به‌رچنه‌یه‌ك له‌گوڵه شیعر.. ستار ئەحمەد
تۆ یاری به‌گه‌ردانه‌ی فرمێسكه‌كانم بكه..
ئاگاداربه هه‌ڵیانمه‌وه‌رێنه،
منیش دانه‌ی باران كۆده‌كه‌مه‌وه.
بازمه‌ده به‌سه‌ر وشه‌ی ژیاندا..
نه‌وه‌كوو پێت له‌پیتێك هه‌ڵكه‌وێ ،
خۆم دێم..
به‌رچنه‌یه‌ك له‌گوڵه‌شیعر ،
پریاسكه‌یه‌ك..
له‌وشه‌ی ته‌ڕت بۆ ده‌كه‌مه‌وه.
تاریكی تووڕده‌ده‌م،
كازیوه‌ت له‌به‌رك ده‌نێم ،
ده‌زانم ده‌سته‌كانت..
له‌په‌نجه‌ت ده‌گه‌ڕێن،
به‌یانیان..ده‌ده‌م به‌شانداو
سپێده،له‌خه‌نده‌ی گوڵ وه‌رده‌ده‌م.
كاتێ له‌رێگه،به‌ردێك..
سێبه‌رمی شكاند،
ئه‌ستێره‌یه‌ك له‌سینه‌ما داگیرسابوو.
دیاره ئه‌مڕۆم له‌دوێنێ دزیوه..
ئایینده‌ش ،رووتبوونه‌وه‌ی مه‌به‌سته له‌خه‌ون،
به‌ربوونه‌وه‌ی رسته‌یه له‌هێڵ،
بزربوونی وشه‌یه له‌په‌ڕه.
ئه‌گه‌ر نه‌گه‌یشتمه ژوانگه‌ت ..
رێگه‌یه‌ك رایكێشاوم بۆئه‌وێ .
تۆش وه‌ره…
ده‌زانی پرسیار له‌سایه‌ی غوربه‌تدا…
گوشینی ده‌سته بۆ شینبوونی نیگا،
مردنی ژانه بۆ جه‌ژنه‌زای هه‌ڵهاتن.
به‌سه‌ر به‌رزاییدا سه‌ركه‌وه…
هه‌تاكوو ده‌گه‌یته..رووپێوی رۆخی گیان.
جوانیه‌ك له‌دره‌خت وه‌رگره…
نه‌سیمێك ببه‌خشه به‌باران.
من دوورم..ده‌مگه‌یتێ…
گه‌ر هاتی چه‌ترت ناوێ,,,
بۆ كوچ و كوژانه‌وه‌ی كڕێوه.
به‌تاڵی بارانا خۆت هه‌ڵواسه،
بۆ ئه‌وه‌ی نه‌زانن،
شه‌وگارت له‌توێی به‌فرا خه‌وانه.
وه‌ره پێكه‌وه…
خه‌ناوكه‌ی فرمێسك ببڕینه‌وه.
رسته‌كان له‌جوانی هه‌ڵكێشین.
گوڵ له‌سنگی كڕێوه‌ده‌ین..
دانه‌ی باران كۆَكه‌ینه‌وه.
پیت بۆ وشه‌كان دابنێین
ستار ئەحمەد