
پۆستمۆدێرنه یان هه‌ڵوه‌شاندنی عه‌قڵ و راستی؟!.. سەلام عەبدوڵڵا
!
ئه‌مه‌ی ده‌یخوێننه‌وه بیر‌و بۆچوونی شاره‌زایان و لێكۆڵه‌ره‌وانان له‌باره‌ی پۆستمۆدێرنه. ده‌مێكه ده‌بوو ئه‌م بۆچوونانه بڵاوبكه‌مه‌وه، به‌ڵام سه‌رقاڵبوون به پڕۆژه‌ی كاری هه‌ره‌وه‌زی، دووری خستمه‌وه.
پاش ده‌ركه‌وتنی ده‌سته‌واژه‌ی(پۆست‌مۆدێڕن) له‌ساڵی 1979له‌لایه‌ن جان فرانسوا لیوتار له كتێبه‌كه‌ی(دۆخی پاش مۆدێرنێته) باسی: 1- هه‌ره‌سی حیكایه‌ته گه‌وره‌كان + ئینكاركردنی راستی بابه‌تییانه + نه‌بوونی راستی گه‌ردونی سه‌ربه‌خۆ.
ئایا چی له‌پشت ئه‌و بۆچوونانه خۆی گه‌مارۆ داوه؟
له‌م رۆژانه باسی پۆست‌مۆدێرن گه‌رمبووه و ته‌نانه‌ت له كۆڕێكدا نووسه‌رێكی چه‌پ وتی (چه‌په‌كان ده‌توانن سوود له‌م ره‌وته وه‌ربگرن)!. ئه م ره‌وته له كوردستان به‌شێوه‌ی ئه‌ده‌ب و هه‌ڵویستی سیاسی سه‌قه‌ت و نه‌زان رۆڵێكی شوومیان بینی، ماوه‌یه‌ك بوون به پشتوپه‌نای گۆڕان و رێكخراوه ئیسلامیه‌كان و ئێستاش بابه‌تی(جێنده‌ر)یان گه‌رمكردووه كه به بڕیاری حكومه‌ت و په‌ر‌له‌مانی پیاوسالاری پۆست‌مۆدێرن له ساڵی 2010وه‌وه سه‌رۆكی ئه‌وسای هه‌رێم(مه‌سعود بارزانی) و سه‌رۆكی په‌رله‌مان (د. كه‌مال كه‌ركوكی) ئیمزایان كردووه.
پۆست‌مۆدێرن به بۆچوونی ئه‌م فه‌یله‌سوف و زانا و سیاسه‌تمه‌دارانه به‌م شێوه‌یه‌یه:
- چۆمسكی: پۆستمۆدێرنه بێمانایه، چونكه هیچی بۆ توێژینه‌وه یان زانستی ئه‌زموونگه‌رایی زیادنه‌كردووه.
- فریدری جیمسون(ره‌خنه‌گری لیتراتۆر و بیرمه‌ندی ماركسی): پۆست‌مۆدێرن لۆژیكی سه‌رمایه‌داری دره‌نكه.
- ریشارد داوكینز هه‌ڵسه‌نگاندنێكی باشی كردووه بۆ قسه بێ‌مانا ره‌سه‌نه‌كانی ئان سۆكال و یان بریكمۆند و ده‌ڵێ: ئه‌وانه رۆشنبیرگه‌لێكی فێڵبازن، هیچیان پێ نیه بۆ وتن، به‌ڵام ئاره‌زوویه‌كی به‌هێزیان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له ژیانی ئه‌كادیمی، سه‌ركه‌وتووبن.
- له وتاری رێكخراوی komaufau به‌ناو(شیكردنی گوتار یان شۆڕش)هاتووه:
أ- (ئەم هێرشانە بە تایبەتی فێڵبازن، چونکە ئایدۆلۆژیای بنەڕەتی خۆی وەک پێشکەوتنخوازانە نیشاندەدات و لە ڕاستیدا هێرش دەکاتە سەر مارکسیزم. ئەمەش بۆ نموونە بە دڕاندنی پێکهاتەکانی مارکسیزم- فەلسەفە، ئابووریی سیاسی و سۆسیالیزمی زانستی- و بە وردکردنی لایەنە شۆڕشگێڕەکانی مارکسیزم-لینینیزم. ئایدۆلۆژیاکانی بە ئامانجی چەکداماڵینی ڕۆحی بزووتنەوەی کۆمۆنیستی و چینی کرێکاره….ئەمڕۆ کاریگەرییەکی باڵادەستی هه‌یه….بۆ نموونە لە شێوەی تیۆری جێندەری بۆرژوازی…)
ب- 2 لە ڕوانگەی فەلسەفیەوە مەترسییەکانی پۆستمۆدێرنیزم لەوەدایە کە هێرش دەکاتە سەر هەموو چەمکێکی جیهانبینییەکی یەکگرتوو، وەک ئەوەی پێشکەش دەکرێت بە ماتریالیزمی دیالکتیکی. بەڵکو بە ڕواڵەت توخمە تاکەکەسییەکان لە مارکسیزمەوە وەردەگرێت کە لە دەرەوەی ناسینەوە دەیشێوێنێت و لەگەڵ بیرۆکەی بۆرژوازی کۆنەپەرستانەی وەک فەلسەفەی فریدریش نیچە کۆیان دەکاتەوە….
