 
	سێ شیعر له (مەناهل ئەلسەهوی)یهوه(*).. و: نهژاد عزیز سورمێ
(1)
ژنـانی ئهورووپا
خەمبار
بەسەر پێخەفە نەرمەكەدا ،
پاڵ دەكەوم ..
ڕووم بەلای دیواردا وەردەگێڕم
زەردەمسكە دەبمەوە ..
بە پەنجەم
ناوت لەسەر دیواردا دەكێشم
لەگەڵ دەنگی تەقینەوەی دوورەوە
چاو دەنووقێنم
ئێستا دەتوانم بنووم ،
بێ ئەوەی خەون بە هیچەوە ببینم
بێ ئەوەی چاوەڕێی هیچ بكەم ..
دەزانم زۆرن ئەوانەی
وەكو تۆ
كۆچیان بۆ ئەوروپایێ كرد
كۆچیان بۆمەرگ و زیللەت كرد
بەڵام پاش چەندان ساڵ
كە منداڵەكانیان
هۆی هاتنیان لێ دەپرسن
دەڵێن :
چونكە جەستەی ژنانی ئەورووپا
لە ژنانی ئێمە گەرمترە ..
ژنانی ئێمە ،
كە لەوێ
لە بەتەنێیدا مردن .
                                                  (2)
                                                له ملداهەمیشە زانیومانە
شتێك لە ملدا هەیە
لێی دەترسین ،
نابێ لە پەتی لوولدراو
نزیك بینەوە ..
چەقۆیەك
یا دوو مشتی بێ بەزەیی
كەواتە ئێمە مەرگ دەناسین !
ئەو مەرگەی ڕێك لە ملدایە
لە جێیەك
لە هەموو جێیان پتر لێ دەدا
لە هەموو جێیان گەرمترە
لەوێدا ماچـیش هەیە .
                                                       (3)
                                                    ههناسهبڕكێئەمڕۆ
بە كیسەی زۆرانبازیم هاتییە بەرچاو
بە مشتان وەرتگەڕامێ ،
ئەوەی لە كاتی خۆیدا نەمدایتێ  ..
كیسەكە دەهات و دەچوو ،
دوور دەكەوتەوە ..
پاشان بە هێزێكی زۆرترەوە
دەگەڕایەوە ،
مشتی دیكەی لێبوەشێنم
جارێكی دی وەك دڕندەیەكی برسی
دەهاتەوە ..
وا مامەوە ،
تا هەستم كرد شەكەت بووم ..
بە دەستەكانم گرتم
بە جومگەی پەنجە قڵیشاوەكانم
سەرم پێ كرد
پڕ بوون لە خوێن و
بە ڕوونی
گوێم لە هەناسەبڕكێی خۆم بوو
وێنەی ئاژەڵێكی تۆقیو
خێراتر دەبوو .
(*) خانمهشاعیرێگی گەنجی سورییە ، یەكێكە لەو شاعیرە ژنانەی ڕەخنەگران ئایندەیەكی لە شیعری نوێی عەرەبی تیا دەبینن .
- له سايتى گۆڤاری (كـيـكا)وه كراون به كوردى . بڕوانه :
 http://www.kikahmagazine.com/?p=5486

 
			 
			 
			