![سێبه‌ری ئایینده.. نه‌ژاد عزیز سورمێ سێبه‌ری ئایینده.. نه‌ژاد عزیز سورمێ](https://dengekan.info/wp-content/uploads/2020/05/nazhadAziz.jpg)
سێبه‌ری ئایینده.. نه‌ژاد عزیز سورمێ
تۆ بڵێی كێ خۆی به به‌رپرسیار بزانێ له‌وه‌ی وه‌چه‌كانی دادێش به‌هه‌مان پێوه‌ر و ئه‌ندازه سه‌رگه‌رمی هێنانه‌دیی هه‌مان هیوا و ئومێد نابن و هه‌مان خه‌ون نابینن..؟
به چ به‌ڵگه و گه‌واهییه‌ك نه‌وه‌كانی ئایینده ، له‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ بێ خاوه‌ن و بێ سه‌رپه‌رشت و دوور له قوتابخانه و فێرگه‌ی سیسته‌مداری فه‌راهه‌م بۆ هه‌مووان نه‌ك خوێندنگه‌ی تایبه‌ت كه جێی داخه لای ئێمه به مه‌به‌ستی وه‌به‌رهێنان دامه‌زرێنراون ؛ ئه‌وانه‌یش كه له سێبه‌ری شه‌قامدا پێ ده‌گه‌ن ، سبه‌ینێ له توانایاندا ده‌بێ خه‌ونی نوێ ببینن؟
له ڕاست ئه‌م پرسه‌دا بڵێی كێ خۆی به به‌رپرس بزانێ و به‌رگه‌ی لێپرسینه‌وه‌ی مێژوو بگرێ؟
بڵێی – ئه‌مڕۆ – هیچی بۆ – سبه‌ینێ – له‌سه‌ر نه‌بێ؟ یان – سبه‌ی – زاراوه و چه‌مكێكه ته‌نیا له خزمه‌ت ئه‌مڕۆماندایه و هیچی تر..
كامانه‌ن نه‌خشه و پلانه‌كانمان به نموونه بۆ چه‌ند ده‌یه‌یه‌كی دی ؟
یا هه‌روا به‌خشكه‌یی و هه‌نگڵه‌شله‌وه بۆ پێشه‌وه به‌ره‌و دواوه ده‌چین؟!!
ده‌مانگوت: گونده‌كانمان جوانتر دروست ده‌كه‌ینه‌وه..
ده‌مانگوت: قوتابخانه‌كانمان ڕێكوپێكتر بنیات ده‌نێینه‌وه..
ده‌مانگوت: كوردستان‌مان وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌نده ، ئه‌گه‌ر شه‌شده‌رمان لێ نه‌گیرابووایه ، ده‌تبینی چ ئابوورییه‌كی به‌هێزمان ده‌بوو
ده‌مانگوت : متمانه‌مان به خۆمان و له‌سه‌رخۆمان ده‌بێ ، پشت به‌خۆمان ده‌به‌ستین ..
ده‌مانگوت: ته‌نها به‌یانیی بدا و خۆرمان هه‌ڵبێ ، ئه‌وجا ده‌زانن به چ تێن و تاوێك ڕووه‌و پاشه‌ڕۆژ ده‌چین..
ده‌مانگووت و ده‌مانگووت…
به‌داخه‌وه ئێستاش هه‌ر ده‌ڵێین و به داختریش وا ده‌رناكه‌وێ ، ته‌نانه‌ت په‌ند و عیبره‌تمان له مێژووی نزیكی خۆیشمان وه‌رگرتبێ.
ئه‌وه‌تا به كیسه‌ڵڕۆیی له ئومێد نزیك ده‌بینه‌وه ، له كاتێكدا خه‌ریكین به‌خێرایی لێی دوور ده‌كه‌وینه‌وه..
ئه‌و منداڵ و هه‌رزه‌كار و تۆلازانه‌ی – ئه‌مڕۆ – كه وه‌چه‌ی به‌رپرسیاری – سبه‌ی – پێكدێنن ، به‌داخه‌وه شه‌قام له ماڵ و قوتابخانه باشتر ده‌ناسن ، ئه‌وه‌نده‌ی شاره‌زای چه‌ك و بازاڕی ڕه‌ش و دونیای ڕاوه‌ستاوی مۆبایل و دیجیتاڵخانه‌ن ، نیو ئه‌وه‌نده و كه‌متریش ئاشنای قوتابخانه و فێرگه و كتێب و كێشه و چاره‌نووسی خۆیان نین!
هه‌رگیز نه‌ده‌بووایه په‌روه‌رده و خوێندن له وڵاتێكی وه‌ك وڵاتی ئێمه – كه مرۆڤی پێ بنیات ده‌نرێ – بدرێته ده‌ستی ئه‌وه‌ی ناوی لێندراوه – كه‌رتی تایبه‌ت – كه زۆرینه‌یان له وه‌به‌رهێنانی قازانج مه‌به‌ستدا ده‌رناچن.
پرسیار ئه‌وه‌یه: كێ له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا خۆی به به‌رپرسیار ده‌زانێ؟ یان ئێمه له هه‌نیه‌مان نووسراوه تا هه‌تایه هه‌ر هه‌مان خه‌ون ببینین؟