لە ئاستی سیاسی‌دا گرنگترین تایبەتمەندی و دەرئەنجامەکانی پۆستمۆدێرنیزم لەمڕۆدا ئەمانەی خوارەوەن:
1- شیکاری ماتریالیستی پەیوەندییەکانی سته‌مكاری و چەوساندنەوە لە سەرمایەداریدا فڕێ دەدرێت. پەیوەندییەکان له نێوان كرێكار و پیاوسالاری و بارودۆخی ستەمکاری تایبەتی وەک ڕەگەزپەرستی لەیەکتر جیاده‌كه‌نه‌وه. بەڵکو ئەم پەیوەندیانە بە شێوەیەکی ئایدیالیستی شان بە شانی یەکتر وەک پرسیاری تەنیا ئەخلاقی دەخه‌نە ڕوو.
2- چەمکە ماتریالیستەکانی کۆمەڵگەی چینایەتی و ئیستغلالکردن بە چەمکی ئایدیالیستی- ئەخلاقی “ئیمتیازات” دەگۆڕن.
3- چینی کرێکار وەک بابەتێکی شۆڕشگێڕ لە ڕووی دەروونییەوە لەناو دەبه‌ن. خاڵی ئاماژە لە ئایدۆلۆژیا پۆستمۆدێرنەکاندا زۆرجار تەنیا ئەو “کۆمەڵگانە”ن کە لە کەمینە چەوساوەکانی وەک ڕەشپێستەکان،LGBTI و هتد پێکهاتوون، کە بەشە بۆرژوازی و کۆنەپەرستەکان تێیدا بەشدارن.
ئەو “کۆمەڵگە”یانەی باس دەکرێن زۆرجار بە شێوەیەکی زۆر ئایدیالیستی پێناسە دەکرێن، بۆ نموونە بە وێناکردنی “ڕەشپێستەکان”، “سپیپێستەکان” یان ڕەگەزەکان وەک بنیاتێکی دەروونی یان زمانەوانی.
4- بەپێی بیرۆکەکانیان، سەرچاوەی گۆڕانی کۆمەڵایەتی تاکەکەسییە نەک بابەتێکی بەکۆمەڵ.
5- چینی بۆرژوا مه‌ترسیان نیه لە ئایدۆلۆژیای پۆستمۆدێرنه، چونكه ڕێگەی پێدەدرێت دەسەڵاته‌كه‌ی بمێنێته‌وه. شۆڕشی سۆسیالیستی و دیکتاتۆری پرۆلیتاریا بەزۆری لە ڕوانگەی دژە تۆتالیتاریزمەوە ڕەت دەکه‌نەوە.
6- ململانێی چینایەتی لادەبرێت و جێگه‌كه‌ی به سیاسەتی ناسنامه ده‌سپێرن، واتە شەڕێکی فەرهەنگی پەرشوبڵاو لەناو سیستەمی سەرمایەداری.
7- پۆستمۆدێرنیزم وەک هێرشێکی بەرەیی بۆ سەر جیهانبینی زانستی – دوا هەڵوێستی ئایدیۆلۆژیای بۆرژوازیه
8- لیوتارد له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی كه‌نه‌دی له ساڵی 1979 كتێبی((Das postmoderne Wissenله چاپدا.
9- پۆست‌مۆدێرن ، ناعه‌قڵانیت و ئیدۆلۆژی به‌ره‌ی لیبڕالیزمی نوێه.
10- ده‌بی هوشیار بین كه لیبڕالیزمی نوێ له سه‌ر ئاستی سێ به‌ره‌و هێرش بۆ رێكخستنی كۆمه‌ڵگه ده‌كات: 1- به‌ره‌ی ئابووری. 2- به‌ره‌ی ئیدۆلۆژی كه پیشه‌سازی زه‌به‌لاحه و ئامانجی ئه‌مه‌یه(أ- جیهانگیری خۆشبه‌ختی بۆ جیهان ده‌هێنێ. ب- ئه‌م پیشه‌سازییه پێویستی به كرێگرته‌یی زانۆك و په‌یمانگه‌كانی توێژینه‌وه و كرێگرته‌یی میدیایی چه‌كدار به زانیاری…. 3- به‌ره‌ی میلیتاریزم.)
هه‌ر چۆن فۆكۆیاما بانگه‌شه‌ی(كۆتایی مێژووی كرد)، ئه‌م ره‌وته‌ش به هه‌مان شێوه(مه‌رگی مۆده‌رنێته)یان راگه‌یاند و ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵناسی فه‌ره‌نسی(Baudrillard) له كۆڕێكی ساڵی 1984دا له‌به‌رده‌م گوێگره‌كانی وت (ساڵی 2000 روونادات) – سه‌رچاوه:وتاری بیرگت ڤارتمان له گۆڤاری Das argument، ژماره 155، لاپه‌ڕه‌ی 29 له 1986) و پاشان فۆكۆش له كتێبه‌كه‌ی-وشه و شته‌كان- هه‌ستا به راگه‌یاندنی مه‌رگی مرۆڤ و دژایه‌تی زانست!
بۆدیارد له 1978پێشبینی كۆتایی مێژوو ده‌كات و پێی وایه (رووداوی زۆر راسته‌قینه‌یه)وه‌ك سه‌رئه‌نجامی گه‌شه‌ی قه‌یراناوی كۆمه‌ڵگه‌ی مۆدێرنه‌یه كه چیتر له‌كۆتاییدا رێگه به دوارۆژ نادات.
له كوردستانیش كۆمه‌ڵێ(نۆ- سه‌ر)یش هه‌ستان به نووسین و بڵاوكردنی به‌رهه‌مه‌كانیان به بیروبۆچوونی(دۆلۆز، لیڤی شتراوس، بۆدیارد، لیوتار، فۆكۆ)كه له نیتشه و هایده‌گه‌ر سه‌رچاوه‌یان وه‌رگرتووه و به‌عه‌قڵی وێرانیان دوو دنیابینیان ئانێته‌كرد(بیری نیتشه و ماركسیزم) و مه‌عریفه‌ته‌كه‌یان ئه‌مه: عه‌قڵ، زانست، ماركسیزم، پێشكه‌وتن شه‌رعه‌تیان له‌ده‌ستداوه!
له وتاری(Eine marxistische Kritik der „postmodernen Identitätslinken“ und des identitätspolitischen Antirassismus) ئاماژه ده‌كات بۆ دژایه‌تی پۆستمۆدێرنه بۆ ماركسیزم:
ناوزڕاندنی مارکس و ئەنگڵس بە “ڕەگەزپەرستی ناشرین”
مارکسیزم هەموو پرسەکانی ڕەگەزپەرستی و سێکسیزم و تایبەتمەندییە شوناسییەکانی دیکە کە مرۆڤەکان لەسەریان جیاکاری دەکرێن، تەنیا وەک “دژایەتی لاوەکی” لەپاڵ “دژایەتی سەرەکی” نێوان سەرمایە و کرێکاران مامەڵەی لەگەڵ دەکات.
(د) مارکسیزم “ئۆرۆسەنتریکە” و بەمجۆرە لە کۆتاییدا شێوازی بیرکردنەوەی ڕەگەزپەرستی و کۆلۆنیالیزم بەرهەم دەهێنێتەوە. بە بڕوای مارکس و ئەنگڵس، خەڵکی “باشووری جیهانی” تەنیا وەک قوربانییەکی پاسیڤی ئەو مێژووە دەردەکەون کە ئەوروپییەکان دروستیان کردووە. مارکسیزم بەهۆی یۆرۆسەنتریزمی خۆیەوە، بەها گشتگیرەکانی ڕۆشنگەری دەخاتە سەر هەموو مرۆڤایەتی، لەبری ئەوەی ناسنامە “تایبەتمەندە” کولتوورییە جیاوازەکانی “ژێر ئەلتەرنەکان” لە باشووری جیهانیدا بناسێت. بەم شێوەیە مارکسیزم – ئاخر خۆی تیۆری پیاوە سپی پێستەکانی ئەوروپایە – شێوازی بیرکردنەوەی کۆلۆنیالیزم و باوکایەتی بەرهەم دەهێنێتەوە.[10]
(هـ) ناوزڕاندنی مارکس و ئەنگڵس بە “ڕەگەزپەرستی ناشرین” – بۆ نموونە بەهۆی هەڵبژاردنی وشەکانیانەوە، کە هەندێکجار لە ڕوانگەی ئەمڕۆوە ڕەگەزپەرستانە، یان نوکتەی درشت لە نامەنووسییە تایبەتەکانیاندا – تایبەتمەندییەکی تایبەتی نوێنەری لێکۆڵینەوەکانی دوای کۆلۆنیالیزم نییە ، بەڵام سەر بە دژە کۆمۆنیستەکانی بۆرژوازییە بە گشتی تۆنێکی باش.[11] کەواتە دەبێت هەموو مارکسیزم بە ڕەگەزپەرستی لەکاربخرێت؟
ئه‌م نووسینه ده‌كه‌م به‌م پرسیاره: ئایا چه‌پ له وڵاتی ئێمه چ سوودێك ببینێ له‌م ره‌وته؟