
سه‌ركوتكردن و ئازادی سیكسی …. سمكۆ محه‌مه‌د
ئاسانترین شت تیكشكانه. به‌ڵام قورسترین شت دروستكردنه‌وه‌یه‌تی ….
خراپ تێگه‌یشتن له‌جۆره‌كانی ئازادی و ره‌هه‌نده جیاوازه‌كانی له‌كولتووری داخراودا. له‌هه‌موو بارێكدا په‌یوه‌سته به‌گوتاری زاڵی ده‌سه‌ڵاته‌وه، مه‌به‌ست له‌گوتاری زاڵ ئه‌وه‌یه كه له‌ناوه‌نده ئاینییه‌كانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه و پیاوانی ئاینیش قورستری ده‌كه‌ن و بووه به‌كلتوور و یاسا و ده‌ستوور به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌رك و ماف بۆ گشت، ئه‌وه‌ی كه له‌رابردوودا له‌ئه‌ورپا بینراو بیرمه‌نده‌كانیش قسه‌ی زۆریان له‌سه‌ر كرد وه‌كو كێشه‌یه‌كی زه‌قی كۆمه‌ڵگه. مه‌ترسی به‌رهه‌مهینانی ئه‌و ئازادییه بوو كه ئینسانی سارد‌و سڕ و ژێر ده‌سته‌ی ده‌سه‌ڵات و كۆیله‌ی گوتاره‌كه‌ی بوون كه دواجار بوو به‌هێزێكی كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ڵام ئه‌وان هه‌م سه‌رده‌مه‌كه له‌خزمه‌تیاندا بوو مانای شۆڕشی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌هایه‌كی هه‌بوو، هه‌م خۆیان خزمه‌تی ویسته گشتیه‌كانیان كرد و خه‌ڵكیش پێشوازی لێ‌كرد، بۆیه توانیان ریفۆرم بكه‌ن و گوتاری زاڵ نه‌هێڵن وه‌كو سێبه‌ر به‌سه‌ر ده‌ستووره‌وه، چونكه ده‌ستوور بۆ گشت كۆمه‌ڵگه‌یه و كۆمه‌ڵگه‌ش فره‌ییه له ئاین و كولتوور و نه‌ته‌وه و هتد، به‌ڵام رۆژهه‌ڵات و به‌تایبه‌تیش كوردستان كه له‌ژێر كاریگه‌ری فشاری ئاینی زاڵدایه، قورسه بتوانێ له‌رێگه‌ی نه‌هێشتنی سه‌ركوتكردنی سێكسیه‌وه چاره‌سه‌ری ئیشكالیاته‌كانی دیكه‌ی بكات كه مانای سه‌ركوتكردنه و كه‌سێكیش سه‌ركوت كرا و كه‌سایه‌تی روخێنرا، ئیدی جارێكی دیكه دروست نابێته‌وه.
