 
	کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان .. شاڵاو عەلی
کۆمەڵکوژی بریتییە لە کوشتنی چەندین کەس یان کۆمەڵە کەسێک بەجارێ . قڕکردنی ئەرمەنەکان کە لە ساڵی 1915ئەنجامدرا،لەلایەن دەوڵەتی عوسمانی لە گەرمەی جەنگی یەکەمی جیهانی کەزیاتر لەملیۆن و نیوێک ئەرمەنی کوژرا . یەکەک لەسیایەتە دڕندانەکانی دەوڵەتی عوسمانی کەلەسەردەمی سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم پلانەکانی ئەنوەر پاشا و تەلعەت پاشا و جەمال پاشا و  دەزگای هەواڵگری عوسمانیەکان و سوپای حەمیدیە کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان بوو . کۆمەڵکوژی بەرفراوانی ئەرمەنەکان لە ساڵی1915 و 1917 رویدا ،  ئیمپراتۆری عوسمانی توشی کۆمەڵێک شکست بوو ، بەتایبەتی شەرەکانی بەلکان  1912 و 1913  . ترسی لە دڵی سەرکردەکانی ئیتحاد و تەرەقی دروستکرد  لەوەی ئەرمەنیەکان لە زێدی خۆیان لە پارێزگاکانی ڕۆژهەڵات بەدوای سەربەخۆیی بگەرێن . کۆمەڵێک بیانویان نایەوە بۆ جینۆسایدکردنیان ، بە فەرمانی تەلعەت پاشا لە ساڵانی 1915 و 1916 نزیکەی هەشت سەت هەزار بۆ ملیۆن و نیوێک ئەرمەنی رێپێوانی مەرگ کران لە بیابانەکانی سوریا .
  ئەوانەی ڕزگاریان بوو ، بڵاوەیان پێکرا بۆ ناو ئۆردۆگاکان .
 کۆمەڵکوژیەکە بە چەندین شێواز ئەنجامدرا کە دڕندایەتی تورکەکانی نیشاندەدا و بەشێک لە سەرۆک هۆزە کوردەکانیش بەژداربوون لەو کۆمەڵکوژیە . سەرەتا پیاوەکانیان جیادەکردەوە بەهەندێک بیانوی نابەجێ دواتر بە دڕندانەترین شێوە ئەیانکوشتن . پاشان منداڵەکانیان جیادەکردەوە دەست درێژیان دەکردەسەر ئافرەتەکان یان کچەکانیان بۆخۆیان ئەبرد بەم شێوەیە ئەرمەنەکان بە دڕندانەترین شێوە کۆمەڵکوژکران کە هیچ تاوانێکیان نەبوو تەنانەت بەشێکی زۆریان دڵسۆزی دەوڵەت بوون و پلەی بەرزیان هەبوو . بەڵام بەهۆی جیاوازی ئاین و نەتەوە بوە هۆی لەناوبردنیان .  حکومەتی تورکیا دیپۆرتکردنەوەی ئەرمەنەکانی بە کارێکی رەوا داناوە ، زۆرێک لە دەوڵەتەکان دانیان بە جینۆسایدی ئەرمەنەکان داناوە لەم دوایانە ئەمریکاش دانینا بەم جینۆسایدە بەڵام حکومەتی تورکیا پێداگری لێ دەکات و دان بە جینۆسایدی ئەرمەنەکان نانێت ، هەموو هەوڵێکیش بۆناساندی کۆمەڵکوژیەکە لەلایەن تورکیا ڕێگری لێ دەکرێ ، بەڵام دواجار ئەوە تا ئەبەد پەلەیەکی ڕەشە بە مێژووی دەوڵەتی عوسمانی .  دەوڵەتی تورکیا هەمیشە لەکاتی پاکانەکردن بۆ مێژووی خۆی کوردەکان دەکاتە سەبەبی ڕەیسی بۆ ئەم کارە قێزەونە ، بەڵام ئەوە ڕوونە کە کوردیش یەکێک بووە لە نەتەوە مەزڵومەکانی ژێر دەستی تورکەکان ، کەتا ئێستاش بەدەست سیاسەتی ڕەگەز پەرستانەی تورکیا دەناڵێنێ.


 
			 
			 
			