مه‌عده‌نێكی سه‌یره خه‌ڵك … عه‌زیز ڕه‌ئووف
ئه‌وه‌ی دیكاتۆره‌كان دروست ده‌كه‌ن خه‌ڵكن و ئه‌وه‌شی ده‌یانڕوخێنن هه‌ر خه‌ڵكن. كه‌لتوری حه‌شامات سیمای هه‌ره دیاری دیكتاتۆره‌كان بووه، به‌جۆرێك كه حه‌شامات ئاوێنه‌یه‌كه سه‌ركرده‌كان ڕوخساری خۆیانی تێدا ده‌بیننه‌وه.
من هه‌میشه له خه‌ڵك ترساوم. ئه‌وكاته‌ی پێنچ سه‌د هه‌زار كه‌س به‌دوای كاك نه‌وشیروانه‌وه ده‌یانوت “ده‌یگۆڕین” به‌ڕاستی نه‌مده‌زانی له‌ڕاستیدا ده‌یانه‌وێت چی بگۆڕن، هه‌زاران كه‌س گوێیان له مام جه‌لال ده‌گرت و هاواریان ده‌كرد “مامه” به‌ڵام به نه‌خۆشكه‌وتنی مامه ئه‌و جه‌ماوه‌ره نازانێت چی بكات. ئه‌وكاته‌ی كه سلێمانی شاری ئیرهابه كاتێك پشت ده‌كاته سه‌رۆكی پارتی، به‌ڵام مادام ده‌توانێ مه‌لعه‌بێك له خه‌ڵكی موچه‌خۆری بندیوار كۆ بكاته‌وه، ده‌كه‌ویته ستایشی شار و به شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی وه‌سفی ده‌كات.
خه‌ڵك هه‌میشه به‌ڵایه. ئه‌و پێنچ سه‌د هه‌زار كه‌سه‌ی دوای كاك نه‌وشیروان ئێستا له بێده‌نگی كوشنده‌دا ده‌ژین و ئه‌و حه‌شاماته‌ی به‌دوای مامه‌وه چه‌پڵه‌یان ده‌كوتی ئێستا كه‌س نیه چه‌پڵه‌ی بۆ بكوتن و له‌گه‌ڵ نه‌خۆشكه‌وتنی مامدا ئه‌وانیش نه‌خۆشی دایگرتوون و ته‌نانه‌ت یه‌كێتیشیان به‌خۆیانه‌وه نه‌خۆش خستووه. ئه‌و قه‌ره‌باڵغیه‌ی دوای بارزانی كه‌وتوون، به بڕینی موچه‌یه‌ك، یان سڕینه‌وه‌یان له لیستی ئه‌یلولانه ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌رینیان هه‌یه و تاسه‌ر هه‌ستی ناسیۆنالیستی كۆمه‌كیان ناكات.
خه‌ڵك مه‌عده‌نێكی سه‌یره. هه‌م سه‌ركرده دروست ده‌كات به چه‌پڵه و هه‌م دیكتاتۆره‌كان وه‌ك سه‌گ په‌ت ده‌كات. كه موعه‌مه‌ر قه‌زافی ده‌چووه شه‌قامه‌كانی ته‌رابلوس، خه‌ڵك چه‌پڵه‌یان بۆ ده‌كوتی، به‌ڵام هه‌ر خه‌ڵك خۆیان كوشتیان. سه‌دام حسێن بیست و چوار سه‌عات پێش ڕوخانی، هاته نێو شه‌قامه‌كانی به‌غدا و هه‌زاران كه‌س به كۆڵ سه‌دامیان هه‌ڵگرتبووو هاواریان ده‌كرد” موفیدك یا سه‌دام” ، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه دوای چه‌ند سه‌عاتێك هه‌ر خۆیان په‌یكه‌ره‌كه‌یان ڕوخاند و لای ئه‌مریكیه‌كان ئیخباریان كرد و حه‌شارگه‌كه‌یان بۆ ئه‌مریكیه‌كان كه‌شف كرد.
تۆپه‌ڵێكی عه‌جیبه خه‌ڵك، هه‌م سه‌ركرده دروست ده‌كه‌ن به چه‌پڵه و هوتافه‌كانیان، هه‌م به‌و په‌ڕی دڵڕه‌قییه‌وه دیكتاتۆره‌كانی خۆیان ده‌ڕوخێنن.