ئازادی بو سیكس له كومه‌ڵگه‌ی داخراودا، توندوتیژی به‌رهه‌مدێنێ كه ئه‌مه ویستێكی تاراده‌یه‌ك نادیاره له‌لای ره‌گه‌زی مێینه، سه‌ركوتكردنیشی جۆرێكی تری په‌رچه‌كردار به‌رهه‌مدێنیته‌وه كه مێینه له‌به‌رامبه‌ر نێرینه ده‌یكات، ئه‌وكاته‌ی كه سێكس ئازاد ده‌كرێ، ئه‌وكاته هه‌ست به‌گوتارێك ده‌كه‌ین كه نێرینه به‌دژی خۆی ده‌زانێ و ده‌سه‌ڵاتیش له‌چنگی نێردایه، به‌مه‌ش كۆمه‌ڵگه توشی شڵه‌ژان و تێكچوون دێت و ده‌بێته هۆی تێكچوونی شیرازه، به‌تایبه‌تی شیرازه‌ی خێزان كه له‌كوردستان ئه‌لته‌رناتیڤی هه‌موو ئازادییه غه‌ریزیه‌كانه، ئه‌و سیستمه رێكخراوه‌ش كه ده‌سه‌ڵات و به‌تایبه‌تیش ده‌سه‌ڵاتی سیستمی سه‌رمایه‌داری به‌رهه‌میهێناوه، ئه‌ویش خێزانه كه‌یه‌كه‌یه‌ك و ده‌زگایه‌كی چالاكی ئه‌و سیستمه‌یه، وه‌ختێكیش كه سه‌ركوت ده‌كرێت، دیسان ده‌بێته هۆی به‌رهه‌مهێنانی فه‌زایه‌كی داخراو كه‌بیری نائینسانی یه و ململانیی له‌باره‌وه كردووه و توڕی هه‌ڵداوه، به‌ڵام ته‌كتیكه‌كه له‌هه‌ردوو باره‌كه‌دا یه‌ك شتن، چ ئه‌وه‌ی ئازادییه‌كی بێ‌سنوور به‌رهه‌مبێت، چ ئه‌وه‌ی ئینسان سه‌ركوت بكرێت و جه‌سته‌ی بكرێت به كاڵا.
شۆڕشی سێكسی له‌هه‌ناویدا هه‌م ئیمتیاز و هه‌م سزای هه‌یه، بۆ نمونه وه‌كو شۆڕشی چینایه‌تی و نه‌ته‌وایه‌تی و هتد، كه‌سێك ئه‌گه‌ر خیانه‌تی كردبێت ده‌بێ له‌دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕش سزا بدرێت و بكوژرێت، ئاوهاش له شۆڕشی سێكسی‌دا خۆ فرۆشی خیانه‌ته و سزاكه‌ی ئه‌وه‌یه كه ده‌بێ له‌ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه و له‌بازاڕدا خۆی وه‌كو كاڵایه‌ك نمایش بكات، سینه‌ما و كۆمپانیاكان به‌شێكن له به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و وه‌همه‌ی كه ئازادی به‌رهه‌مهێناوه و به‌شۆڕشێكی سێكسی نادیار ناسراوه، بۆ نمونه ترادیسیۆنێك كه بارگاوییه به ئاین، به عه‌رف سزای ئه‌و خۆفرۆشانه ده‌دات كه جه‌سته‌یان وه‌كو موڵكێكی سه‌ربه‌خۆی خۆیان به‌كارده‌هێنن، به‌ڵام ترادیسیۆن ئه‌مه قبوڵ ناكات و سزاكه‌ی حازره و كوشتنه به ره‌زامه‌ندی ته‌واوی كۆمه‌ڵگه.
بزووتنه‌وه‌ی یاخیگه‌رێتی له‌ده‌سه‌ڵات، ته‌نها له‌رووی سیاسی په‌تیدا نابینرێت، به‌ڵكو له‌یاخیگه‌رێتی ترادیسیوندا باشتر هه‌ستی بێده‌كرێ. وه‌ختێك ده‌بینین ئه‌و تۆڕه تێك ئاڵاوه وه‌كو ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه له‌كۆمه‌ڵگه‌ی رۆژهه‌ڵاتیدا، ده‌سه‌ڵات خێرا له‌رێگه‌ی یه‌كه جیاوازه‌كانیه‌وه هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ده‌دا، ئیدی سێكس له پیداویستی ژیانه‌وه ماناكه‌ی ده‌گۆڕێ بو بزووتنه‌وه‌ی دژه كولتوور و نه‌ریت و عه‌قیده ئاینییه كونكریتیه‌كان كه رێگرن له‌به‌رده‌م ئازادی راسته‌قینه نه‌ك ئه‌وه‌ی دروستكراوه و به‌شێكه له سه‌ركوه‌تكردنی ئازادی، به‌ڵام له‌شوێنێكی تردا ئه‌م ده‌سه‌ڵاته زیان ده‌كات، وه‌ختێك سیكس تابۆ ده‌كرێت به‌ئازادیه‌كی وه‌همی، به‌ڵام ئه‌وكات مه‌ترسی بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات و سیستمه‌كه زیاتر ده‌بێته، نمونه‌ش ئه‌وه‌یه كه پێكهێنانی خێزان، یان به‌گوێ نه‌كردنی كو‌لتور.
