Skip to Content

دەربارەی چەکی ئەتۆمی ئیسرائیل چ دەزانی ؟.. فازیل شــەوڕۆ

Closed
by February 27, 2021 General, Opinion

یەک: جوولەکە، لە ساڵی (١٩٥٠)، واتا هەر دوو ساڵ دوای دامەزراندنی دەوڵەتەکەیان، بەردی بناغەی یەکەم کارگەی چەکی ئەتۆمی دانا. گوتیان:”نابێ ڕێبدەین، جارێکی دیکە هیتلەرێکی دیکە لە نێو کوورەدا سوورمان کاتەوە.”
دوو: لە ساڵی. ١٩٥٢، دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا، لە ڕێی مانگی دەستکردەوە، هەستیان بەو جموجۆڵەی جوولەکە کرد. بەڵام جوولەکە حاشای کرد کە هیچ بەرنامەیەکی وایان هەبێ.
سێ: هەموو ئەو مامۆستا و خوێندکارە جووانەی لە بواری چەکی ئەتۆمی لە زانکۆکانی ئەمریکاو ئەوروپا کاریان دەکردو دەیانخوێند، یەکسەر گەڕانەوە ئیسرائیل و دەستیان کرد بە جێبەجێ کردنی بەرنامەکەیان.
چوار: لە ساڵی (١٩٥٣)، شارڵ دیگۆلی سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا، بریاری هاوکاریی کردنی جووی دا، بۆ بوونیاتنانی کارخانەی (دیمۆنا)، لە ساڵی (١٩٦٧) کارخانەکە تەواو بوو.
پێنج: جوو بۆ ئەم پڕۆژەیە، پێویستی بە (٨٠) ملیۆن دۆلار بوو، لە ماوەیەکی کەم، جوولەکە دەوڵەمەندەکان (٤٠) ملیۆن دۆڵاریان پێشکێش بە حکومەتەکەیان کرد.
شەش: لە ساڵی (١٩٥٥)، ئەیزنهاوەری سەرۆکی ئەمریکا، پشگیریی خۆی بۆ جوو نیشاندا لە دانانی پڕۆژەی وزەی ئەتومی، دروشمێکی داهێنا:” ئەتوم لە پێناو هێنانەدی ئاشتی.”
حەوت: دوو ساڵی ڕێک، زانایانی جوو، لە وڵاتەکەیان کەوتنە گەڕان و پشکنین بە دوای توخمی یۆرانیۆم، لەژێر پەردەی گەڕان بەدوای بیرە نەوت. توانیان نەختۆکەیەک وەدەست بێنن.
هەشت: جوو، سەرچاوەی توخمی یۆرانیۆمی لە وڵاتانی ئەفریقا و ئەوروپا، بەو پەڕی نهێنیی کڕی و گواستەوە.
نۆ: لە ساڵی (١٩٦٣؟) یەکەم بۆمبی ئەتۆمی لە سوود وەرگرتن لە پلۆتۆنیۆم ، دروست کرد، (٨) کێلۆ بۆ یەک بۆمب.
دە: ئەو کات جوو دەیتوانی ساڵانە یەک بۆمب دروست بکات بە بڕی (٢٦) میگاوات، بەڵام لە ساڵی (١٩٨٠) توانایەکەی گەیشتە (٧٠) میگاوات.
یانزدە:یەکێتیی سۆڤییەت، کە ئەوکات دوژمنی بابەگەورەی ئەمریکا بوو، زۆر توڕە بوو بەوەی جوو بووە خاوەن چەکی ئەتۆمی،. بۆیە لە ساڵی (١٩٦٧) بە نهێنی وەعدی دا جەمال عەبدوڵناسری سەرۆکی میسر، کە بچیت کارخانەکانی چەکی ئەتۆمی جوو بتەقێنێتەوە لە ڕی فڕۆکەی جەنگییەوە، بەو مەرجەی فڕۆکەکان بە دزییەوە بێنە میسر، جا سوپای میسر هێڕش بکاتە سەر جوو، لەو ئان و ساتەدا، فڕۆکەکانی سۆڤیەت، لە خاکی میسر هەڵدەستن و کارەکایان جێبەجی دەکەن. دەزگای هەوڵگریی جوو، بەوەی زانی. لەنکاو هێڕشیکی گەورەی کردە سەر سوپای میسرو هەرچی فڕۆکە و فرۆکەخانەی