” وتووێژ لەگەڵ خۆم “.. ” نووسینی نێڵسۆن ماندێلا “.. رۆژگار خالید
هەر کەسێک لەم ژیانەدا بیەوێت وەک نێسلۆن ماندێلا بژیت پێویستە وەک نێڵسۆن ماندێلا بیربکاتەوە .
کتێبێکی قەبارە گەورەیە ماندێلا ژیانی منداڵی و سیاسی و کۆمەڵایەتی خۆی یاداشت کردووە وەک چیرۆکێکی خەیاڵی دەگێڕێتەوە.
ئەو چیرۆکەی لەسەدەی بیستەمدا بوو بەڕاستی چونکە ژیانی نیلسۆن ماندێلا دونیای هەژاند ، پێش ئەو ڕاستیە ژیان یەک ڕەنگ و یەک بیرکردنەوە و بەیەک شێوەدەبینرا لە ووڵاتی باشووری ئەفەریقا .
بەدرێژایی مێژوو مرۆڤەکان /
شەڕی ئیرادەی خۆسەپێنی و گرتنەدەسەڵات و جیاوازی چینایەتی و ویستی داگیرکاری و جیاکاری هەبوو لەسەر بنەمای ڕەنگ و ڕەگەز و ئایین و تەمەنی مرۆڤەکان لەم کیشوەرەدا .
هەر ئەوەش وایکرد /
نادادی و برسیەتی و بەهێزی ئابووری و سەپاندنی یەک عەقلیەت و یەک ئایدۆلۆژیا و ” یەک ئایین بەپێی ناوچەی جوگرافی لەم کیشوەرەدا ” بسەپێنرێت ” .
ئەو لاسەنگییە /
وایکرد سەدەی بیستەم ببێتە سەدەی کوشتنی ملیۆنان مرۆڤ و لەناوبردنی سەدان هەزار باڵندە و ئاژەڵ و خاپورکردنی سەدان قوتابخانە و زانکۆ و نەخۆشخانە و پەرستگەی ئایینەکان .
ئەم کارەساتە وایکرد دوو جەنگی گەورەی جیهانی ڕووبدات و دواتر دەیان شۆڕشی چەکداری و خەباتی گیانفیدای و خەباتی چەکداری و بزووتنەوەی بەرهەڵستکاری دروستبوون .
پرسی /
نەتەوە و ئایین و خاک و ئایدۆلۆژیا و بەهێزی ئابووری جیهانی و جیاوازی چینایەتی هۆکاربوون تاوەکو مرۆڤایەتی بکەوێتە بەردەم مەترسی گەورە و سامانی ژێرزەوی و سەرزەوی ووڵاتان دەدزرا ، لەلایەن ووڵاتانی زلهێزەوە .
بەهێزەکان /
_ دەستیانگرت بەسەر ئابووری جیهان و بە ملیۆنەها چەکداریان هەبوو .
_ لەڕووی چەکەوە گەیشتنە لووتکەی پێشکەوتن بوون بەخاوەنی چەکی ئەتۆمی ، هەر بۆیە ئاگری شەڕەکەیان هەڵگیرسان و هەم درێژەیان پێدا و هەم براوەبوون .
لە جیهاندا دابەشبوونێک هاتەپێش /
بێلایەنی و بێدەنگی و بێهێزی و ترسان دادی هیچ ولاتێک و هیچ کەسێکی نەدا .
لەم سەدەیەدا /
ئاستی نەخوێندەواری و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و برسیەتی و زوڵم گەیشتە ئاستێکی مەترسیدار .
دۆخێک هاتەپێش /
ئەگەرچی شەڕ کۆتایی هات بەڵام شەڕی ئابووری و شەڕی زانست و شەڕی تەکنەلۆژیا و شەڕی فکری و شەڕی سامانی سروشتی وەک خاک و ئاو و کشتوکاڵ و نەوت و گاز و شەڕی ماددەی هۆشبەر و شەڕی بەوەکالەتی ووڵاتان و تیرۆری سپی و خیانەت و کودەتای سەربازی دەستپێکرد و تاوەکو ئێستا بەردەوامی هەیە .
دوو بژاردە لەبەردەم مرۆڤایەتی ووڵاتان و چینی رۆشنبیران و کەسانی بەهێز مایەوە .
- شۆڕشی چەکداری .
2 .شۆڕشی سپی وەک خەباتی مەدەنی و کەرستەکانی وەک ” هۆشیاری سیاسی و هۆشیاری ئابووری و هۆشیاری کۆمەڵایەتی و هۆشیاری ئایدۆلۆژی و هۆشیاری تەندروستی و هۆشیاری هەستی نیشتمانپەروەری” دەبینەوە ، ئەم خەباتە هیچی کەمتر نەبوو لە خەباتی چەکداری .
کارەکتەری کۆمەڵایەتی و دەستەیەک لە کەسانی ئەکادیمی و زانستی و ئایینی بەشێوەی تیم کاریان دەکرد و دژی دواکەوتووی و عەقلیەتی کۆیلگەرایی و شکاندنی کەرامەتی مرۆڤ و نەخوێندەواری و نادادی و ستەمی بوونەوە .
لە سەدەی بیستەمدا کۆمەڵێک کەسایەتی خەباتییان کرد و کاریگەرییان لەسەر ملیۆنان مرۆڤ هەبوو
لەوانە ( ماندێلا _ چێ گیڤارا _ گاندی _ دالای لاما _ عبدالله ئۆجەلان ) .
کۆمەڵێک کەسایەتی هاتنە پێش
توانیان دڵی ملیۆنان مرۆڤ خۆش بکەن
وەک ( مارلین مۆنرۆ _ چارلی چاپلن _ مارادۆنا _ مایکل جاکسۆن _ سلڤیستەر سالۆنی ڕامبۆ _ مستەر بین _ چاکی شان _ هونەرمەندی لوبنانی فەیروز ) .
کەچی ئەوەی بەنەمری مایەوە بووە مرۆڤی سەدەی بیستەم مارادۆنا و ماندێلا بوو .
لەپاڵ ئەوەشدا کێشەی نەتەوەیی کورد گەیشتە لووتکە هەواڵی ڕفاندنی عبداللە ئۆجالان بوو بەیەکێک لەم ڕووداوانەی دەنگدانەوەی جیهانی دروستکرد .
تەنانەت نیلسۆن ماندێلا ووتارێکی نووسی و پاڵپشتی لە کێشەی کورد و ئازادکردنی کرد و پارێزەرەکانی خۆی نارد تاوەکو بەرگری لێبکەن .
چیرۆکی جیاوازی ژیانی نێسلۆن ماندێلا وایکرد هەموو دونیا ڕێزی بگرێت چونکە ئەو پیاوەی لە منداڵییەوە لەژێر کاریگەری دابونەریت و پەروەردەی خێزانەکەی گەورەبوو .
هەر لە تەمەنی گەنجی ڕووبەڕووی هێزی داگیرکاری ووڵاتەکەی بوویەوە و لە خەمی مرۆڤایەتی بوو .
چونکە لە جیهاندا کۆمەلێک کێشەی هاتە پێش وەک جیاوازی چینایەتی _ ڕەگەزپەرستی هەژاری نەخوێنەرەواری _ برسیەتی _ نەخۆشی _ زوڵم و ستەم _ دواکەوتوویی خەڵکی ووڵاتەکەی .
هەموو ئەو کێشانەی سەرەوە وایکرد ماندێلا لە خەمی مرۆڤایەتی بێت و بڕوای بە ئاشتی و ئازادی و پێکەوەژیان هەبێت .
لە زیندان و لەشوێنی دەستبەسەرکردنی بەدەیان نامەی نارد بۆ پارێزەران و دادگاکانی جیهان و وەزیرەکان و سەرۆکی ووڵاتان .
لەکاتێکدا لەوپەڕی ” نائومێدی _ ترس _ دۆخی خراپی دەروونی _ بێزارکردن _ سەختڕەوی _ بێمتمانەیی _ دوژمنکاری _ مردنی ئازیزان و هاوڕێیانی شۆڕشگێڕ _ گفتوگۆی بێئەنجام” دەبوویەوە .
لەدواجار هەموو شتێکی لەدەستدا زیاتر لە 25 ساڵ لە بەندیخانەبوو .
هەموو ئەوانەی دژی بوون مردن و کوژران و دادگایی کران تەنها ماندێلا مایەوە بوو بە سەرۆکی باشووری ئەفریقا .
پاراستنی کەرامەتی مرۆڤ و دروستکردنی خەونی ئازادی و یەکسانی لەنێو مرۆڤەکانی کردە واقیع .
بەشێک لە ووتەکانی نێسلۆن ماندێلا وەک خۆی دەنووسمەوە . - زۆر گرنگە مرۆڤ سوور بێت لەسەر چاندنی پەیامی ئاشتەوایی لە دڵ و ڕەفتاری خەڵکدا .
- ئەگەر بتەوێت خەڵک رۆشنبیر بکەیت و بە بۆچوونی خۆت ئاراستەیان بکەیت، ناکرێت بە توندڕەوەی و دوژمنکاری لەگەڵ دوژمن مامەڵە بکەیت هەربۆیە ئەگەر توندڕەو بیت ئەوە مانای ئەوەیە تۆ ئەوان بۆ شەرانگێزی و جەنگ هان دەدەیت .
3.میناڕەوی دەرئەنجامی زۆر زیاتر و باشتری لێ دەستبەر دەبێت .
4.لە ڕێگەی توندوتیژییەوە خەسارەتێکی زۆر دەدەین بۆیە پێویستە هەردەم شێوازی ئاشتیانە بگرینەبەر . - گەر مرۆڤ لەسەر هەر شتێک سووربوو هەر بەدەستی دەهێنێت دوای بەرانبەرەکەت بەناچاری قبوولی دەکات .
6.دوژمن ڕێز لە پیاوی جەنگاوەر دەگرێت .
7.ئەگەر کەسێک شێرانە رووبەڕووی قانوونی ستەمکارانە ببێتەوە ماقوول نییە لە زیندان بیترسێنێت .
8.هەرگیز ئامۆژگاری بۆ کەسێک نەکەی کە ڕاستەخۆ لەنێو هەندێک مەسەلە گلاوە ، پێت وانەبێ بتوانن بابەتیانە بیر بکەنەوە ئەوان لەژێر کاریگەری عاتیفەدان نەوەک لەڕووی ئەقلانیتەوە . - چارەسەکردنی گرفتەکان بەشێوەیەکی گونجاو .
- هەموو هەوڵێکم بۆ رێزگرتن لە یاسا و دادگای بووە لەباشووری ئەفەریقا نەهیچ کەس و نەسەرۆک لەسەرووی یاسایە ، دەبێ بەشێوەیەکی گشتی ڕێز لە یاسا بگیرێت و بەتایبەتیش ڕێز بۆ دادگای بگەڕێتەوە .
لەبارەی ژیانی لە بەندیخانەوە بۆ موعجیزە دەڵێت :
دیاریکردنی من وەک سەرۆکی هەڵبژێردراو و دیموکراتی بۆ باشووری ئەفەریقا شێوەیەک لە سەپاندن بوو .
ئەم کتێبە لەلایەن مامۆستا حەیدەر عەبدوڵڵا وەرگێڕانی بۆکراوە .
هیوادارم خوێنەری ئەم کتێبە ببن .