یان دروستكردنی ئه‌و یه‌كه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه و دواترین حاڵه‌تیش جیابونه‌وه‌ی هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌كه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه وه‌كو جۆرێكی نوێ له موماره‌سه‌ی ئازادی ژیان ده‌بینرێ، ئیدی ئه‌م یاخی گه‌رێتییه‌یه كه ده‌سه‌ڵات ترسی لێنیشتووه. مه‌ترسی تێكچوونی ئه‌و یه‌كه‌یه‌یه‌تی كه خێزانه و خێزانیش بریتیه له په‌یوه‌ست بوون به حومكه‌كانی ده‌وڵه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ریش به‌پێچه‌وانه‌وه ئازادی كرد به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان وه‌كو ئێستا هه‌ستی پێده‌كرێ. دیسان گوتاره‌كه و ناوه‌ڕۆكی گوتاری ده‌سه‌ڵات دووچاری ئیشكالیات ده‌بێته‌وه. له‌حاڵێكدا هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنه‌كه بۆ هه‌ردوو به‌ره‌كه، مه‌ترسی بوونی تاك و بوونی كۆمه‌ڵایه‌تی لێده‌كه‌وێته‌وه كه ئه‌مجاره‌یان ده‌كه‌وێته ژیر هه‌ژموونی كومه‌ڵگه و نه‌ریتێكی تره‌وه، نه‌ریتێك كه‌دواجار هه‌م تاك و هه‌م كومه‌ڵگه‌ش په‌شیمانن لێی.
بویه ئازادكردن و سه‌ركوتكردنی سیكس، ئه‌گه‌ر به‌خوێندنه‌وه‌یه‌كی واقیعیانه مامه‌ڵه‌یان له‌ته‌كدا بكرێ، هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه یه‌كسانن به‌یه‌ك، چونكه كۆمه‌ڵگه تاكو له به‌های ئازادی و ویسته گشتیه‌كان تێنه‌گات و حه‌زو ئاره‌زووه‌كانیشی وه‌كو پێویستیه‌كی ده‌ره‌وه‌ی غه‌ریزه و وه‌كو به‌شێك له عه‌قڵ نه‌زانێ، مه‌ترسی هیچیان له‌وه‌ی تر كه‌متر نییه، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی بینیمان چۆن مامه‌ڵه له‌ته‌ك ئازادی‌دا ده‌كرێت و كۆنتڕۆڵی ئه‌و فه‌وزایه ناكری كه خوڵقاوه، فه‌زایه‌ك كه ته‌نها له‌سه‌ر خاكی نیشتیمان سه‌پێنراوه به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌دره‌وه‌ی كوردستان، ئه‌و كولتووره سه‌پێنراوه نابینرێت و كاری پێناكرێت، چونكه له‌وێ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ڵقینكراو و دڵڕه‌ق نییه حوكم به‌سه‌ر ئازادیخوازێكدا بپسه‌پیچنێ كه به‌ئازادی جه‌سته‌ی خۆی به‌كارده‌هێنێت بۆ دامركاندنه‌وه‌ی غه‌ریزه‌كانی، هه‌ڵبه‌ته پێچه‌وانه‌كه‌شی له‌كاتێكدا راسته كه ئینسانی سه‌ركوتكراو نازانی موماره‌سه‌ی ئازادییه‌ك بكات كه له‌منداڵییه‌وه تابۆ بووه و له‌گه‌وره‌یشدا نامۆ ده‌بێت پێی، بۆیه سه‌ركوتكردن و خراپ به‌كارهێنانی ئازادی یه‌كسانن به‌یه‌كتر.