ڕۆڵی باشووری كوردستان لە ڕاپەڕینی شێخ عوبەیدوڵڵای نەهریدا-12-…ڕه‌سوڵ بۆسكێنی
به‌شی دوانزهه‌م و كۆتایی
گه‌له‌كۆمه‌كێی ده‌وڵه‌ته بێگانه‌كان دژی ڕاپه‌ڕینه‌كه
به‌هۆی ڕاپه‌ڕینی شێخ عوبه‌یدوڵای نه‌هری دا، له كوردستانی ئێران شۆڕشی خه‌ڵك و ڕاماڵینی خێرای ده‌سه‌ڵاتی عه‌جه‌م له به‌شێكی خاكی كوردستان و پێشڕه‌وی بۆ ناوچه‌كانی تر و دروست كردنی ده‌وڵه‌تی كوردستان له‌لایه‌ن شێخێكی ته‌ریقه‌ته‌وه، هه‌ڕه‌شه‌كردن له ته‌ورێز كه له‌دوای تاران دووه‌م گه‌وره‌شاری گرنگی ئێران بوو، هاندانی عه‌باس میرزای برای شا بۆ هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه و به‌شداری له شۆڕشدا، ئه‌مانه مه‌ترسی گه‌وره‌یان دروست كرد، بۆ سه‌ر ته‌ختی سه‌ڵته‌نه‌تی ناسره‌دین شا، كه خۆی له خۆیدا له تهنگوچهڵهمهیهكی قوڵ دابوو.
بزووتنه‌وه‌كه‌ی شێخ عوبه‌یدوڵڵا له كۆڕ و نووسینه ڕه‌سمیه‌كانی ده‌رباری قاجاردا، به فیتنه، غائیله، شۆڕش، طغيان..، ناوده‌برا شا به‌هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی دانا، كه ده‌بێ چاره‌یه‌كی خێرا و بنه‌ڕه‌تی بكرێ، (لۆرد كیرزن) ده‌ڵێت: شا داوای یارمه‌تی له ڕووسیا كرد، پرس و ڕاوێژی به ئینگلستان كرد، داوای قه‌ره‌بووی له توركیا كرد، (شورای ده‌وڵه‌ت)ی كۆكرده‌وه بۆ دانانی ڕێ‌و شوێنی دامركاندنه‌وه‌ی.
ئیتر له‌هه‌موو ناوچه‌كانی ئێرانه‌وه هێز و له‌شكر هێنرا بهسهركردابهتی حیشمه‌ت الدوله بۆ له ناوبردنی بزووتنه‌وه‌ی كورد، به‌ڵام شا ته‌نیا به له‌شكركێشی بۆ سه‌ركوت كردنی چه‌كداری دانه‌كه‌وت، به‌ڵكو له‌هه‌مان كاتدا بزووتنێكی دیبلۆماسی چالاكی ده‌ست پێكرد، بۆ گه‌مارۆدانی سیاسی و دیبلۆماسی و جه‌نگی جوڵانه‌وه‌كه، له‌گه‌ڵ سه‌فیره‌كانی ڕووسیا و به‌ریتانیا، هه‌روه‌ها فه‌رمانی دا به محسن خانی سه‌فیری خۆی له‌لای بابی عالی ئه‌ویش بكه‌وێته‌گه‌ڕ.
له سه‌ره‌تای كانوونی یه‌كه‌می 1881دا، موحسن خانی سه‌فیری ئێران له ئه‌سته‌مبوڵ، نامه‌ی ئاراسته‌ی هه‌موو هێزه ناوبژیكه‌ره‌كان كردبوو، داوای به‌گه‌رخستی ده‌سه‌ڵاتیانی كردبوو، تا كاریگه‌رییان له‌سه‌ر بابی عالی هه‌بێت، هه‌نگاو بنێت بۆ ڕێگاگرتن له شێخ عوبه‌یدوڵڵا، كه ئێستا له‌ناو خاكی توركیا دایه، سنووری ئێران نه‌به‌زێنێت، سه‌فیری ڕووسیش سه‌باره‌ت به په‌لاماری كورده‌كان پشتگیری داواكای موحسن خانی سه‌فیری ئێرانی كردبوو.
