
شۆڕشگێڕه‌كان یان ده‌بێ ببن به دیكتاتۆر، یان ده‌بێ بمرن سمكۆ عه‌بدولكه‌ریم
جۆن پێركینز، ئه‌و پیاوه‌ی له كۆمپانیای “مه‌ین”ی ئه‌مریكی كاری ده‌كرد، بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی له نێوان ساڵانی (1971-1975) ڕووده‌كاته ئیندۆنیسیا، له‌وێ له رێگه‌ی هاوڕێ و هاوكارێكی ئیندۆسییهوه سه‌رقالی ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كانی ده‌بێت، شه‌وێكیان هاوڕێكه‌ی ده‌یبات بۆ بینینی نمایشی شانۆیه‌كی سه‌ر شه‌قام.
نمایشه‌كه بریتی ده‌بێت له گه‌مه‌یه‌كی شانۆیی بووكه‌ڵه‌یی.
دوو بووكه‌ڵه ده‌رده‌كه‌ون، یه‌كێكیان به جل و به‌رگ و شه‌پقه ئالایهكهی سه‌ریه‌وه دیاره، ئاماژه‌یه بۆ”ریتشارد نیكسۆن” سه‌رۆكی ئه‌و ده‌می ئه‌مریكا، له‌و لاشه‌وه بوكهلهیهكی دیكه به جلوبه‌رگێكی سێ ره‌نگییه‌وه به ده‌ستێكی قوتوویهیهكی هه‌ڵگرتوه و به‌ده‌سته‌كه‌ی تریشی ئالای ئه‌مریكا، ئه‌و ئاڵاكه به‌سه‌ر سه‌ری نیكسۆنهو ده‌شه‌كێنێته‌وه، ئه‌و له هه‌ڵسوكه‌وتیدا دیاره كه جگه له كۆیله‌یه‌ك شتێكی تر نییه، له پشتیشیانه‌وه نه‌خشه‌یه‌كی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و خۆرهه‌ڵاتی ناوین دانراوه.
نیكسۆن له نه‌خشه‌كه نزیك ده‌بێته‌وه و به ده‌زوویه‌ك وڵاتان هه‌ڵده‌گرێ و ده‌یانخاته نێو ئه‌و قوتوه‌ی وێنه‌ی دۆلاری ئه‌مریكی به‌سه‌ره‌وه‌یه، به‌ده‌ستی بوكوڵهكهی تره‌وه‌یه، كاتێك له نه‌خشه‌ی ئیندۆنسیا نزیك ده‌بێته‌وه ده‌یه‌وێ به‌رزی بكاته‌وه و بیخاته نێو قوتووكه، وه‌ڵێ له‌م كاته‌دا بووكه‌ڵه‌یه‌ك كه ئاماژه‌یه بۆ پیاوێكی ئیندۆنیسی باز ده‌دات ” دیاره ئه‌م بووكهلهیه ئاماژه‌یه بۆ سیاسییه‌كی خه‌لكی باندۆنگی ئیندۆنیسی كه خاوه‌نی جه‌ماوه‌رییه‌كی زۆری ئه‌و وڵاته بوو”.
ئه‌م بووكه‌ڵه‌یه له نێوان نیكسۆن و قوتوو به ده‌سته‌كه هاوار ده‌كات، بوه‌سته ئیندۆنیسیا خاوه‌نی سه‌روه‌ری خۆیه‌تی.
له‌م كاته‌دا ئه‌و خه‌ڵكه‌ی به‌دیار نمایشه‌كه‌وه وه‌ستاون ده‌ست ده‌كه‌ن به چه‌پڵه لێدان، هه‌ر له‌م كاته‌شدا بووكه‌ڵه‌ی قوتوو به‌ده‌ست ئاڵاكه‌ی ئه‌مریكا به‌رز ده‌كاته‌وه و وه‌ك و تیرێك له ئیندۆنیسیای ده‌گرێت، به‌ڵام له‌پڕ لار ده‌بێته‌وه و به شێوه‌یه‌كی دڵته‌زێن ده‌مرێت.
به‌مشێوه‌یه جه‌ماوه‌ركه ده‌ست ده‌كه‌ن به چه‌پڵه‌لێدان و وتاف كێشان، دوو بووكهڵهكهش كه ئاماژه‌ن بۆ نیكسۆن-ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا و قوتوو به‌ده‌سته‌كه به مۆنی له خه‌ڵكه‌كه ڕاده‌مێنن و سه‌ریان شۆر ده‌كه‌ن و شانۆكه جێ‌دێڵن.
وه‌ك جۆن پێركینز ده‌یگێڕێته‌وه دوای چه‌ند رۆَژێك ئه‌و پیاوه سیاسییه خۆشه‌ویسته‌ی جه‌ماوه‌ر، كه له نمایشه‌كه‌دا به‌ڕووی نیكسۆندا وه‌ستایه‌وه و بووكه‌ڵه قوتوو بهدهسهتهكهی كوشت، شۆفێرێك تیرۆری كرد و بۆی ده‌رچوو) *
———————-
اعترافات قاتل الاقتصادی- جون بیركینز-ص 65—69 *