
په‌راوێـزی دوازده‌مینی تێـكست.. نه‌ژاد عزیز سورمێ
خه‌ریكه دونیا له قه‌ڵه‌مڕه‌وی (جیهانایه‌تی)دا، به‌هه‌موو ڕووه ئاكتیڤ و نێگه‌تیڤه‌كانی ڕاگیردهبێ.. پێشهات و گۆڕانكارییه خێراكان ده‌مانبه‌نه‌وه ئه‌و ئاقارانه‌ی پرسی ناسنامه‌مان به‌بیر ده‌هێننه‌وه؛ كه ئایا له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئێمه‌ی به‌كۆمه‌ڵێك یاده‌وه‌ری كارهساتاویی گرێ‌دراو چ ده‌توانین به‌و ئاست و باره‌ی خۆمان كه جێی به‌خیلی كه‌س نییه، له‌ناو هه‌ڵڵای جیهانایهتیدا بۆ پاراستنی ناسنامه‌كه‌مان بكه‌ین؟
داخۆ له كۆمه‌ڵگه‌ی دواكهوتووماندا، نه‌خشه‌ی چ ستراتیژیه‌تێكمان پێ ده‌كێشرێ، بتوانین له ئاینده‌یه‌كی زۆر دوورنا؛ له جێوهڕێیی (مراوحة)دا ئازاد بین و له‌و چه‌قین و تهكئهنوایی بێینه ده‌رێ ، له پێش هه‌موو پێویستیانیش چمان له خه‌یاڵدایه بۆ لاینه هه‌ره گرینگه‌كه‌ی هه‌ستانه‌وه كه ئه‌ویش ( په‌روه‌رده و خوێندنه) به ته‌واوی ئه‌و مانایانه‌ی وڵاتێكی وه‌ك( ژاپۆن )ی پێ هه‌ستایه‌وه، كه لای ئێمه به داخه‌وه به هۆی سپاردنی به‌وه‌ی ناو نراوه (كه‌رتی تایبه‌ت) یا قه‌تابخانه و زانكۆی ئه‌هلی شیرازه‌ی تێكشێنراوه..
بڵێی كه‌شوهه‌وایه‌ك بۆ ده‌سبژێر و ڕووناكبیران هه‌ڵبكه‌وێ دوور له ناچاربوونی هه‌ڵه‌گۆیی، تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌زموونه‌كانی ڕابردوو كلیلی ده‌رگا داخراوهكانمان نه‌داته ده‌ست، كاتێ به‌مۆدی كۆمه‌ڵێك زاراوه‌ی بریقه‌دار سه‌رخۆش كرابووین به‌ڕاده‌یه‌ك وای لێهاتبوو باسكردنی قه‌ومایه‌تی و ناسنامه و تایبه‌تایه‌تی خاك و زێد، شتێك بوو وه‌ختێك نزیك ببووه له عه‌یبه!!
ئێستاش به‌هه‌مان پێودانگ، به‌ڵام ئه‌مجاره به ته‌وژمی بێ ئامانی، سه‌روبن نادیاری جیهانایه‌تی )له‌گه‌ڵ جیاوازی ئاراسته‌كان)، له نهداریمان بێ یا له ڕوون نه‌بوونه‌وه‌ی، مه‌ودا و ڕه‌هه‌نده‌كانی خه‌ریكه بێ په‌روا و بێ ئاوڕدانه‌وه له ڕابردوو و سه‌یركردنی ئاینده، وه‌ك له‌وه خاترجه‌م بووبین بۆ كوێ ده‌چین، بێ ئه‌وه‌ی تێشوویهكمان پێ بێ له‌گه‌ڵیدا كهوتووینهڕێ..
ڕاستی پرسی ناسنامه له جیهانی ئه‌مڕۆدا كه هێشتا كه‌له‌به‌ره‌كانی ڕووناك نه‌بوونه‌ته‌وه، ده‌خوازێ بهلهتركزهیی و به‌هه‌ستی به‌ژیان و بهئایندهوهنووسان، به‌ڕه‌چاوكردنی مه‌ودا مێژوویی و كۆمه‌ڵایه‌تی و جوگرافییه‌كانه‌وه ته‌ماشا بكرێ ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ زه‌مینه‌یه‌كی پته‌و له چه‌سپاندن و جێگیركردنیدا، به‌تایبه‌تی لای نه‌وه‌ی نوێی بۆ بڕه‌خسێنین، وه‌ك خاڵی ده‌سپێك له بنیاتنانی قه‌واره‌ی سه‌ربه‌خۆ، به چاوپۆشین له‌وه‌ی ئه‌و قه‌واره‌یه وه‌كو شكڵ و شێوه له چ حاڵێكی سیاسی و یاساییدا ده‌بێ، با گریمان ڕووخساری یه‌كگرتنێكی ئاره‌زوومه‌ندانه‌یش بێ له‌گه‌ڵ گه‌لانی ده‌رودراوسێ كه ساڵه‌هایه له‌گه‌ڵماندا ده‌ژین..
ئه‌مه وا نابینرێت دژ به كراوه‌یی و پێكه‌وه‌ژیانی شارستانی بێت، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی بوونی هه‌موولایه‌ك ده‌پارێزێ له ڕێگه‌ی پاراستنی ناسنامه و به‌هه‌ندگرتنی تایبه‌تایه‌تی هه‌رلایه‌ك ستراتیژی نه‌ته‌وه‌ییمان له‌و باره‌دا دێته‌دی كه ئیتر وا به‌ئاسانی ڕێگایه‌ك نه‌گرینه‌به‌ر نه‌زانین ده‌گاته كوێ، با ئه‌و ڕێگایه وای دابنێ قیرتاو بێ و ڕێبواری زۆریشی له‌سه‌ربن..
ده‌خوازێ هه‌وڵ بده‌ین نه‌گاته ئه‌وه‌ی جیهانایهتیش وه‌ك مۆدێكی سه‌رده‌م له‌دوورڕا سه‌یر بكرێ و چیتر نا!