Skip to Content

“ڕۆمانی بە ڕێگاوەی دڵشاد کاوانی و فێڵی سەحراویی ئەدەب”.. میدیا تاهیر خۆشناو

“ڕۆمانی بە ڕێگاوەی دڵشاد کاوانی و فێڵی سەحراویی ئەدەب”.. میدیا تاهیر خۆشناو

Closed
by كانونی یه‌كه‌م 13, 2021 General, Literature



هەندێکجار بەیەک جار خوێندنەوە ناتوانی مافی کتێبێک بدەی، ڕوونتر بڵێم، زۆرجاران خوێنەر ناتوانێ وەک ئەوەی کە هەیە یاخود پڕ بە پێستی تەواوی واتا و پەیامەکانی نێو کتێب بگەیەنێت، جا من ناخاسمە ئەو خوێنەرانەی تەنها مەبەستیان چێژە بەڵکو ئەمەوێت بڵێم لە پاڵ ئەوەی کە بەرهەمی نووسەرێک چێژت پێ دەبەخشی، دەبێت بە پێی گۆشە نیگای خۆت و تێڕوانینت ، پەیامی دێڕ بەدێڕی بگەینێ.دەبێت قوڵیت تا ئاستێک بێت ڕۆبچیتە ڕۆحی وشەکانی نێو کتێبەکە، پایەیەک بەرز بیتەوە بۆ ئاستــــی نووسەر،دواجار جگە لە دەق، تۆی خوێنەر ئەتوانی ئاست و توانای نووسەر لە نووسیندا هەڵبسەنێگێنی، ، هەڵبەت ئەمە زیاتر بۆ خودی پیرۆزی ئــــەدەبە وەک دەستخۆشی یاخود ڕووخاندنی نـــووســـەر.

یەکێک لەو کتێبانەی کە من بۆ دووەمجار خوێندمەوە، ” بەڕێـــگاوە” ی دڵشــــاد کاوانییە.
هەرچەند بە جارێک خوێندنەوە بەڕادەیەکی زۆر توانینم لە پەیامی ڕۆمانەکە تێبگەم، بەڵام هەمیشە هەستم بە نەقسێک ئەکرد، بۆیە جارێک بە خودی نووسەریشم وت:”نەمتووانی مافی تەواو بە ڕۆمانەکەتان بدەم”
ڕەنگە هۆکار زۆربن، لێ من زیاتر بۆ ئەوەی دەیگەڕێنمەوە، کە من ئەزموونی سەرەتاییمە لە خوێندنەوە، لەلایەک، لەلایەکی تریش، یەکەم ڕۆمانی کوردییە خوێندبێتمەوە کە شێواز و تەکنیکی تەواو جیاواز بێت، هەڵبەت جگە لەوەی یەکەم ڕۆمانی کوردی سادیستی یە.

تۆی خوێنەر کاتێ بەڕێــــگاوە دەخوێنیتەوە، ڕێک بیرت بۆ فێڵە سیحراوییەکانی ” میخۆی کوڕی ماخە” و دڵپاکی و سادەیی و ساویلکەیی” شێمرازی کوڕی مەلاخدر
بەخورتی” دەچێت
ئەم ڕۆمانە کە کارەکتەرە سەرەکییەکەی ” نارسیس” ە لەپاڵ ئەو میخۆ و مەلاخدر و قریاقۆس و شێمراز …..هتد دێت،
سەرەتای ڕۆمانەکە بە بەستانەوەی نارسیس دەست پێدەکات و دواتر گرێ کوێرەی نهێنییەکان و ماڵباتی میر ئەمبێز و خستنەوەی نەوە لە چوار ئاینی جیاواز کە ، ئیسلام و فەلە و جولەکە و زەردەشتی بوو
پاشان شەڕو کوشتن و پێکدادان لە پێناو گەیشتن بە بەدەسەڵات ، کە دواجار بە سەرکەوتنی شێمرازی ڕۆحانی و مانەوەی نەژادی میخۆ کۆتایی دێت.

ئەو لایەنە باشانەی کە لە ڕۆمانی ” بەڕێگــــاوە” بەدیمانکرد:ـ

١- ناونیشانی ڕۆمانەکە : من سەرەتا کە خوێندمەوە، هەستم دەکرد ناونیشانێکی زۆر بەهێز نییە، بەڵام کاتێ چوومە ناوەڕۆکی ڕۆمانەکە، ئەوسا زانیم، هەڵەم، چونکە تا دواهەمین بەشی هەمیشە کارەکتەرەکان، بەڕێگاوەن،بۆ ڕزگاربوون و دۆزینەوەی حەقیقەت،بۆیە ناوەزەترین ناونیشانە ، ئیتر ئەو ئەو گوتەیەش تاڕادەیەک تێکشکا کە دەڵێن بە بەرگ و ناونیشانی کتێب هەڵمەخەڵەتێ، بێگومان ئەمەش لێهاتوویی نووسەر دەردەخات.

