 
	روخساری میرانه … سه‌ردار جاف
Closed							
	
						
						
					ئه‌و دیمه‌ن و روخساره‌یه
له ترۆپكی ئێستاتیكای ئه‌ویندایه
داچۆڕانی خورپه‌یه‌كه و هه‌ر ده‌مگاتێ
بزه‌ی لێوت
ته‌زووی جه‌سته‌م ده‌كاته تاڤگه‌ی رۆحێك و
بووه چه‌شنی خوێن و ده‌تكێ
نیگای چاوت
ئافاتێكن چوونه نێو ناخ
كۆچم به‌ره‌و نه‌مان ده‌فرێ
په‌رچه‌می سه‌ر تیری برۆی چه‌پت نه‌با
هه‌ناسه زوو جێی ده‌هێشتم
ده‌بوومه سوتووی هه‌ڵپه‌ڕكێ
بێ ده‌نگیت نه بۆمبایه‌كه
نه گڕكان و شڵه‌قانه
زه‌مینله‌رزینی به‌هیزه
له دوا پله‌ی رێخته‌ردایه
دوا هه‌ناسه و كۆستكه‌وتنی
رۆحكێشانه  


 
			 
			 
			