
راسپارده.. شیعری ستار ئەحمەد
له‌دڵێكی نه‌رم ده‌چووی
سۆزی ژین
له‌بۆته‌ی ویژدانا هه‌ڵڕێژێ
ده‌ستێكی نه‌رم
شه‌وێكی مانگ له‌مل
چاوێكی پڕ له گڕ
گه‌ردنێك به‌لوتكه‌ی ئاواتا هه‌ڵگژێ
له‌خوێنا گوزه‌ره بوونی بوو
وه‌لێ كه‌م جه‌نگای
دژبه‌ڕه‌فتاری كچێنی
له‌كۆشی ئه‌سرینا ، سره‌وتن چه‌كتبوو
چوون وه‌نه‌وز دڵێك ئاڵ بناسێ
له‌دیده‌ی ئه‌ستێره ژانی خۆی داڕێژێ
له‌ئاسمان ده‌تۆرایت
بێئه‌ویش ژیانت مه‌حاڵبوو
به‌هێدی ئاوازی خه‌مناكیت لێده‌داو
سرودی ئه‌وینت به‌رووما ده‌باران
ده‌مزانی ناخی تۆ له‌رۆژگار ده‌ترسێ
هه‌نگاوت له‌جه‌رگی رێگادا رامان و
ئاواتت په‌یوه‌ستی زمان و
مامه‌ڵت سوتانی ویژدان و
ئیراده‌ت نه‌گبه‌تی و فه‌وتانبوو
بۆیه گه‌ردانه‌ی تاریكی شه‌وت
كرده گه‌ردنی پێنووس و په‌ڕه
شیعرت ماره‌كرد له‌جه‌رگی به‌سوێت
ده‌تزانی ئه‌وان له‌تۆ ده‌گه‌ن و
هه‌ر شیعره له‌ناڵه‌ی نه‌داران ده‌دوێت
ئه‌وه‌تا چاره‌یه‌ك خه‌می تۆ قڕبكات
هه‌ورێك چه‌تری خۆشبه‌ختیت هه‌ڵبدات
بارانێك زامی گڵ له‌ڕووت داماڵێ
هه‌وارێك سروه‌ی چیا له‌خاكا راماڵێ
له‌سۆزی به‌سته‌دا كوردستان ده‌ناسن
هه‌واڵی خۆزگه‌ت ده‌سپێرن به‌من
ستار ئەحمەد