
هه‌ژان.. ستار ئەحمەد
ئه‌و ده‌مانه‌ی
هه‌ژان سه‌مای سوخمه‌ی ره‌شته
من سپی سپی ده‌چمه‌وه
به‌رامبه‌رت ده‌بمه ئاڵا‌و
تۆ دورگه‌یه‌كی سامناكی
به‌ره‌هێڵه ئه‌شكم له‌نیگا وه‌رده‌ده‌ی
ده‌بیته نه‌مامێك
چرۆ ده‌كه‌یت
نه‌سێبه‌رت به‌ته‌نیشتما تێده‌په‌ڕێ
نه‌ده‌توانم
چڵیكت له پێڵووم بسووم
نیگات ده‌كه‌م
كاڵفامانه
به‌دوای سه‌رابدا هه‌ڵدێم و
له‌ژیله‌ی شه‌وێك ده‌گه‌ڕێم
ده‌بیته مانگ
ئه‌ستێره‌كان راده‌كێشی
به‌دووی تیشكتا ده‌بمه ره‌وه‌ند
شنه‌ی گه‌ڵا
خه‌نده‌ی گوڵ
سترانی باران
له‌هه‌نسكما كۆده‌كه‌مه‌وه
جارێك نه‌بوو
بتوانم
چمكی كه‌واكه‌ت
بخه‌مه سه‌ر زامی خاك و
له‌وردیله هه‌ڵبه‌ستێكا
بزه‌یه‌ك له‌لێوت بده‌م
چپه‌یه‌ك بكه‌مه گواره
له‌گوێتا بینووسمه‌وه
ناكرێ..به‌م جۆره بژاكێم
تۆیش بێ‌ئاگا
له‌بازنه‌ی به‌فرو بادا
خۆت بده‌یته
ده‌ست هه‌ڵپه‌ڕكێی
هه‌ڵپرووكان
به‌فر
گڕو زریانه‌وه
ده‌تاوێ هه‌لێكم بده‌رێ
بزانه
گه‌ڵای دار
باران
یاخود فرمێسكی من
هه‌موو ساتێك
به‌قه‌د گوڵزاری ته‌مه‌نت
له‌زامه‌وه دێنه‌ده‌رێ
ستار ئەحمەد