٢- حەزی بوون بە نارسیس: کە کردنەوەی هەموو کۆدە نهێنییەکان و زەحمەتی و چەرمەسەری لەلایەن خودی نارسیسە، کە سەربوردەکەی دەخوێنێتەوە، دەتەوێ ئەو بیت، کاتێ واقیعت بە ڕەنگی ڕەشێکی تۆخ نووسراوە، کاتێ نازانی بوون و ڕەچەڵەکت چییە، بەڵام تۆ هەوڵدەدەی سەرەڕای ئەوەی دەزانی ڕەنگە باج بە ڕۆحت بدەی،بــــۆیە دەکرێ بڵێین حەزی خوێنەر بۆ بوون بە نارسیس کە کارەکتەری سەرەکییە، هەوڵێکە بۆ خۆ دۆزینەوەی خوێنەر و برەودان بەخۆی. کە ڕەنگە ئەمیش لە واقیعێکی ڕەش و چەرمەسەری کۆمەڵگەکەی دابێت.

٣ – بوونی ئاینی جیاواز بەڵام دانەبڕاو لەیەکتر : بەڕێگاوە کڕۆکی سەرەکی پێکدادانی ئاینەکانە وەک دوژمنایەتی نا بەڵکو زیاتر بۆ لێک نزیکبوونەوە، ئەوەتا میخۆ و شێمراز و قریاقۆس، ئامۆزان لێ لە سێ ئاینی جیاواز، هەڵبەتە ڕەنگە مەبەستی نووسەر ئەوە بێت، ئاین جیاوازی ناخاتە نێوان مرۆڤەکان بەڵکو ڕەنگە تەماع و حەزی زۆری کەسەکان بێت، کە باشتر بن لەوەیتریان، وەک ئەوەی میخۆ لەگەڵ شێمراز کردی،کە زیاتر مەبەستی گرتنە دەسەڵات و زیندووکردنەوەی دەسەڵاتی میرایەتی بوو وەک ئەوەی دژایەتی خودی ئایینەکەی شێمراز بێت.

٤ – خەیاڵی بوون بە پاڵەوان: مەحاڵە تۆ بەڕێگاوە بخوێنیتەوە، خەیاڵی ئەوەت نەکردبێ لە شوێنی کارەکتەرێک بیت،یاخود یەکێک بی لەوانەی هەمیشە بەحەنچەیەکەوە بە ڕێگاوەبی، ڕێچکە سەخت و دژوارەکان ببڕی

٥ ـ دانانی فەرهەنگۆکێکی بەپێز: بێگومان دانانی فەرهەنگۆک ڕەنگە هێندە ئاسان نەبێت بەتایبەت بۆ ئەوانەی چەندەها وشەی کۆنی کوردیان نوێ کردۆتەوە کە هەمیشە پەراوێز خراون.

٦ – ڕۆمانی هەموو سەردەمە جیاوازەکانە : بێگومان باشی هەموو دەقێک لەوەدایە، بۆ هەموو سەردەمێک خوێنەری خۆی هەبێت و لێی دانەبڕێت، من وای بۆ دەچم، بەڕێگاوەی یەکێکە لەو ڕۆمانانەی دوای ئێمەش هەمیشە خوێنەری سەرسەخت بە خۆیەوە دەبینێت، دواجار ئەمە بەرهەمی تەنها نووسەرێکی ئاسایی نییە!

جــــــوانترین دێڕی ئەم ڕۆمانە، کاتێک دەڵێت ” من دوای تەواوکردنی ئەم ڕۆمانە دەستبەجێ بێ خۆگرخاندن خۆم دەکوژم.

ڕێک بیرت بۆ ئەوە دەچێت
نارسیس
یان نووسەر
یاخود تۆی خوێنەر
خۆت دەکوژی.!!

دواجار ” بەڕێــــــگاوە” ی دڵشاد کاوانی لە هەموو وشەکان مەزنترە.
بەڕادەی ئەوەی دەتوانین بڵێین : وشــــەکان هەژارن لە ئاست وەسفکردنی ئەم ڕۆمـــــانە”

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish