ده‌رچوانی زانكۆكان و(فاگنه‌ر).. سه‌لام عه‌بدوڵڵا
6 رۆژه(فاغنه‌ر) به 25 هه‌زار سه‌ربازه‌وه، هه‌موو جیهانی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه، به‌ڵام ده‌بینین نزیكه‌ی 15 هه‌زار ده‌رچووی زانكۆ و نزیكه‌ی 2 هه‌زار خوێندكاری زانكۆی گه‌رمیان، ئاماده نین رۆژانه دژ به دانپێنه‌نانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عیراق به بڕوانامه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕن.
شایانی باسه:1- هه‌ڵویستی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عیراق هه‌ر زانكۆی گه‌رمیان ناگرێته‌وه، به‌ڵكو ده‌رچووانی زانكۆكانی(راپه‌ڕین)،(هه‌ڵه‌بجه)و(چه‌رموو)ش.
2- ئه‌و وه‌زاره‌ته جۆره مامه‌ڵه‌یه‌كی سیاسی ده‌كات دژ به دانپێنه‌نانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای كوردستان به بڕوانامه‌كانی زانكۆی(قلم) و(كتاب) له كه‌ركوك كه له دواییدا ته‌نها خوێندكاران باجی قورسی ئه‌و سه‌وداكارییه ده‌ده‌ن.
جێی داخه دوێنی ته‌نها نزیكه‌ی 100 ده‌رچوو و خوێندكار دژ به‌و بڕیاره له‌به‌رده‌م كۆلیژی ئاداب له خانه‌قین ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. بۆچی؟ ئه‌وانیتر به‌شداریان نه‌كرد؟!
هۆكاری ئه‌م كه‌مته‌رخه‌مییه ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند هۆیه‌ك له‌وانه(ره‌شبینی، كه‌سوكاره پیاوسالاره‌كان(باوك، برا یان مێرده‌ی ژنه‌كان قبووڵ ناكه‌ن به‌شداری ناڕه‌زایه‌تی بكه‌ن یان هه‌ر پێیان باشتره كاری ماڵه‌وه بكه‌ن)و هه‌ندێ له ده‌رچووه‌كان باكیان نیه، چونكه كارێك ده‌كه‌ن یان توانای دارایی خێزانه‌كانیان زۆر باشه یان هه‌ندێكیش به به‌رتیل كاریان ده‌ستكه‌وتووه.
له‌ولاوه‌وه مامۆستاكانی ئه‌و زانكۆیانه كه‌مته‌رخه‌من، چونكه ماوه‌ی 10 ساڵ زیاتره هه‌ر پشتیان به بیروكراتی به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای كوردستان به‌ستووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه و بۆ جارێكیش ئاماده‌نه‌بوون ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕن. هۆكاری ئه‌م هه‌ڵویسته‌ش ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی و حزبیان، چونكه موچه‌كانیان وه‌رده‌گرن و زۆربه‌شیان سه‌ر به حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانن.
له‌پاڵ ئه‌م سته‌مكاریه، هه‌زاران ده‌رچووی زانكۆكانیتریش به‌هۆی سیاسه‌تی بازاڕی ئازاد و به‌رنامه‌ڕێژی راویژكارانی صندوقی دراوی جیهانی، بێكاركراون و حكومه‌تیش له‌دژیاندا په‌یڕه‌وی ده‌كات:
ده‌مێكه به‌رپرسانی هه‌رێم به ده‌رچووان ده‌ڵێن(بۆ دامه‌زراندن مه‌یه‌ن بۆ لای ئێمه، بڕۆن له كه‌رتی تایبه‌تی كاربكه‌ن).
قوربانیانی ئه‌و سیاسه‌ته بریتین له ده‌رچوو و خوێندكاره هه‌ژاره‌كان كه هه‌موو ده‌رگاكان به روویاندا داخراوه، ته‌نها كاركردنی نامۆ له پسپۆڕیان و به كرێی هه‌رزان نه‌بێت.
ئه‌م كێشه و سه‌وداكارییه لێكه‌وتێكی تری قه‌یرانی گشتی حكومه‌تی كه‌رتی تایبه‌ت و ئابووری لیبڕالیزمی نوێیه له بواره‌كانی به ئه‌هلیكردنی ته‌ندرووستی، په‌روه‌رده، داینگه، نه‌وت، گاز، كاره‌با، ئاو، ئینته‌رنێت، ته‌له‌فۆن، سیكورتی، بانق و خزمه‌تگوزارییه‌كانیتر.
له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه، تاقه چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه له ده‌رگای خه‌بات بده‌ن و گه‌شبینبن بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه ره‌واكانیان و خوێندكارانی فه‌ره‌نسا بكه‌ن به نموونه‌ی باڵایان.
ئه‌گه‌ر فاغنه‌ر له سه‌ركێشییه‌كه‌ی به 25 هه‌زار سه‌ربازه‌وه دنیای هه‌ژاند، ئه‌وا ئێوه سوپایه‌كی مه‌ده‌نی له‌بننه‌هاتوون و به دڵنیاییه‌وه ده‌توانن مافی خۆتان و هه‌موو بێكاركراو و سته‌ملێكراو و كویله هاوچه‌رخه‌كانی بازاڕی سه‌رمایه دژ به به‌رنامه‌ی نیولیبڕالیزمی ده‌سه‌ڵاتداران و حزبه‌كانیان به‌ده‌ست بهێنن.
سه‌لام عه‌بدوڵڵا