![كورتیله‌چیرۆك: ئاری عوسمان خه‌یات كورتیله‌چیرۆك: ئاری عوسمان خه‌یات](https://dengekan.info/wp-content/uploads/2023/05/AriOsmanXayat-e1683757374222-563x300.jpeg)
كورتیله‌چیرۆك: ئاری عوسمان خه‌یات
Closed
(مـن… لـه… ده‌به‌نه‌وه…)
له 47 ساڵیی, كچه‌كه‌م شوو به كوڕه كوردێكی سوێدنشین ده‌كات، دوای دوو ساڵ ده‌چنه كۆپنهاگن, ته‌نێ سه‌ری ساڵان به SMSێك پیرۆزباییم لێ ده‌كه‌ن.
له 51 ساڵیی -به ته‌كلیف- له كابینه‌ی ئه‌و سه‌رۆك وه‌زیرانه‌ی كه خزمی خه‌زووری كۆنه‌براده‌رێكمه، ده‌بمه وه‌زیر!
له 53 ساڵیی، سه‌روه‌ت و سامانێكی زۆر پێكه‌وه ده‌نێم، خۆیشم نازانم چۆن!
له 55 ساڵیی، ده‌ستی چه‌پ و په‌راسووه‌كانی لای ڕاستم له ڕووداوێكی ئۆتۆمۆبێلدا له ڕێگه‌ی (سلێمانی- كه‌ركووك) ده‌شكێن!
له 57 ساڵیی, دووجاران سه‌فه‌رم كردووه، جارێك بۆ دوورگه‌كانی (باهاماس) و ئه‌ویتریان بۆ (پۆرتدۆگڵاس)، ئه‌گه‌رچی له جه‌نگه‌ڵه چڕه‌كانی ئه‌وێ, پڵنگێكى گه‌وره په‌لامارم ده‌دات، به‌ڵام سه‌لامه‌ت ده‌بم. (سه‌فه‌ری یه‌كه‌میان به پاره‌ی گه‌نده‌ڵیی و دووه‌میش…)
له 59 ساڵیی, چواره‌مین عه‌مه‌ليیاتی مه‌عيده‌م، له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ویلایه‌تی (ئاریزۆنا) بۆ ده‌كرێت.
له 61 ساڵیی، یه‌كه‌مین ڕۆمانی بێ ناونیشانی خۆم ده‌نووسم، به‌ڵام هه‌رگیز بڵاونابێته‌وه!
له 65 ساڵیی، ده‌ست ده‌كه‌م به نووسینه‌وه‌ی یادگارییه‌كانم، به‌ڵام ته‌واوی ناكه‌م، ئه‌وكات تێ ده‌گه‌م هێشتا هیچ له خۆم تێ نه‌گه‌یشتووم!
له 69 ساڵیی، له‌ناو پاركی گه‌وره‌ی شار، به‌ده‌م پیاسه‌كردنه‌وه، ڕۆژنامه‌نووسێك لێم ده‌پرسێت: به‌لای تۆوه، ژیان چییه؟ نازانم چ وه‌ڵامێكی بده‌مه‌وه، ئه‌وكات تێ ده‌گه‌م، هێشتا هیچیش له ژیان تێ نه‌گه‌یشتووم!
له 75 ساڵیی، له ئێواره‌یه‌كی غه‌مگینی پایزدا: هه‌موو شتێك ته‌واو…
ئیتر مرۆڤ ئاوایه، هه‌موو ته‌مه‌نی خۆی خه‌سار ده‌كات، بۆئه‌وه‌ی وه‌ك پاڵه‌وانی ناو ڕۆمانێكی حیز بژی.
من خه‌ڵكی كفریم، له كه‌لار ده‌ژیم و گۆڕه‌كه‌م ده‌به‌نه‌وه خانه‌قین!
ئه‌يلوول- 2016