ژیان به گه‌رمی و ساردی ده‌مرێت.. فەرهاد کەریم
بوومه‌ته دوو له‌ت، له‌تێکم شه‌ڕی ژیان ده‌کا و له‌تێکم شه‌ڕی مردن
شه‌ڕه‌کان نه‌رمن بۆ مردن و ژیان به نه‌رمی ژیان و مردن ده‌شێڵن
ژیان شێڵانی ده‌وێ، مردن گۆڕ، بمریت باشتره مردن
گه‌رمبووه ژیان به مردن، به مردن ساردبووه ژیان، بژیت باشتره ژیان
سارد ساردبووه بۆ کۆتر و ماسی و مامز
بۆ شادی و شه‌ڕ مار و مرۆڤ زوڕناو ژه‌هر
ترسێك له پێکه‌نینی مرۆڤ ده‌بینم، ده‌ترسم به پێکه‌نینه‌وه ژیان قووتدات
ترسێک له خه‌وی مار ده‌بینم فڕین بچێته خه‌ونی قه‌پاڵ له ئاسماندات
هاوڕێ ژه‌هر ماسی و باڵنده راوکا به ته‌نیا بڕوا بۆ گۆڕ ژیان بخوا
له‌تێ گۆڕ و قومێ ته‌نیایی و هه‌ناسه‌ی ژان و مردن جێبێڵێ
بژی بۆ شه‌ڕی ژیان وه‌ک تاژیی ماندوو و ماسی بریندار
وه‌ک باڵنده‌ی قه‌فه‌ز نه زه‌ویی هه‌یه‌و نه ئاسمان
وه‌ک دره‌ختێکی ره‌نگ زه‌رد دوور له ئاو
مرۆڤ له مردن ده‌ترسێ و ژیان راو
گیرۆده بووه به خه‌می مردن،
جوانی ده‌نێژێ بۆ خه‌ون
پڕبووه له برینی شه‌رم
له چاوه‌روانی مردم بۆ ژه‌مێ ژیان، به‌یانیش نێت خۆشمده‌وێ
چه‌ند جوانه مرۆڤی ته‌نیا به ژانه‌وه بۆ ژیان ده‌ڕوێ
له دوێنێ زیاتر خۆشمده‌وێی به‌و هه‌موو ژانه‌وه ژیان
له قه‌فه‌زی مردن وه‌ره ده‌رێ زه‌وی گه‌رم بووه به مردن
به مردن زه‌وی مردووه بگه‌ڕێوه پێش مردن، ژیان شێڵانی ده‌وێ
سارد سارد بووه به مردن، بمریت باشتره مردن، بژیت باشتره ژیان
ژیان به گه‌رمی و ساردی ده‌مرێت، به مردن ده‌مرێ، خۆت بشۆ بۆنی مردنت لێدێ
مرۆڤ خۆی بشوا ده‌ریا و زه‌وی و ئاسمان پاک
غه‌ریبی ژیان ده‌که‌م مرۆڤ لێگه‌ڕێ ده‌بم به کۆتر و مامز و ماسی
بیری سه‌گه‌که‌م ده‌که‌م مرۆڤ کوشتت
ژه‌هره شادیت، شه‌ڕت گۆڕ، گۆڕستانیت مرۆڤ
له ئازاری مردن بگه وه‌ک سێبه‌رت نه‌رم،
سه‌یری سێبه‌رتکه تینوو نیه به خوێن، برسی نیه به مه‌رگ
ناژیت بۆ ژیان، کێڵگه‌ی چه‌قۆیت و مردن ده‌گریت
بیری ژیان و سه‌گه‌که‌م ده‌که‌م
مرۆڤ خۆت بشۆ بۆنی گۆڕ‌و جه‌نگ و گووت لێدێت……..