
مرۆڤ به گریان پێکه‌نینی دێ.. فه‌رهاد که‌ریم
مرۆڤ به ئاسنی مرۆڤ ده‌شکێت
به دلۆڤانی ئه‌وین ئاسن ره‌نگ ده‌کاو ده‌مانێژێت
کوشتارگه‌یه‌کی چۆڵه ژیان
چه‌قۆ ماچ ده‌کا و به چرای کۆر رێ
ئاینده خۆکوژیه
ئاورێکی تاریک و سارد به‌ربۆته ئه‌وین و ژیان
به‌خشنده‌یی ئاوێنه نیه
ئاسن نابێ به ئاو
له رق و خوێن ژیان و ئه‌وین خنکان
گۆرستانێکی گه‌وره‌یه مرۆڤی ئاسن
پژمینی ده‌مانکوژێ
له ئاوه‌دانی ته‌م و مژ
چۆته ناو رۆشنایی مار
وه‌رزی روخانه سه‌ر پڕ ته‌رم
گۆڕ نیه بۆ ته‌رم ژیان
پێوه‌دان چێژه له تارمایی هه‌تاو
ئاوێنه پڕبووه ده‌رناکه‌وێ له خه‌ون
گوڵ ناڕوێ له ناخی مرۆڤ
تاریکی رێگره له روانین
ژیان هه‌ڵکۆڵینی مردن
ئاو ژیان نیه چیتر
به مردن ژیان چێژی نه‌دا
به‌خشنده‌یی تۆیه گه‌نم ده‌گرێ باڵنده
باڵنده هێڵانه چێناکا له بینین
په‌شیمانه له پێستت مه‌ڕ
مردنی دا به با
با ی پڕ کرد له مردن
ماسی بچووک ماسی گه‌وره راو
روناکی برین،
ئه‌وین ده‌مامکی شه‌رم
بزه‌ی سه‌وزه فڕێدانی ژیان نه‌رم
له تاریکی ئه‌ستێره دوور
شێر له ویژدانی نوستووه
میهره‌بانی خوێنه روبار
هه‌ناسه قورسه بۆ ژیان
مرۆڤ به پێکه‌نین گریانی دێ
کرم لێیدا
له ئاسن
مرۆڤی گرت
به خوێن پێده‌که‌نێ
ئاگر رێنادا تێپه‌ڕین
ئه‌ستێره دوور
فه‌رهاد که‌ریم
ئه‌مه‌ریکا