
ده‌رباره‌ى زه‌بروزه‌نگ له دوونیایی ئێمه‌دا … هه‌ژارقانع
زه‌بروزه‌نگ: له‌ساده‌ترین مانادا بریتیه له‌هه‌ر پشێوى و به‌ریه‌ك كه‌وتنێك ، كه ده‌كرێت له ناو تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگادا دوروست ببێت،
ئیشى بنه‌ڕه‌تى حكومه‌ت و دام و ده‌زگا نیشتیمانیه‌كان ئه‌وه‌یه ڕێگرى بكات له دروستبوون و ته‌شه‌نه‌كردنى ئه‌م زه‌بروزه‌نگانه. به‌ڵام كاتێك دام و ده‌زگاكان نیشتیمانى نین و حكومه‌ت كۆمه‌ڵێك بازركان و جۆرێك مافیا و سه‌رۆك خێله‌كان به‌ڕێوه‌ى ده‌به‌ن، ئه‌مه ئه‌و چركه‌ساته‌یه ، كه ده‌زگا نیشتیمانى و نۆرمه‌كانى حكومه‌ت، ده‌چنه خزمه‌تى سه‌رهه‌ڵدانى زه‌بر و زه‌نگه‌وه.
شایه‌نى باسه له دۆخێكى وه‌هادا، حه‌یاتى ئینسان ده‌كه‌وێته ژێر پرسیارى گه‌وره‌وه و مرۆڤ هه‌ست ده‌كات كه زۆر بێ پشتوپه‌ناو بێ كه‌سه.
واته له غیابى نه‌بوونى حكومه‌تی نیشتیمانى و ده‌زگاى نیشتیمانى و هیزى ئه‌منى نیشتیمانیدا ، مرۆڤ بۆ دڵنیابوون له ژیانى داهاتوى، ناتوانێت بێ پشتوو په‌نا بمێنێته‌وه، بۆیه به‌ناچارى په‌نا بۆ حیزبوو خێڵ و عه‌شیره‌ته‌كان ده‌بات، بێ گومان ئه‌مه‌یش گه‌ڕانه‌وه‌ى یه‌كجارییه بۆ دۆخی هێز ویاساى دارستان.
من پێم وایه ئه‌مه دۆخى ئیستایى هه‌رێمى كوردستانه و له‌ڕابردوویشدا هه‌ر هه‌مان شێوه‌بووه.
به‌واتایه‌كى تر هه‌رگیز هه‌رێمى كوردستان نه‌یتوانیوه به دۆخى ڕاگواستندا تێپه‌ڕێت، واته له دۆخى حكومه‌تى خێڵ و هێزى دارستانه‌وه بگوازێته‌وه بۆ حكومه‌تى هاوڵاتى و له ده‌زگاى شه‌خسى و حیزبیه‌وه بگۆڕێت بۆ ده‌زگاى مه‌ده‌نى ونیشتیمانى.
ئینسان له‌دوونیادا، له‌هه‌ر شتێك زیارت پێویستى به حكومه‌تێكه، توانای مۆنۆپۆڵ و كۆنترۆڵى زه‌بر و زه‌نگى نا شه‌رعى هه‌بێت، له پێناوى دابینكردنى ئاشتى كۆمه‌ڵایه‌تى و ئازادى تاكه‌كه‌سى و سه‌لامه‌تى سه‌ر و ماڵى هاوڵاتیاندا. به‌ڵام له‌شه‌نسى هاوڵاتیانى كوردستاندا و له سایه‌ى یه‌كێتى و پارتیدا حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌ماوه‌ى بیست و چوارساڵى ته‌مه‌نى خۆیدا، نه‌ك نه‌یتوانیوه ڕێگربێت له زه‌بر و زه‌نگى كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسى ناشه‌رعى، به‌ڵكو خودى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه حكومهتیشیان به‌ڕێوه بردووه، بۆخۆیان به‌شێك بوون له دروستكردنى پشێوى و شه‌رعاندنى زه‌بروزه‌نگ له‌ڕێگه‌ى حكومه‌ته‌وه.