میسری بوو تەفروتونای کرد. سۆڤیەت خێرا کەشتیەکی ئەتۆمی بەرێخست بەرەو میسر، فڕۆکەکانی جوو لێیاندا، (٣٣) کەشتییەوانیان لێ کوشت و پتر لە (١٠٠)یشیان بریندارکرد، هەر لەو کاتە ئەمریکا گەفی لە سۆڤیەت کرد، نەکشێتەوە، بە چەکی ئەتۆمی رووبەرووی دەبنەوە. پلانەکەی سۆڤیەت پۆچەڵ بۆوەو، پاشاو پاش کەشتیەکە کشایەوە. ئەو شەڕە بە ناوی (نەکسەی ١٩٦٧) چووە مێژوو. سوپاسی جوو گەیشتە لێواری قاهیرەو دیمەشق.
سێنزدە: موردەخای فانونو، زانای چەکی ئەتۆمی جوو. لە ساڵی (١٩٨٥) لە ئیسرائیل هەڵاتوو بووە مەسیحی و ددان پێداهێنا کە جوو پتر لە (١٠٠) بۆمبی ئەتۆمی هەیە. دوای (١٢) ساڵ مۆساد توانی بگرێت و ببیاتەوە ئیسرائیل.
چواردە: بۆ خاپوورکردنی سێ گەورە شاری وەک، قاهیرا و ئەسکەندەرییە و جیزە، جوو پێویستی بە (١٢) بۆمبی ئەتۆم هەیە.
پانزدە: کە سەددام حوسێن، لە ساڵی (١٩٩١)، (٤٣) مووشەکی لە ئیسرائیل گرت، ئیسرائیل گەفی لە فەرنسا کرد، کە ئەگەر سەددام بە مووشەکی کیمیاوی لە ئیسرائیل بدا، ئەوا ئیسرائیل فەرنسا بە تاوانبار دەزانێ، چونکە ئەوان چەکی کیمیاویان بە سەددام داوە. یەکسەر فەرنسا، سەددامی لەوە ئاگادار کردەوە کە کەتنی وا نەکات. بۆ ڕازی کردنی دڵی جووش، بریاری دا کە ژێردەریاییەکی ئەتۆمی بفرؤشیتە جوو، کە توانای هاویشتنی چەکی ئە تۆمی هەیە. دواتر فەرنسا لە نێوەی نرخی غەواسەکە خۆش بوو کردیە دیاریی خۆی. پاش چەند ساڵی دیکە، فەرنسا دوو غەواسەی ئۆتۆمی دیکەشی فرۆشتە ئیسرائیل. جوو هەر ئەو سێ ژێردەرییایە هەیە کە بە وزەی ئەتۆم کاردەکەن و موشەکی ئەتۆمیش هەڵدەگرن.
شانزدە:تاکو ئێستا جوو، بە حەرفێک لە زاری دەرنەچووە کە چەکی ئەتۆمی هەیە، بەڵام هەمیشە دەڵێن:”ئێمە یەکەم کەس نابین، ئەم چەکە وەدەست بێنین، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەند.”
حەڤدە: تاکو ئێستا جوو هیچ ڕێککەوتننامە و پەیماننامەوە و ڕەشنووسی خاوەنداریەتیی چەکی ئەتۆمی واژوو نەکردووە.
هەژدە: کەس بە ئەسەحی نازانێ، جوو ئێستا خاوەن چەند بۆمب و مووشەکی ئەتۆمیە…. بە مەزەندە دەڵێن لە نێوان (٢٠٠ بۆ ٥٠٠) دانەیە. لە (٪٧٠) ی کڵاوەی موشەکی ئەتۆمیە و باقییەکەی فڕۆکەی تایبەت هەڵیان دەگرێ.
نۆزدە: جوو یەکەم بۆمبی ئەتۆمی بە هاوکاریی کۆماری ئەفریقای خوارو لە زەریا تاقیکردەوە، ئێستا خاوەنی (٧) کارخانەی دروستکردنی ئەم چەکەیە. (دەڵێن!)
بیست: مەودای مووشەکی ئەریحای ئیسرائیلی (١٤٥٠) کێلۆمەترە. مەودای نێوان تاران و تەلئەبیب (٢٤٢٧)کێلۆمەترە.
بیست و یەک: ئەو نەورۆزە بێتەوە، (٣٠) ساڵی ڕێکە کوردی باشوور دەسەڵاتی ڕەهای لەدەستە…. نازانی کەی مووچەکە دەگات!

خ

Previous
Next