ناسره‌دین شا له وته‌كانی له‌گه‌ڵ (زینوفیفی) سه‌فیری ڕووسیا تێی گه‌یاند، ئێران وازی له هه‌موو جموجۆڵێك هێناوه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا، ئه‌ویش تكای وایه له‌م گیروگرفته دژی توركیا پشتی بگرێ، هه‌روه‌ها داوای لێ كرد ڕووسیا هێز بنێرێته سه‌ر سنووری ئازه‌ربایجان، بۆ ڕێگرتن له شۆڕشگێڕانی كورد و یارمه‌تیدانی سوپای ئێران له‌كاتی پێویست دا، زۆر له ده‌وڵه‌تی عوسمانی بكا ئاژاوه‌ی كورده‌كان بكوژێنێته‌وه، سه‌ركرده‌كانیان ته‌مێ بكات، زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی له‌م شه‌ڕه‌دا له‌ئێران كه‌وتوه توركیا بۆی ببژێرێ. (زینوفیف) بهپێڕهوهی له سیاسه‌تی ڕووسیای قه‌یسه‌ری، لای وابوو به‌بێ هێزبوونی ئێران زه‌ره‌ری بۆ ڕووسیا هه‌یه، به‌ڵێنی بهشادا خواسته‌كانی به پیتربۆرگ بگه‌یه‌نێ، ئومێدی یارمه‌تیشی پێ دا.
ناسره‌دین شا داوای له (تومسونی) سه‌فیری به‌ریتانیاش كرد، زۆر له توركیا بكا بكه‌وێته شه‌ڕ دژی كورده‌كان و هاوكاری ئێران بكا، بۆ كوژاندنه‌وه‌ی شۆڕشه‌كه‌یان. له‌ئه‌سته‌مبوڵ میرزا محسن خانی سه‌فیری ده‌رباری قاجار له‌لای بابی عالی كه‌وته ته‌قه‌للای دیپلۆماسی، له‌لایه‌ك له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی بابی عالی، كه هاوكاری له‌گه‌ڵ ئێران بكا، بۆ سه‌ركوت كردنی جوڵانه‌وه‌كه و هێز بنێرێته سه‌ر سنووری ئێران – عوسمانی بۆ ئه‌وه‌ی پشت له جوڵانه‌وه‌كه بگرێ، له‌لایه‌كی تر له‌گه‌ڵ سه‌فیره‌كانی ڕووسیا و به‌ریتانیا تین ببه‌ن بۆ بابی عالی، كه ده‌ست له پشتگیری جوڵانه‌وه‌كه هه‌ڵگرێ، ئاژاوه‌ی كورده‌كان بكوژێنێته‌وه و سه‌ركرده‌كانیان ته‌مێ بكا. ئێران هۆكاری بزووتنه‌وه‌كه‌ی بۆ بارودۆخی ناوخۆی ئێران و خه‌مڵینی هۆشی ڕزگاری – نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد نه‌ده‌گێڕایه‌وه، به‌ڵكو ئیمپڕاتۆریه‌تی عوسمانیان تاوانبار ده‌كرد، له‌سه‌ر هاندانی په‌لاماردانی كورده‌كان و شێخ عوبه‌یدوڵڵا بۆ سه‌ر خاكی ئێران.
دیپلۆماته‌كانی ڕووس له دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی شێخ بۆ نه‌هری چاودێری جموجۆڵه‌كانی ئه‌ویان ده‌كرد، هه‌ر زوو كاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی خۆیان ئاگادار كرد، شێخ كه‌وتۆته پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌ست ڕۆیشتووه‌كانی كورد و سه‌رۆكه‌كانی ئه‌رمه‌ن و ئاسووری و شه‌ریفی مه‌ككه و خدێوی میسر.