ده‌رباره‌ى زه‌بروزه‌نگى سیاسی
ڕه‌نگه تاكه‌شتێك له‌دوونیاى ئێمه‌ى نه‌توه‌ى كورددا به‌درێژایی مێژووى نه‌توه‌كه‌مان هه‌زارانجار توشى نه‌هامه‌تى و ده‌ربه‌رده‌رى كردبین بریتیبێت له زه‌بروزه‌نگى سیاسى.
سیاسه‌ت له‌دونیایی ئێمه‌دا جگه له زه‌بروزه‌نگى ڕووت، هیچ شتێكى تر‌ى به‌رهه‌م نه‌هێناوه. ئێمه به‌ده‌ره‌جه‌ى یه‌ك به‌رهه‌مى زه‌بروزه‌نگى سیاسین، بێگومان نابێت ئه‌وه‌یشمان بیر بچێت، هه‌موو ئه‌وانه‌ى نوێنه‌رایه‌تى سیاسه‌تى كوردی‌یان كردووه به‌درێژایی مێژوو سه‌رۆك خێڵه‌كان بوون یان هیچ نه‌بێت خاوه‌نى تێڕوانینێكى خێڵه‌كى بوون، له‌سه‌رده‌ستى ئه‌م سیاسیه خێڵه كیانه، له‌كۆنه‌وه تاكو ئێستا دونیاى ئێمه‌یان پڕكردووه له هه‌زاران جۆر زه‌بروو زه‌نگى سیاسی ترسناك.
زه‌بروزه‌نگى سیاسى له‌نه‌وه‌ده‌كاندا میله‌تى ئێمه‌ى گه‌یانده شه‌ڕى نه‌گریسى ناوخۆ، به‌وهۆیه‌وه هه‌زارانمان له‌یه‌كترى كوشت و سه‌دانمان له‌یه‌كترى بێسه‌روشوێنكرد، ئێستایش هه‌ندێك له‌كه‌س و كارمان له‌ناو زیندانهكانى یه‌كێتى وپارتیدا ده‌ناڵێنن،
سه‌ره‌ڕاى ئه‌و هه‌موو مه‌ینه‌تیه گه‌وره‌یه‌یی كه شه‌ڕى ناوخۆ به‌سه‌رگه‌له‌كه‌ماندا هێنای، به‌رگه‌مان گرت و ماینه‌وه پیمان وابوو كه شه‌ڕى ناخۆ ده‌كێرت له‌تكه‌ى زه‌بروزه‌نگى سیاسى بێت ، به‌ڵام دیسان به‌داخه‌وه ، سه‌رۆك خێله‌كانى كورد لێنه‌گه‌ڕان ئه‌م میله‌ته بڕێك بحه‌سێته‌وه، شه‌ڕى گه‌وره‌ترین هیزى تیرۆرستى دونیاییان پێكردین كه ئه‌ویش(داعش) بوو له به‌رامبه‌ردا ، گه‌وره‌ترین ده‌زگاى شه‌رعییان وه‌ستان كه په‌رله‌مانى كوردستانه.
زه‌بروزه‌نگى سیاسى ئێمه‌ى گه‌یانده ڕۆژێ، نیوه‌ى نیشتیمانێك بفرۆشین كه هێشتا بۆنى خوێنى شه‌هیده‌كانى لێدێت، بۆ مێژوو ده‌ڵێم ئێمه نه‌وه‌ى میله‌تێكین هێشتا پرسه‌ى شه‌هیده‌كانمان هه‌ڵنه‌گیرابوو، هێشتا جله‌كانى به‌رمان ڕه‌ش بوون، هێشتا فرمێسك له‌چاومان ده‌چۆڕا، زه‌بروزه‌نگى سیاسى وایكرد ، سه‌رۆك خیڵه‌كانمان له‌سه‌دا په‌نجاى نیشتیمانه‌كه‌مان بفرۆشن .