Skip to Content

ڕووناکی، من، گوڵ، ئاو.. شیعر: سهراب سپهری.. وەرگێڕانی: پشکۆ ناکام

ڕووناکی، من، گوڵ، ئاو.. شیعر: سهراب سپهری.. وەرگێڕانی: پشکۆ ناکام

Closed
by كانونی یه‌كه‌م 26, 2023 General, Poems


هەور نیە….
“با” نیە…..
لە قەراغ حەوزەکەوە دایشتم
جوڵەی ماسییەکان
ڕووناکی ، من ، گەڵ ، ئاو
“پاک”ێتی ژیان
دایکم ، ڕێحانە کۆئەکاتەوە
نان و ..ڕێحانە و..پەنیر
ئاسمانی بێ هەور
گوڵە بەنەفسجیە تازە پشکوتوەکان
ئاخۆ تیشکی ڕووناکی لە جامی مسا
دڵی چی باتەوە..!
پەیژەی دیوارە بەرزەکە
كازیوە ئەگەیەنێتە سەر ئەرز
لە پشتی زەردەخەنەوە
هەموو شتێک شاراوەیە


كونێک لە دیواری زەمەنایە
كە ڕووخساری منی تیا بەدی ئەکرێ
چەن شتێک هەن کە من نایانزانم
بەس ئەزانم گەر بە ڕەنگی سەوز
خۆم بپۆشم ..ئەمرم
ئەڕۆم بەرەو لوتکە
پڕم لە پەڕ و باڵ
لە تاریکیا ” ڕێگا” ئەبینم
من پڕ لە فانۆسم
من پڕ لە لم و نوورم
و
پر لە دار و درەخت
پڕم لە ڕێگا …لە پرد
لە ڕووبار….لە شەپۆل
پڕم لە سێبەری گەڵایەک
كە لە ناو ئاوایە
ئای “دەروون” م چەن تەنهایە

Previous
Next
Kurdish
Powered by TranslatePress