ئینگلیزه‌كان زانیاری زۆریان له ڕاپه‌ڕینه‌كه كۆكرده‌وه، دژی جوڵانه‌وه‌كه بوون، ئامۆژگاری شێخیان كرد ده‌ست هه‌ڵگرێ له ڕاپه‌ڕین، ئامۆژگاری مه‌سیحیه‌كانیان كرد به‌شداری نه‌كه‌ن، دهنگوباسی ڕاپه‌ڕینه‌كه‌یان ده‌گه‌یانده كاربه‌ده‌ستانی عوسمانی و ئێرانی، هانیان ده‌دان بۆ نه‌خشه‌ی له‌ناوبردنی.
(مێجه‌ر تروتێر) كونسوڵی به‌ریتانیا له ئه‌رزروم له نامه‌یه‌كیدا بۆ سه‌فیری خۆیان له ئه‌سته‌مبوڵ دان به‌وه‌دا ده‌نێ ئه‌و هه‌واڵ و ده‌نگ و باسه گرنگانه‌ی ده‌رباره‌ی نهێنیه‌كانی بزووتنه‌وه‌كه پێی گه‌یشتوون، داویه‌تیه كاربه‌ده‌ستانی تورك، خۆیشی ماوه‌یه‌كی درێژ له ئه‌رزروم مایه‌وه، بۆ به‌شداری له ئاماده‌كردنی ڕێوشوێنی له‌ناوبردنی بزووتنه‌وه‌كه.
خواسته‌كانی شێخ سیاسی بوون و هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی ده‌گرته‌وه، له‌ئه‌نجامی تێشكانی جوڵانه‌وه‌كه و ده‌ست تێوه‌ردانی ڕاسته‌وخۆی به‌ریتانیا و ڕووسیا سه‌ری نه‌گرت. عوسمانی كردی به‌به‌هانه بۆ داواكاری مادی و دواخستنی جێبه‌جێ كردنی ماده‌ی 60ی په‌یمانی به‌رلین، گێڕانه‌وه‌ی قوتور و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری بۆ ئێران.
ڕووسیاو به‌ریتانیا دوو هێزی سه‌ره‌كی بوون، له‌سه‌ر به‌هێزكردنی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان له‌ناوچه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ یه‌كتری له ململانێ دابوون، به‌ڵام كه مه‌ترسی هێزێكی سێیه‌م وه‌كو مڵۆزمی ئه‌م دووانه، په‌یدابووبێ، ئه‌وسا ململانێی نێوان هه‌ردووكیانی خاوكردۆتهوه، تا ئه‌ویان ده‌رده‌كرد، هه‌روه‌كو له‌سه‌ره‌تای قه‌ڕنی 19 به‌رامبه‌ر مه‌ترسی (ناپلیۆن) ئه‌مه‌یان كرد، سه‌رزه‌مینی ئێران و عوسمانی ببوو به‌مه‌یدانی ململانێیه‌كی سه‌خت له نێوان وڵاتانی ئه‌وروپی، به‌ڵام ڕووسیا و به‌ریتانیا له هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی ناوچه‌كه بوون، هه‌وڵیان ده‌دا ڕێگا بگرن له هاتنی هێزه‌كانی تر.
به‌ریتانیه‌كان هه‌میشه ده‌یانویست ئێران و عوسمانی له‌یه‌ك نزیك بكه‌نه‌وه و به گفتوگۆ كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، بۆ لێدانی بزووتنه‌وه‌كه‌ی شێخ عوبه‌یدوڵڵا، مسته‌ر (تۆمسن) ده‌ڵێت: من هه‌ل نیه نهمقۆستبێتهوه له‌سه‌ر قسه‌كردن له‌گه‌ڵ وه‌زیره‌كاندا، له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئاشوبی كورده‌كان، جار له دوای جار دڵنیام كردونه‌ته‌وه باوه‌ڕم وابووه كورده‌كان ئه‌وانیان به‌هیچ زانیوه، هه‌وڵم داوه ئه‌وه بۆ قه‌دری پاشا و عابدین پاشا بسه‌لمێنم تا زووه وتوێژه‌كانی نێوان توركیا و ئێران ته‌واو بكرێت. شا پێزانینی خۆی ڕاگه‌یاند سه‌باره‌ت به‌و ڕۆڵه چاكه‌ی دیویانه له هاندانی سوڵتان بۆ هاوكاری كردن له‌گه‌ڵیدا بۆ دامركاندنی یاخی بوونی كورده‌كان
هه‌وڵیان ده‌دا كۆمسیۆنێك پێك بهێنرێت بۆ باسكردنی كاروباره‌كان و دادگایی كردنی شێخ و كوڕه‌كه‌ی و شۆڕشگێڕه‌كانی تر، به‌رده‌وام جه‌ختیان ده‌كرد له سزادانی ئه‌و شۆڕشگێڕانه‌ی جه‌نگیان له‌سه‌ر زلهێزێكی دۆست به‌رپاكردووه. هانی هه‌ردوو حكومه‌تی ئێران و توركیان ده‌دا ڕێكه‌وتنامه‌یه‌كی ڕه‌سمی بكه‌ن و هیچ خێڵێكی كورد په‌نا نه‌ده‌ن، كهلهوبهر سنوره‌وه داوای په‌ناهینده‌یی ده‌كات، كه به‌هۆی خراپه‌كاری و تاوانه‌وه له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی خۆیانه‌وه ڕاوده‌نرێن، حكومه‌تی ئێران ئاماده‌یی نیشاندا بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی ڕێكه‌وتنێكی ئاوها له‌گه‌ڵ بابی عالیدا، به‌ڵام هه‌ندێ كێشه هه‌بوو كه سه‌فیری توركیا بۆ ماوه‌یه‌ك نه‌چووه به‌لای ئه‌وه‌دا وتوێژ بكات. به‌ڵام ئه‌وان له‌م كاره به‌رده‌وام بوون، هه‌وڵیان ده‌دا بۆ له‌ناوبردنی ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی كورد.
سه‌ردانی شێخ عوبه‌یدوڵڵا بۆ ئه‌سته‌مبوڵ
هه‌موو نه‌یارانی شێخ عوبه‌یدوڵڵا ده‌یانویست به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت شێخ ده‌داو بخه‌ن، له‌لایه‌ك گوشاری بێ پسانه‌وه‌ی ئێران و ڕووسیا و به‌ریتانیا بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌تی عوسمانی بۆ گرتن و دوورخستنه‌وه‌ی شێخ عوبه‌یدوڵڵا و كوڕه‌كانی، له‌لایه‌كی تر هاندانی شێخ عوبه‌یدوڵڵا له‌لایه‌ن ڕووسیا و به‌ریتانیا بۆ گفتوگۆ، دوای كۆششێكی زۆر ده‌وڵه‌تی ڕووسیای تزار و ئینگلیز شێخ عوبه‌یدوڵڵایان گه‌یانده ئه‌و بڕوایه‌ی پێویسته له ڕێگای وتوێژه‌وه چاره‌سه‌رێك بۆ مه‌سه‌له‌ی كورد بدۆزرێته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته شێخ بڕیاریدا سه‌ردانی ئه‌سته‌مبوڵ بكات، له‌و باره‌یه‌وه حه‌سه‌ن عه‌لی خان له مێژووی: (11ی ڕه‌جه‌بی 1298ی كۆچی به‌رامبه‌ر 9/6/1881ز) له‌نامه‌یه‌كدا بۆ: عەلائولدەولە (ئەمیرنیزام) لە تەورێز ده‌نووسێت: ڕۆژی شەمە (6)ی مانگ، مو‌سا پاشا بە(3) تابوور سوپاوە چوونەتە بارەگاكەی “شێخ” و گرتوویانە و دەست بەجێ بەرەو “وان” یان بردووە، تا لەوێشەوە بۆ ئەستەمبوڵی ببەن، بەو جۆرەش كە ڕوون بۆتەوە كوڕەكانی شێخ هەڵاتوون و نێردراوانی دەوڵەتی عوسمانیش بە دوایاندا دەگەڕێن، تا بیانگرن و لەگەڵ شێخدا بیانبەن. ئیتر شێخ به‌ڕێزێكی زۆره‌وه به گیراوی برایه ئه‌سته‌مبوڵ، ئه‌گه‌رچی له‌وێ پێشوازی شاهانه‌ی لێ كرا، به‌ڵام خواسته سیاسیه‌كانی پشت گوێ خرا و خۆشی به‌ده‌ست به‌سه‌ری له‌وێ له‌جێگایه‌ك دانرا.
كوژرانی هه‌مزاغای مه‌نگوڕ و هاوڕێكانی
دوای دوورخستنه‌وه‌ی شێخ عوبه‌یدوڵڵا و گوشار و ته‌نگ پێ هه‌ڵچنینی هه‌مزاغای مه‌نگوڕ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عوسمانیه‌وه، له‌سه‌ر سنووره‌كانی عوسمانی – ئێرانی به‌تایبه‌تیش له (4- 6- 1881ز) به‌دواوه واته: له دوای گرتن و بردنی شێخ عوبه‌یدوڵڵا له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عوسمانیه‌وه، له‌باره‌گاكه‌ی خۆیه‌وه بۆ (وان) و دواتریش بۆ ئه‌سته‌مبوڵ، ئیتر هەمزاغا تروسكایی هیوای هەڵسانەوەی شۆڕشی بەرەو كزبوون و كوژانەوە دەچێ و تێ دەگات دەرەتانی پەڕینەوە و داڵدەدانی ئەویش لە قەڵەمڕەوی عوسمانی‌دا تەسك دەبێتەوە، ئەوسا لەوە ناچار دەبێ خەمی گەڕانەوەی خۆی بۆ ناوچەكە و نیشتیمانەكەی خۆی بخوات و بە ناچاری وه‌ڵامی ئەو دەستە خائین و خۆ فرۆشانە بداتەوە كە بەناوی متمانە و دۆستایەتی دێرینەوە دەكەونە زەمینە خۆشكردن بۆ دڵنیاكردنەوە و تەفرەدان و هێنانەوەی بە سوێند و درۆ و دەلەسە بۆ ناو تەڵە و داوی بۆسەیەكی دڕندانەوە. ئه‌گینا به‌رله گرتن و بردنی شێخ عوبه‌یدوڵڵا بۆ ئه‌سته‌مبوڵ، به‌و په‌ڕی ژیانه‌وه و هه‌ڵسانه‌وه‌ی شۆڕشه‌وه ژیاوه، وه‌ك له نامه‌ی ژماره (103)ی حه‌سه‌ن عه‌لی خاندا ده‌رده‌كه‌وێ، بایه‌خی به‌نامه‌ی خودی سوپاسالاری ئێرانیش نه‌داوه، كه داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی لێ ده‌كات، به‌فیز و شكۆیه‌كی شۆڕشگێڕانه‌وه، مه‌رجی له‌توانا به‌ده‌ر، بۆ ئه‌و داوایه‌ی سوپاسالار داده‌نێ.
حه‌سه‌ن عه‌لی خان له‌ماوه‌ی ئه‌و 8 مانگه‌ی له سابڵاخ فه‌رمانده‌ی ناوچه‌كه بووه، ته‌قه‌لاكانی بۆ دارشتنی نه‌خشه و پیلان و فریودان و خستنه‌داوی هه‌مزاغا زۆر شێلگیرانه له‌كاردابووه، له ڕێگای هاوڕێ دێرینهكانیهوه وه‌ك میرزا قاسمی قازی و قادرئاغای دێبۆكری، به‌به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێته‌وه جگه‌له لێ‌خۆش بوونی گوێ له داخوازیهكانیشی ده‌گیرێ، ئیتر به‌فێڵ و درۆ هه‌مزاغایان خسته داوه‌وه و كه‌وته بۆسه‌یه‌كی نامهردانهوه، هه‌مزاغا ڕۆژی هه‌ینی (3ی ڕه‌مه‌زان- 31- 7- 1881ز) سه‌عاتێك پێش خۆرئاوا بوون كوژرا، هه‌روه‌ها دوانزهكهس له برازا و خۆشكهزاكانی له‌گه‌ڵیدا كوژران و كۆتایی به‌چالاكیه‌كانیان هێنرا.
هه‌ڵاتن و گه‌ڕانه‌وه‌ی شێخ بۆ كوردستان
شێخ عوبه‌یدوڵڵا كه زانی زیندانی كراوه له بابی عالی نا‌ئومێد بوو، دوای ساڵێك مانه‌وه‌ی له‌وێ سه‌رله‌نوێ به‌نهێنی كه‌وته‌وه هه‌وڵدانی ڕێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی، پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ لایه‌نگره‌كانی و له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌تانی بێگانه نوێ كرده‌وه، تا هه‌لێكی بۆ هه‌ڵكه‌وت، له ئابی 1882 به‌پاسپۆرتێكی دروست كرا‌و به‌ناوی بازرگان ڤیزای ڕووسیای وه‌رگرت، له‌به‌رگی بازرگانێكدا له‌ڕێگای كافكاسهوه ڕووی كرده‌وه كوردستان، گه‌ڕایه‌وه باره‌گاكه‌ی خۆی بۆ درێژه‌پێدانی خه‌بات.
هه‌ڵاتنی شێخ عوبه‌یدوڵڵا په‌ژاره‌ی زۆری لای ده‌رباری قاجاری دروست كرد، ئێران داوای له بابی عالی كرد كه بیگرێ و دووری بخاته‌وه، هه‌روه‌ها داوای له ڕووسیا و به‌ریتانیاش كرد پشتی بگرن، ئێران و ڕووسیا و به‌ریتانیا بابی عالیان ناچار كرد چاره‌ی سوپایی مه‌سه‌له بكات. هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی توركیا و ئێران ده‌رفه‌تێكی وایان به‌شێخ نه‌دا بتوانێ به ڕێك و پێكی په‌یوه‌ندی به لایه‌نگرانیه‌وه بكا و سه‌رله‌نوێ ڕێكیان بخاته‌وه. هێزه چه‌كداره‌كانی تورك له هه‌كاری چوونه سه‌ر شێخ عوبه‌یدوڵڵا له كۆتایی تشرینی یه‌كه‌می 1882 به‌دیل گیرا، به‌هێزێكی گه‌وره‌وه له‌گه‌ڵ 100 خێزانی لایه‌نگری ڕه‌وانه‌ی موسڵ كرا. ئینجا له موسڵه‌وه ڕه‌وانه‌ی ئه‌سكه‌نده‌روونه، و بێروت و پاشان دوورخرایه‌وه بۆ حیجاز، له‌وێ گلیان دایه‌وه تا ساڵی 1883 هه‌ر له حیجاز كۆچی دوایی كرد. ئیتر به‌دوورخستنه‌وه‌ی شێخ عوبه‌یدوڵڵا و هاوڕێكانی په‌رده‌ی ڕاپه‌ڕینی كورد له ساڵی 1880 دادرایه‌وه و به‌یه‌كجاری خامۆش بوو.
