ڕانانێك بۆ كتێبی سێ توێژینه‌وه‌ی مێژوویی … سه‌دیق سه‌عید ڕواندزی
ڕژێمه‌یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق،به‌حیاوازی سیسته‌م و قۆناغی سیاسییانه‌وه، هه‌میشه حزبی شیوعییان وه‌ك مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌و كاریگه‌ر بۆسه‌رپێگه‌و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان بینیوه.ئه‌م مه‌ترسییه، به‌بڕوای من له‌دوو ڕوانگه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه. یه‌كه‌میان حزبی شیوعی حزبێكی چه‌پ و پێشكه‌وتنخوازبووه. كه‌بیری چه‌پیش هه‌میشه مه‌ترسییه بۆ سه‌ربیری دوا كه‌وتوو ده‌سه‌ڵاتی كۆنه پارێز‌و نادیموكراسی، به‌وپێیه‌ی وه‌ك بزووێنه‌ری شۆرشه كۆمه‌ڵایه‌تی و قیكرییه‌كان ده‌بینرێت. ڕوانگه‌ی دووه‌میشیان له‌وه‌و سه‌رچاوه ده‌گرێت كه‌ئه‌م حزبه حزبی چینی چه‌وساوه‌كان بووه كه‌دیموگرافیای سه‌ره‌كی عێراقیان پێك هێناوه.
بۆیه چه‌ند ئه‌و چینه هوشیار بێته‌وه، به‌مافه‌كان، ئه‌وه‌نده پێگه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌عێراق لاوازتر ده‌بوو. بۆیه ده‌بینین به‌درێژایی مێژووی عێراق ئه‌وحزبه ڕووبه‌ڕووی ڕاوه‌دوونان و قه‌ده‌غه‌كردنی كاری سیاسی و له‌سێداره‌دانی سه‌ركرده‌كانی و جۆره‌ها ئه‌شكه‌نجه‌ی نامرۆڤانه به‌رامبه‌ر ئه‌ندامه‌كانی بۆته‌وه. كتێبی (سێ توێژینه‌وه‌ی مێژوویی) كه سێ توێژینه‌وه له‌خۆ ده‌گرێت و ئه‌و توێژینه‌وانه‌ش هه‌ریه‌كه‌یه‌بان له‌چه‌ند پاژو به‌شێكی سه‌ربه‌خۆ پێكهاتوون، ئه‌و كتێبه‌یه كه‌له‌یه‌كێك له‌توێژینه‌وه‌كانیدا، به‌كورتی و پوختی له‌مێژووی بیری چه‌پ له‌عێراق و سه‌ره‌تاكانی دروستبوونی حزبی شیوعی ده‌دوێت.
توێژینه‌وه‌ی یه‌كه‌می ئه‌وكتێبه باس له سه‌ره‌تاكانی بیری چه‌پ ده‌كات له‌عێڕاقدا. به‌پێی ئه‌وتوێژینه‌وه‌یه له ده‌ساڵه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌می ڕابردوودا، بیری چه‌پ له‌عێراقدا له‌شێوه‌ی تاكه‌كسی ده‌ركه‌وتووه.ئه‌میش سه‌ره‌تا ژماره‌یه‌ك ڕۆشنبیرو كه‌سه‌یاتی له ڕێگه‌ی خوێندنه‌وه‌وه‌ئاشنای ئه‌و بیره ده‌بن و به سه‌ره‌تاكانی بیری چه‌پگه‌رایی له‌عێراقدا ئاوێته ده‌بن. ئه‌م كه‌سایه‌تییانه، ته‌نها له‌شێوه‌ی كه‌س و گرووپی بچووك بوونه نه‌ك شانه‌یه‌كی ڕێكخراوه‌یی دیسپلین كرا‌و.
ئه‌م كه‌سانه ڕاپۆرتێكیش ئاماده‌ده‌كه‌ن و بۆ لیلینی به‌رزده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌ر ڕه‌وشی سیاسی عێڕاق. دواجاریش بڵاوكراوه‌یه‌ك ده‌رده‌كه‌ن. گه‌رچی دواجار هه‌وڵی ئه‌وه ئه‌ده‌ن ئه‌و بیره له‌تاكه‌كه‌سییه‌وه بگوازنه‌وه نێو ڕێكخراو‌و حزبێك، به‌ڵام كاره‌كه‌یان به‌هۆی هه‌ڵومه‌رجی سیاسی ئه‌وكات سه‌رناگرێت و دواجاریش خۆیان بڵاوه‌ی لێده‌كه‌ن و له چاڵاكی ئه‌وه‌ستن. له‌دوای ئه‌و گرووپه تێكۆشه‌رێك به‌ته‌نها له ساڵی 1932دا له‌شاری ناسرییه یه‌كه‌م بانگه‌وازی شیوعی بڵاوده‌كاته‌وه. ئه‌ویش هاوڕێ فه‌هده. كه ئه‌وكات كرێكار بووه له كارگه‌یه‌كی به‌فر. بێگومان فه‌هد چونكه كرێكاربووه‌و له نزیكه‌وه له ئازاوو مه‌ینه‌تییه‌كانی ئه‌وچینه تێگه‌یشتووه، ئیدی ئه‌مه كاریگه‌ریه‌تی له سه‌ر هزرو بیركردنه‌وه‌ی دا ئه‌نێت.
