ئەسغەر فەرهادی: ئۆسكار خەونێك بوو بۆ من و سەروەریەك بۆ وڵاتەكەم.. حەیدەر عەبدولڕەحمان
هەر بۆ زانین ئەكتەری ناسراوی سینەمای ئێرانی ( ئەسغەر فەرهادی) خاوەنی دوو خەڵاتی ئۆسكارە لە رۆَژهەڵاتی ناوەڕاست .
ئەو بەیەكێك لە گەورەترین و كاریگەرترین دەرهێنەر و سیناریۆنووسانی سەدەی ٢١ دادەنرێت، نەك تەنها لەئێران، بەڵكو لەسەر ئاستی هەموو جیهانیش.
بەوە ناسراوە كە دەتوانێت چیرۆكی سادەی مرۆیی وەربگرێت و بیكاتە درامایەكی ئاڵۆزی دەروونی و ئەخلاقی، كە بینەر تووشی شۆك بوون بكات.
ئەسغەر فەرهادی لە ساڵی ١٩٧٢ لە شاری (خومەینی شەهر) لە پارێزگای ئەسفەهان لەدایكبووە. هەر لەگەنجییەوە خولیای سینەمای هەبووە و دەستی كردووە بەدروستكردنی كورتە فیلمی ٨ ملیمەتری.
خوێندنی لە بەشی شانۆ لە زانكۆی تاران تەواو كردووە، دواتر ماستەری لە دەرهێنانی شانۆ بەدەست هێناوە.
پێش ئەوەی بچێتە نێو جیهانی سینەما، بۆ ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێرانیش كاری كردووە و سیناریۆی بۆ زنجیرە دراماكان نووسیوە.
فەرهادی بە فۆرمێكی تایبەت دەناسرێتەوە كە پێی دەوترێت (ڕیالیزمی كۆمەڵایەتی)
لە فیلمەكانیدا كاراكتەری (باش) یان (خراپ) ی ڕەها بوونی نییەو بینەر دەخاتە بەردەم دووڕِیانێكی ئەخلاقی كە نازانیت كێ تاوانبارە ، زۆربەی چیرۆكەكانیشی باس لە ژیانی چینی ناوەندی ئێران دەكەن.
زۆرجاران فیلمەكانی بە شێوەیەك تەواو دەبن كە بینەر خۆی بڕِیار لەسەر چارەنووسی كاراكتەرەكان بدات.
فەرهادی بەرهەمێكی زۆری هەیە لەوانە :.سەمایەك لە تۆزدا ٢٠٠٣ یەكەم فیلمی درێژی بوو كە چەندین خەڵاتی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی پێ بردەوە.
شاری جوان ٢٠٠٤
چوارشەممە سوورە ٢٠٠٦
دەربارەی ئێلی ٢٠٠٩
جیابوونەوەی نادر لە سیمین – ٢٠١١: بە یەكێك لە باشترین فیلمەكانی مێژووی سینەما دادەنرێت.
باس لە جیابوونەوەی ژن و مێردێك و كێشەیەك دەكات كە لەگەڵ پیاوێكی ئایینی و خێزانەكەیدا بۆیان دروست دەبێت.
ڕابردوو ٢٠١٣
فرۆشیار ٢٠١٦) چیرۆكی ژن و مێردێكی ئەكتەری شانۆ دەكات ، كە ڕووداوێكی نەخوازراو ژیانیان دەگۆڕێت.
هەمووان دەزانن ٢٠١٨)
پاڵەوان ٢٠٢١
فەرهادی خەڵاتی ئۆسكار (٢٠١٢) وەك ی باشترین فیلمی بیانی بۆ جیابوونەوەی نادر لە سیمین. بە دەست هێنا .(ئەمە ش یەكەم ئۆسكار بوو بۆ سینەمای ئێران.
هەروا خەڵاتی ئۆسكار (٢٠١٧)ی وەك باشترین فیلمی بیانی بۆ فیلمی (فرۆشیار) بە دەست هێنا. فەرهادی لەو ساڵەدا ئامادەی مەراسیمەكە نەبوو وەك ناڕەزایەتییەك بەرامبەر بڕیارێكی دۆناڵد ترەمپ بۆ قەدەغەكردنی هاتنی هاوڵاتیانی چەند وڵاتێكی ئیسلامی بۆ ئەمریكا.
هەروا فەرهادی چەند خەڵاتێكی گەورەی تری بەدەست هێناوە لەوانە :
خەڵاتی گۆڵدن (گڵۆب بۆ فیلمی) بۆ فیلمی جیابوونەوە
خەڵاتی (ورچی زێڕینی) ی فێستیڤاڵی بەرلین: بۆ فیلمی جیا بوونەوە
خەڵاتی باشترین دەرهێنەر (ورچی زیوینی بەرلین) بۆ فیلمی (دەربارەی ئێلی).
خەڵاتی گەورەی دەستەی دادوەران لە فێستیڤاڵی كان بۆ فیل می “پاڵەوان ٢٠٢١.
خەڵاتی باشترین سیناریۆ لە فێستیڤاڵی كان: بۆ فیلمی (فرۆشیار)
خەڵاتی (سیزاری فەرەنسی) بۆ فیلمی (جیابوونەوە)
ئەسغەر فەرهادی دەربارەی ئەو خەڵاتانە دەڵێت :
بردنەوەی ئۆسكار تەنها وەرگرتنی خەڵاتێكی سینەمایی نەبوو بۆ من ، بەڵكو دەرفەتێك بوو، بۆ ئەوەی دەنگ و كولتووری دەوڵەمەندی وڵاتەكەم بگەیەنمە جیهان، كە زۆرجاران لەژێر تەمومژی سیاسیی ون دەبێت..
خەڵاتەكان لە لایەكەوە شانازییەكی گەورە بوون بۆ من وەك سینەماكارێك، لە لایەكی ترەوە، هەستم دەكرد بەرپرسیارێتییەكی گەورەتریان بۆ زێدە كردم بەرامبەر هونەری گەلەكەم .
كاتێك لەسەر سەكۆكە وەستابووم، وەرگرتنی خەڵاتەكە ، بیرم لە فیلمەكە نەدەكردەوە، بەڵكو بیرم لەو خەڵكە دەكردەوە كە ئەوان ئێستا لە جیاتی من شانازییەكەیان بەر دەكەوێ ، وڵاتەكەی من لە نێو وڵاتە بەشداربووەكانی ئەو فیستیڤاڵە نێو دوڵەتیە ، چەند بەسەرفیرازی ناوی دێ و چەپڵەی بۆ لێ دەدرێ ، ئیدی چ بەختەوەریەك هەیە لەو لەحزەیەدا شان لە شانی ئەو بەختەوەریە بدا.
بۆیە ئۆسكار چەند ئەوەندەی خەونێكی چاوەڕوان نەكراو بوو بۆ من ، سەروەریەكی گەورەش بوو بۆ وڵاتەكەم .