ئه‌نجامی شكستی ڕاپه‌ڕینه‌كه
ڕێوشوێنه‌كانی جێبه‌جێ كردنی به‌رنامه‌ی ده‌رباری ئێرانی بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕینه‌كه له‌مه‌یدانی جه‌نگی، سیاسی، دیپلۆماسیدا سه‌ری گرت، له‌بواری جه‌نگی شا توانی هێزێكی ڕێك و پێكی مه‌شق پێكراوی به‌دیسپلین بهفهرماندهیهكی سیاسی- سوپایی لێوه‌شاوه و به‌هاوكاری ئه‌فسه‌ری شاره‌زای نه‌مسایی ڕه‌وانه‌ی كوردستان بكات، له كوردستانی بن ده‌ستی ئێران هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران میلیشیا و نیزامی به‌توند و تیژییه‌كی له ڕاده‌به‌ده‌ر كه‌وتنه سه‌ركوت كردنی خه‌ڵك و سزادانی به كۆمه‌ڵ بۆ ئه‌وه‌ی چاوترسێن ببن و جارێكی تر زاتی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه و ڕاپه‌ڕین نه‌كه‌ن، كه توانای مرۆیی و ئابووی خه‌ڵكی له ناوچه‌كه بڕی، به‌قسه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداری وه‌كو مسعود میرزا زل ئهلسڵتانی كوڕی ناسره‌دین شا له‌و چه‌ند هه‌فته‌یه‌دا سه‌د هه‌زار كه‌س كوژران و سه‌د هه‌زار كه‌س ده‌ربه‌ده‌ر بوون و دوو هه‌زار گوندی گه‌وره و بچوك وێران كران، ئه‌مه‌ش زه‌ره‌رێكی ئه‌وه‌نده قورس بوو له كورد كه‌وت، تا نزیكه‌ی 30 ساڵ وزه‌ی جوڵانی له بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كوردی ئێرانی نه‌هێشت.
له كوردستانی بن ده‌ستی عوسمانی‌دا سوڵتان به‌پێچه‌وانه‌ی ئێرانه‌وه، هه‌وڵی دا كورد به‌لای خۆیدا ڕابكێشێ و بیكاته هێزێكی گه‌وره‌ی رێكخراو، بۆ پاراستنی سه‌ڵته‌نه‌تی خۆیی و به‌كارهێنانی له سه‌ركوت كردنی ئه‌رمه‌نیه‌كان و به‌كارهێنانی له شه‌ڕدا دژی ئێران و ڕووس. سوڵتان عه‌بدولحه‌مید له‌گه‌ڵ شێخ و مه‌لاكانی كورد پێوه‌ندی پته‌وی دروست كرد، موچه‌ی بۆ زۆربه‌یان بڕیه‌وه، كوڕ و نه‌وه‌ی ئه‌میره كورده لێخراوهكان له ئه‌سته‌مبوڵ له خۆی نزیك كرده‌وه، هه‌ندێ قوتابخانه‌ی له هه‌ندێ جێگای كوردستان دامه‌زراند، له ساڵی 1885 یشه‌وه ده‌ستی كرد به نزیك خستنه‌وه‌ی ئاغا و شێخ و مه‌لاكانی كورد له خۆی بۆ پێكهێنانی تیپه حهمیدییهكان ( حه‌میدیه سواری الایلری) له‌خێڵ و هۆزه‌كانی كورد.
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد به تێپه‌ڕینی زه‌مان ناوه‌رۆكه سیاسیه‌كه‌ی چاكتر خه‌مڵی، كه دواتر له شێوه‌ی هۆشی نیشتمانی په‌یدابوونی گۆڤار و بڵاو كراوه، دامه‌زراندنی یانه‌ی ڕۆشنبیری و ڕێكخراوی سیاسی زیاد بوونی ده‌وری كورد له بابی عالیدا خۆی نواند.
بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی 1880 له جاران زیاتر سه‌رنجی ده‌وڵه‌ته ئه‌وروپیه گه‌وره‌كانی به‌لای خۆیدا ڕ‌اكێشا، گرنگی ئه‌م گه‌لی كورد له‌ناوچه‌كه‌دا، به‌تایبه‌تی گرنگی جیۆپۆله‌تیكی نیشتمانه‌كه‌ی بۆ ئه‌وان ده‌ركه‌وت، هه‌وڵیاندا له جاران زیاتر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان له كوردستان به‌هێز بكه‌ن. گه‌ریده و ئه‌فسه‌ر و ئاركیۆلۆگ و جاسوس…. سه‌ردانی كوردستانیان ده‌كرد، لێكۆڵینه‌وه له زمان و فه‌رهه‌نگ و مێژوو، لایه‌نی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی ژیانی خه‌ڵكی كوردستان و جوگرافیای وڵاته‌كه‌یان له‌لایه‌ن ده‌زگا زانستیه‌كانی ڕووسیا و به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیاوه په‌ره‌ی سه‌ندو زۆرتر بوو، ئه‌مه‌ش بایه‌خدانی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌یه به كورد و شوێنی ژیانی.
ڕه‌سوڵ بۆسكێنی
————————————————————————-
سه‌رچاوه‌كان:
1- حەسەن عەلی خانی گەڕووسی، شۆڕشی شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری لەبەڵگەنامەكانی قاجاری دا..، و: لە فارسیەوە: محەمەد حەمە باقی، چاپخانەی دەزگای ئاراس – هەولێر- ساڵی 2007.
2- جه‌لیلی جه‌لیل، ڕاپه‌ڕینی كورده‌كان ساڵی 1880، وه‌رگێڕ: دوكتۆر كاوس قه‌فتان، چاپخانه‌ی (الزمان)، به‌غدا- 1987.
3- دكتۆر عه‌زیز شه‌مزینی، جوڵانه‌وه‌ی ڕزگاریی نیشتمانی ی كوردستان، وه‌رگێڕانی: فه‌رید سهسهرد، چاپی دووه‌م، سلێمانی- 2006.
4- د. وه‌لید حمدی، كورد و كوردستان له به‌ڵگه‌نامه‌كانی به‌ریتانیادا، و:محه‌مه‌د نوری تۆفیق، چاپخانه‌ی ئۆفیسی تیشك، سلێمانی 1999، ل 247. نه‌وشیروان مسته‌فا، كورد و عه‌جه‌م.
5- عەلی خان گۆنەخان ئەفشار، شۆڕشی شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری لە بەڵگەنامەكانی قاجاری دا…، وه‌رگێڕانی: محەمەد حەمە باقی، چاپخانەی ئاراس- هەولێر – 2007.
6- محه‌مه‌د حه‌مه باقی، ڕاپه‌ڕینی هه‌مزاغای مه‌نگوڕ له‌به‌ڵگه‌نامه‌كانی قاجاریدا1854-1881)، چاپی یه‌كه‌م، چایخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده” 2002.
7- م. س. لازاریف، مێژووی كوردستان، وه‌رگێڕانی: هوشیار عبدالله سه‌نگاوی، چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات – هه‌ولێر، 2008.
8- نه‌جاتی عه‌بدوڵڵا، شۆڕشی شێخ عوبه‌یدوڵڵای نه‌هری له به‌ڵگه‌نامه‌كانی فره‌نسیدا (1879- 1882)، سلێمانی 2004.
9- نه‌وشیروان مسته‌فا، لهتاریكیهوه به‌ره‌و ڕووناكی، چاپخانه‌ی ده‌زگای چاپ و به‌خشی سه‌رده‌م، سلێمانی – 1999.
10- نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین، كورد‌و عه‌جه‌م مێژووی سیاسی ڕووداوه‌كانی ئێران، چاپی سێیه‌م، چاپخانه‌ی ڕوون، سلێمانی – 2007.
11- هه‌ستیار كه‌مال كوردی، سیاسه‌تی ڕووسیای قه‌یسه‌ری به‌رامبه‌ر به كورد (1850- 1914)، چاپی یهوكهم، چاپخانه‌ی حه‌مدی، سلێمانی 2011.