بۆیه ده‌كرێ بڵێین ئه‌مه به‌سه‌ره‌تای ڕێكخستن و زه‌مینه‌سازی بۆ دامه‌زراندنی حزبێكی چه‌پ له‌عێراق دابنێین به‌نێوی حزبی شیوعی عێڕاق له‌ئازاری ساڵی 1934دا. یه‌ك ساڵ دوای دامه‌زراندنی به‌شێك له سه‌ركرده‌وه تێكۆشه‌ره‌كانی له‌ساڵی 1935ده‌گیرێن و به‌مه‌ش ئه‌م حزبه له ده‌سپێكی كاری خۆیدا كاریگه‌ریه‌تی خۆی ده‌رده‌خات و له‌لایه‌ن ڕژێمی پاشایه‌تییه‌وه ڕووبه‌ڕووی قه‌ده‌غه‌ی سیاسی ده‌بێته‌وه. ئیدی به‌درێژایی ئه‌ومێژووه حزبی شیوعی له قۆناغه جیاوازه‌كاندا، به‌شداری ڕاپه‌ڕینه جه‌ماوه‌رییه‌كان و بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌كات. له ڕێگه‌ی بڵاوكراوه‌كانیشی هه‌وڵی هوشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌لگه ده‌دات.
ئه‌م حزبه ده‌بێته داكۆكیكارێكی سه‌رسه‌ختی كرێكاران و چه‌وساوه‌كانی عێڕاق. ڕژێمی پاشایه‌تیش ئه‌مه‌به‌مه‌ترسی بۆ سه‌ر خۆی ده‌زانێت.بۆیه به‌رده‌وام هه‌وڵی له نێو بردنی سه‌ركرده‌و ڕێبه‌ره‌كانی ده‌داو تا دواجاریش هاوڕێ فه‌هدو چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی تر له سێداره‌ده‌دات. ئیدی ئه‌ومێژووه درێژه‌ی ده‌بێت و له سه‌رده‌می به‌عسدا ده‌گاته ترۆپكی دڕنده‌یی.سه‌باره‌ت به‌و به‌شه‌ی كوردستانیش له‌عێراقدا، ئه‌وا نووسه‌ر ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه كه تاساڵی 1943 هیچ بنكه‌و ڕێكخراوێكی حزبی شیوعی له‌باشووری كوردستان بوونی نه‌بووه. له‌وساڵه‌دا یه‌كه‌م بنكه‌ی شیوعی دامه‌زراوه یه‌كه‌م كه‌سیش كه بۆته ئه‌ندام كه‌سێك بووه به‌ناوی (مه‌لا شه‌ریف). ئه‌و كه‌سه به‌شداری كۆنفرانسی حزبی كردووه‌و له‌ساڵی 1945 بۆته ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی.به‌بڕوای من ئه‌مه بایه‌خی ئه‌و حزبه به‌كوردو نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌رده‌خات گه‌رچی خۆی حزبێكی ئه‌نته‌ر ناسیۆنالی بووه.
بۆیه‌شه له‌یه‌كه‌م هه‌نگاودا كوردێك ده‌چێته نێوه‌ندی بڕیاردانی ئه‌و حزبه.له‌نێوان ساڵانی سه‌ره‌تای سییه‌كان و تاكو سه‌ره‌تای ساڵانی په‌نجاكان، حزبی شیوعی تاكه ڕێكخراوی سیاسی و نهێنی بووه چاڵاكی ئه‌نجامداوه. بابه‌تێكی دیكه‌ی نێو ئه‌و كتێبه، باسێكه له‌باره‌ی بیری چه‌پ له شاری ڕواندز له‌ده‌ساڵی كۆتایی سییه‌كان تاكو چله‌كان. ئه‌م بابه‌ته بۆمن هه‌م جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌كردن بوو، هه‌میش جێگه‌ی خۆشحاڵی بوو وه‌ك ڕواندزییه‌ك.
نووسه‌ر له‌وباسه‌یدا باس له سه‌ره‌تاكانی ئاشنابوونی ڕواندزییه‌كان به‌بیری چه‌پ له ساڵانی سییه‌كان ده‌كات. نووسه‌ر ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه‌له قه‌زای ڕواندز به‌رله ڕاگه‌یاندنی پارتی هیوا، چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی تێگه‌یشتوو چوونه‌ته ڕێزی كۆمه‌ڵه‌ی داركه‌ر له ساڵی 1937. دواتر ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه نامێنێت و به‌دامه‌زراندنی پارتی هیوا،لقێكی ئه‌و پارته له ڕواندز ده‌كرێته‌وه. چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌ك وه‌ك:_( شێخ سلێمان و میر محمه‌د ده‌رگه‌ڵه‌یی و وه‌هاب ئاغا‌و سه‌بری نه‌جیب ) چه‌ندانی تر كه به‌تێكڕایی ژماره‌یان ده‌گاته سی و سێ كه‌س، ده‌بنه ئه‌ندام له‌پارتی هیوا.به‌شێك له‌و كه‌سایه‌تییانه هه‌ڵگری بیری پێشكه‌وتنخوازانه‌ی چه‌پ بوون، بۆیه دواتر ده‌بنه ئه‌ندامی حزبی شیوعی.
به‌كردنه‌وه‌ی كتێبخانه‌ی پێشكه‌وتنیش له‌لایه‌ن عه‌لی مه‌كته‌به له‌ساڵی 1943، ئه‌وه‌نده‌ی تر زه‌مینه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌و گه‌شه‌كردنی بیری چه‌پ و شیوعیه‌ت ده‌ره‌خسێت.چونكه بڵاوكراوه‌كانی حزبی شیوعی له وڵاته‌كانی دیكه‌ی وه‌ك لوبنان و ئوردن و میسری بۆ ده‌هات. به‌م شێوه‌یه ورده‌ورده ئه‌و بیره چه‌كه‌ره ده‌كات له‌نێو ڕواندزییه‌كان. له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 1947 دا ڕواندزییه‌كان شه‌ش پاڵێوراویان ده‌بێت بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌و شاره‌دا، كه زۆرینه‌ی ده‌نگیش به ده‌ست دێنن. به‌ڵام دواجار حكومه‌تی عێراق له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ده‌ستكاری ده‌نگه‌كان ده‌كات و ئه‌وه ده‌نێرنه نوێنه‌ران كه مه‌به‌ستییانه.یاخود به‌دڵی حكومه‌تی نوری سه‌عید بوونه. به‌م شێوه‌یه ڕواندزییه‌كان له چوارچێوه‌ی پارتێكی چه‌پدا ده‌ست به‌جموجۆڵی جه‌ماوه‌ری و چاڵاكی سیاسی و هزری ده‌كه‌ن.
ته‌نانه به شدارییه‌كی كاراش ده‌بینن له‌و خرۆشانه جه‌ماوه‌رییه‌ی كه‌به‌ڕاپه‌ڕینی كانوونی دووه‌می 1948 ناسراوه، كه‌زۆربه‌ی شار‌و شارۆچكه‌كانی عێراقی گرتۆته‌وه. ڕواندزیش یه‌كێك بووه له‌و شارانه.بێگومان ئاشنابوونی ڕواندزییه‌كان به‌بیری چه‌پ و بڕوابوونیان به شیوعیه‌ت،نیشانه‌ی كرانه‌وه‌ی هزری و كۆمه‌ڵایه‌تی دانیشتووانی ئه‌و شاره ده‌گه‌یه‌نێت. به‌تایبه‌تیش له سه‌رده‌مێكدا، كه‌سه‌رده‌می دواكه‌وتوویی كۆمه‌ڵایه‌تی وهه‌ژموونی بیری ئایینگه‌رایی بووه. په‌یوه‌ندیكلردن به حزبی شیوعی له ساڵانی سییه‌كاندا ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌یه كه ڕواندزییه‌كان، كه‌سانی هوشیارو تێگه‌یشتوو بوونه. كه‌سانێك بوونه تێڕوانینێكی پێشكه‌وتنخوازانه‌یان بۆ كۆمه‌لگه‌و تاكه‌كان و ژیانی سیاسی و ڕێكخراوه‌یی هه‌بووه. ئه‌م شاره‌كه‌زۆرجار به‌شاری هونه‌رمه‌ندان و ڕۆشنبیران ده‌ناسرێت، له‌خۆوه ئه‌وشوناسه‌ی پێنه‌دراوه.
به‌ڵكو ئه‌مه ڕه‌گێكی مێژوویی دوورتری هه‌یه.چ پێشتر به‌ده‌رچوونی زاری كرمانجی و چاپخانه‌ی حوزنی، چ دواتریش به‌ئاشنا بوونی بیری چه‌پ به‌وشاره. ئه‌وسه‌رده‌مه سه‌رده‌مێكی كۆنپارێزو دواكه‌وتوو بوو. به‌ڵام له‌په‌راوێزی ئه‌مه‌دا له ڕواندز چه‌ندین رۆشنبیر‌و كه‌سایه‌تی په‌یوه‌ندی به‌حزبی شیوعی ده‌كه‌ن و ده‌بنه ئه‌ندام له‌و حزبه. یاخود هاوڕێیه‌ك د‌رك به‌وه بكات له چله‌كاندا، په‌رتووكخانه له‌و شاره بكاته‌وه ئه‌مه هێمایه‌كه بۆ هوشیاریی و پێشكه‌وتنخوازی كه‌سانی ئه‌و شاره، كه ئێستاش به چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یی جیا ده‌كرێته‌وه له شاره‌كانی تر. له‌توێژینه‌وه‌ی سێیه‌میشدا، نووسه‌ر باس له‌ده‌سه‌ڵاتی میر محمه‌د ده‌كات و چه‌ند ڕووێكی شاراوه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ڕوونده‌كاته‌وه. ئه‌مه‌ش له‌ڕووی مێژوویه‌وه گرنگه. بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ران به‌گشتی و ڕواندزییه‌كانیش به‌تایبه‌تی به‌دیوێكی دیكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و میرنشینه ئاشنابن. له‌میانه‌ی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و كتێبه‌دا ئه‌م سه‌رنجانه‌م لا دروست بوون:_
*ئه‌م كتێبه، كتێبێكی كورت، پوخت و چڕه كه‌نووسه‌ره‌كه‌ی به‌كه‌مترین نووسین و ده‌ربڕین هه‌وڵی داوه زۆرترین زانیاری به خوێنه‌ران بگه‌یه‌نێت. خوێندنه‌وه‌ی گرنگه به‌تایبه‌تیش بۆ ڕواندزییه‌كان.
*له‌ڵاپه‌ڕه 86دا ئاماژه به پاشكۆی یه‌كه‌م كراوه كه‌چه‌ند وێنه‌یه‌كی فه‌هد له‌خۆ ده‌گرێت.به‌ڵام نه‌پاشكۆكه نه وێنه‌كان بوونیان نییه.
*هه‌ندێك هه‌ڵه‌ی چاپ و ڕێنووسم له‌كتێبه‌كه كه‌وتنه به‌رچاو.
*له‌ڵاپه‌ڕه 92دا نووسه‌ر باس له‌وه‌ده‌كات كه‌یه‌كه‌م كورد له باشووری كوردستان بۆته ئه‌ندام له حزبی شیوعی عێڕاقی مه‌لاشه‌ریفی هه‌ولێری بووه له ساڵی 1944. به‌ڵام له شوێنێكی دیكه‌ی كتێبه‌كه‌دا باس له‌وه ده‌كات كه‌برایم ئه‌حمه‌د یه‌كه‌م كه‌س بووه بۆته شیوعی له ساڵی 1937. به‌بڕوای من ده‌بووئه‌وه له‌ڕووی مێژوویی ساغ بكرێته‌وه. چونكه ئه‌مه توێژینه‌وه‌ی زانستییه. مامۆستاش زۆر له‌من شاره‌زاتره‌و ده‌زانێت توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌گه‌رو گومان هه‌ڵناگرێت. به‌ڵكو ئه‌رگۆمێنت و ساغكردنه‌وه‌و بۆچوونی زانستییانه له‌خۆ ده‌گرێت. دواجار ده‌ستخۆشانه له نووسه‌ری كتێبه‌كه ده‌كه‌م. كتێبه‌كه‌ی شایسته‌ی به‌سه‌ر كردنه‌وه‌یه.
*په‌راوێز/سێ توێژینه‌وه‌یی مێژوویی/نووسینی مه‌غدید حاجی/ چاپی یه‌كه‌م 2018 هه‌ولێر…
*ئه‌م بابه‌ته له‌هه‌فته‌نامه‌ی(ڕێگای كوردستان)ژماره(1227)ی ڕۆژی 15-5-2018بڵاوكراوه‌ته‌وه…