Skip to Content

واز لەکەم ئەندامان بێنن، پەرت پەرتیان مەکەن.. شارا موستەفا

واز لەکەم ئەندامان بێنن، پەرت پەرتیان مەکەن.. شارا موستەفا

Closed
by شوبات 27, 2021 General

بەسە، کە چارەنوس ژیان وجەستەو دڵ و روحی ئەوانی شکاندوەو خۆیان خەریکی کۆكردنەوەین بەھەرشێوازێک بێ شانازییە بۆمن کەھاورێی، سەرجەم چین وتوێژەکانی کەم ئەندام، نابینا، نابیست،کورتەباڵا،تالاسیمیاو جۆرەکانی تری کەم ئەندامی بم.
ئەوان جوانترین وپربەھاترین سەرمایەی ژیانمن، کە زیاتر لە دەسالە وھاورێیەتی وھاوخەمی وخۆشەویستیان لەگەڵ بەش ئەکەم. لەگەل خۆشیەکانیان پێ ئەکەنم و لەگەڵ ئازارەکانیان ئەگریم.
تەنھا لەشارێک وناوچەیەک نەوەستاوم وھەموو ئەوانەی ھاورێیەتی منیان پێویست بوەو قبولیان کردوم من زیاتر ھەنگاوم بۆ ناوە. ھەڵبەت ئەوە بەھرەیەکە کەخوای جوانی بەمنی بەخشیوە ئەو ھەموو مرۆڤە جوانە ژیانی منیان بەشێوەیەک ئاوەدان وقەلەبالغ کردوە لەناشیرینیەکانی ژیان بەدوریان خستوم وتەنھا فریای ئەو دنیا پر خۆشەویستیەی ئەوان ئەکەوم.
کاتی بیرکردنەوەم نیە دروست کردنی گروپێکی شاخ رەوی بۆئەوچین وتوێژە لەخۆوەو لەماوەیەکی کەم بەبێ پلان وبەرنامە نەبوە، لەئەنجامی ئەوماوە زۆرەی پێکەوە بونمان کەتەواو شارەزای ھەموو ھەڵس وکەوت وکردارو تواناو ھێزو بوێریان بووم، ئینجا ئەو ھەنگاوە قورسەم بەخۆم رابینیوە، ھەرچەن من بەتەنیاو بەبێ ھاوکاری کۆمەڵێ ھاورێ لەشاخەوانەکان نەبوایە ھەرگیز نەم ئەتوانی ئەو ھەموو گەشتە جوانەی کە لەمێژوی ھەریەکەیان ھێند جێگیرە، بەردەوام لەچاوەرێی راگەیاندنی گەشتی داھاتودان.
تەواو ئاوێتەی سروشت وبون وئەمە بێجگە لەوەی ھاورێیەتیان لەگەل شاخەوانەکان بەردوام لەفراوانی دایەو بۆھەردوولا بەھای خۆی ھەیە. پێشتریش وتومە ھەرکەسێک دوای من ھەستی بەوکارە رێزوستایشی ئەکەم وھاوکارو ھاورێی ئەبم وئەو پەری دل خۆشیمە کە ھاورێکانم زیاتر بێنەوە کۆمەلگا بەھەر ھەنگاوێک بێ، بەڵام لەپیرۆزی ئەم کارە کەم نەکرێتەوە، چونکە ئەم کارە شکۆو پیرۆزی وبەھایەکی زۆر جوانی مرۆڤایەتیە بەئاگاکان تێی ئەگەن. بەداخەوە گروپێک بەھەمان (copy paste)کارەکەی من دووبارەی کردۆتەوە بەس ھیچ دڵ و دەرونی پر ھەستی ئەوانی بۆ گرنگ نەبوە لەدەرکەوتن وراگەیاندنی کەناڵ و ھەوڵ دان بۆ پەر کردن وجیاکاری بەشێوەی راگەیاندنی گەشت بۆ رێکخراوێک وکارکردن لەسەر رێکخراوەیی

لەکاتێکا من ئەمەوێ خۆشەویستی وھاورێیەتی بەشێوەی گرپێک دور لەھەموو لایەن و رێکخراو حیزب وتەنانەت حکومەت و کەسایەتی تایبەت بێ بەداخەوە لەم مەملەکەتە بەردەوام جوانیەکان ئەشێوێنرێ بۆ مەرامی کەسی وناوو ناوبانگ وپۆست وپلەو پایە ھیوادارم ئەم دیاردەیە دورخەنەوە لەھاورێکانی من ئەوان خۆشەویستیان پێویستە ئازار روحیان مەیەن خۆیان لەسەر حسابی ئەوان دەرمەخەن وبەکاریان مەھێنن ئەوان مرۆڤی جوان وپاکن و چارەنوس وژیانیان خۆیان وقبول کردوەو بەرەنگاری ژیان ئەبنەوە لەگەل بەھرەکانی خۆیان.

شارا موستەفا

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish