Skip to Content

هەستێک هەیە سەراپای میهرەبانی لێ سەندووم … مەلەک محەمەد

هەستێک هەیە سەراپای میهرەبانی لێ سەندووم … مەلەک محەمەد

Closed
by ئاب 10, 2018 General, Poems

وشەیەک هەیە لە ناخما هاوار دەکا، داخم لە گەروودا، جێ دەمێنێ
ئەڵێی جادووم لێ کراوە…
بۆ تەلیسمیێک ئەگەرێم…
کە تەواوی ئەو نەفرینەم لەسەر لا بدات
تکایە بڵێن ئەمە کابووسێکی کاتییە
با بگەرێمەوە نێو دیوە جوانەکەی ناخم
هەندێ کەس دەڵێن:- لەوانەیە گوناهێکت کرد بێت!
هۆ کچانی ئۆرشەلیم پێم بڵێن پێویستە چ باجێک بدەم
ھۆ کچانی سیۆن پێم بڵێن چ قوربانیەک بدەم..
وەک ئەوەیە لە بیابانێکا ڕێبکەم
هاوار ئەکەموکەس گوێی لێم نییە..
بە کول ئەگریم کەس نایەت دەست بەدڵمەوە بینێت..
بە هەنسکەوە را ئەکەم..
کەسێکم دیت لەدوورەوە
هات و گووتی ماندوو شەکەت دیاری من وا ئەکەم بۆ هەمیشە ئاسوودە بیت.
ئەویش جادووگەر بوو.
بوو…
لە من نەئەچوو!
گووتی بڕێک جار پێویستە ون بیت!
لە هەموو کەس لە هەموو شتێک تا خۆت ئەدۆزیتەوە؟
بە جۆرێ ڕۆحم ماندوو بووە
نامەوێت ڕێک و ڕێبگرمەوە
دەمەوێت خەوێکی قووڵ بخەوم هەڵ نەسمەوە..
ڕانی تۆ ببێتە بەهەشتی من
ئەو تەلیسمە تەنها بە ڕۆیشتنی خوێنی
ئەو دڵە پڕ لە ئازارە لادەچێت
کەتۆ دەچیت و دەڕۆی
بەڵام دڵ تۆی لەیاد ناچێت
لەیادی ناچێت.

مەلەک محەمەد

Previous
Next
Kurdish