه‌رمایه‌داران، خه‌بات دژی ده‌ره‌به‌گ(كۆلاك)ی جامباز- ئه‌مه هاواری تێكۆشانمانه-، ئه‌مه راستی پڕۆلیتاریایه، راستی خه‌بات دژ به سه‌رمایه، به‌و راستییانه رووبه‌ڕووی ده‌ربڕینه هه‌نگوینی و دووڕوییه‌كانی جیهانی سه‌رمایه‌داری بووینه‌وه له‌باره‌ی ئازادی و یه‌كسانی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و ئازادی و یه‌كسانی بۆ هه‌مووان.
مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌یه كه ئێمه رێك ده‌مامك له‌سه‌ر ئه‌و درۆیانه پارچه‌پارچه كرد‌و، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه به سووربوونی شۆڕشگێرانه‌وه ئازادی و یه‌كسانی بۆ چه‌وساوه‌كان و كارگه‌ران دژ به سته‌مكاران و سه‌رمایه‌داران و ده‌ره‌به‌گه‌كان جێبه‌جێده‌كه‌ین.
رێك له‌به‌ر ئه‌وانه له دووهه‌م یادی دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتی سۆڤێتی و سه‌ره‌ڕای برسێتی و سه‌رما و هه‌موو موسیبه‌تی ئه‌و غه‌درانه كه ئیمپریالیسته‌كان به كۆماری روسیای سۆڤێتی ده‌گه‌ن، بڕوای بته‌ومان هه‌یه به درووستی خه‌باتمان و بڕوای بته‌ومان هه‌یه به‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سۆڤێتی بێ چه‌ندوچۆن له هه‌موو جیهان سه‌رده‌كه‌وێت.
له پراڤدا، ژماره 249، له 6 تشرینی دووهه‌م 1919،
ف. لیننین. جلده‌كان، پاریس- مۆسكۆ، جلدی 30، لاپه‌ڕه‌ی 116-119
به عه‌ره‌بی له كتێبی(لینین و المرأة، تعريب زينب نبوه)