وانه‌یه‌ك له سپێده‌وه …. نه‌ژاد عزیز سورمێ
ئه‌ی ئێستا !
(ئێستا)ی له‌تاراوگه‌ی ڕه‌هاوه هاتوو
وه‌ك قسه ساده و قووڵه‌كانی مندڵان ..
خه‌یاڵی ئێواره خه‌مباره‌كانی ئاو و
كه‌زیی ئه‌ستێره داڕژاوه‌كان ده‌كه‌ی ..
نیگه‌رانییه‌گی برووسكه‌دار
به‌سه‌ر ڕۆژ و مانگ و ساڵمان تێده‌په‌ڕێ ..
زه‌ماوه‌ندێك بوو
قه‌سیده‌ی
به‌كڵاوڕۆژنه‌ی كۆڵیتان
به‌رده‌دانه‌وه ..
ئه‌ی ئێستا !
سوڵتانی ون بووی بیابانان ..
كه‌شتی بێ چارۆگه ،
نامۆی له‌گه‌ڵ ئاودا ئێشكگر ..
شه‌وی گڕگرتووی
جه‌سته‌ی ڕووتی
ئاوازه جه‌نازه‌ییه كڵۆڵه‌كان ..
له‌وێ ،
له‌به‌رزایی وه‌حشه‌تناكی ئیرۆتیكادا
بوارێكی دژوار چاوه‌رێمانه
ده‌نگ و ڕه‌نگی
له‌بۆشایی مێینه‌تیدا ده‌له‌رێنه‌وه ..
ئه‌ی ئێستا !
گوایه تێشتت له (هه‌زارمێرد) و
فراڤینت له (چه‌رمۆ)دا خواردووه و
شه‌و له مه‌یخانه‌كانی (ئوور)دا
مه‌ست بووی ..
كوا ؟
كوا تێزی ئیرۆتیكا ؟
كوا باڵای ئه‌به‌نووسیی
ساقییه چاوكاڵه‌كان
زرنگانه‌وه و كێشمانه‌ی شارستانییه‌ت كوانێ ؟
ئه‌ی ئێستا !
به كه‌نارێكدا ده‌ڕۆین
تاریكیمان به‌پێش كه‌وتووه
تاریكیمان له دوو ده‌ڕوا ..
هاوارمان ،
له هاواری ناو مۆته‌كان ده‌چێ
به هه‌ناسه‌بڕكێی خۆمان ڕاده‌په‌ڕین ،
بێ‌دار ده‌بینه‌وه .
ئه‌ی ئێستا !
مێینه‌تی مێژوو چی لێ هات ؟
پیاوه‌تی جوغرافیا كوانێ ؟
به سۆزی (ئێستا)ی ئه‌وساوه
گوڵێكمان بداتێ
ماچێكمان بكا
له ڕووناكییه‌وه هه‌ڵێنجرابێ .
كه ئێستا ،
په‌رچه‌می به‌رده‌داته‌وه
ته‌نیا ڕه‌شایی
له ئاوێنه‌دا ده‌بینێ ..
ئه‌وه تۆی ئێستا
ئێرۆتیكانه
له‌سه‌ر كلیلی ژه‌نگاوی
بانكه‌كان
به دیار گۆڕی
چه‌ند جار هه‌ڵدراوه‌ی مێژوو و
نگینی چێژ
ڕاكشاوی ..
بیر له ئاگره‌ی ده‌به‌نگایه‌تی ده‌كه‌یه‌وه ..
**
پڕشنگی خۆر
به‌ناو قژی ئاڵۆزكاودا
ده‌چێته‌وه سه‌ر
ئه‌و تووله ڕێیانه‌ی
بانگی په‌رستگایانی ناگاتێ ..
(ئێستا) له‌وێدا
به هێمنی ،
غه‌ریبانه گیان ده‌سپێرێ ..
له‌وساوه وێنه‌ی لێچووه‌ته‌وه
له‌وساوه
به لاپرسه‌نی نه‌دیتكان
له‌گه‌ڵ ئاودا ده‌نوێ و
له‌گه‌ڵ ئاودا
خۆی به تاشه‌به‌رد و
ڕه‌گی سپیداره‌كانی كه‌نار داده‌دا
ئه‌نكیدۆیانه ،
به‌جه‌سته‌ی ژنێكی ڕشكاو هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێ ..
له‌وساوه (ئێستا)
بووه به مه‌مله‌كه‌تێكی كه‌س به كه‌س نه‌بووی
بێ ته‌خت و بێ ناونیشان ..
له غه‌فڵه‌تی بارانی ئێواران و
ئاسمانه‌ی نه‌سیمێكی له‌ریو
له شه‌وێكی نووته‌ك ده‌كا ..
هه‌راهه‌رایه‌تی مردووانی
تێدا زیندوو ده‌بێته‌وه.
**
ئه‌ی ئێستا !
وێنه‌ی هاوچه‌رخی دێرینی
له خوێنێكدا گه‌وزاو
ڕه‌نگدانه‌وه‌ی مانگه
به‌ئاسمانی تۆراوه‌وه ..
له‌و ئاوێنانه‌ی
له شه‌ڕه‌كاندا شكێنران و
له دیمه‌نێكی نه‌دیتراودا
(ئێستا)ی دێرین
دێرینی (ئێستا)
ده‌ده‌نه‌وه ..
ئه‌ی ئێستا !
تۆ نووكه ڕووناهییه‌كی سپی
به لووتكه بێ‌باك و ماندووه‌كانه‌وه شۆڕ ده‌بییه‌وه ..
گه‌ردانه‌یه‌كی پچڕاوی
به‌سه‌ر جه‌سته ڕاشكاوه‌كان وه‌ربووی ..
جوانییه‌كی ،
نه لار ده‌بێته‌وه ، نه ده‌شكێته‌وه ..
به‌ڵام هه‌رگیز ساف نابێته‌وه ..
ئه‌وه دووكه‌ڵی په‌رت بووی سپێده‌ده‌مانی شاره
له نهێنی هه‌ڵدێ
بچێته‌وه ناو نهێنی ..
خه‌ون به خه‌ونه‌وه ده‌بینێ ..
ئاهه‌نگ له ئاهه‌نگدا ده‌گێڕێ ..
گریان به‌گریان دێنێ ..
له‌وێ
له په‌ژموورده‌یی جه‌سته ئیرۆتیكاییه‌كاندا ،
له‌بن باخه‌ڵی سۆزاوی مێینایه‌تیدا
ژیان گوناهێكی به‌رده‌وامه
له پرسیاره بێ وه‌ڵامه‌كان ..
شێوازێكه له شێتیی
به‌ناو هاڕمۆنیای ڕه‌نگه گه‌رمه‌كانی
تابلۆیه‌كدا تێده‌په‌ڕێ ،
ڕووت ..
ئاسوده ..
دڵخۆش به كورته خه‌ونه‌كان ..
دڵخۆش به‌و ئایكۆنانه‌ی
نه وێنه‌ی دێرینیان پێوه ماوه
نه ڕووناكی ئێستا !!
ئه‌ی ئێستا !
بۆشاییه
بۆشاییه
بۆشاییه (ئێستا)
به ڕووباران خوێنی
له‌به‌ر ده‌ڕوا ..
ده‌شته به پیته‌كانی سۆمه‌ر
له (ئێستا)ی ئه‌وسادا
له‌قووڵایی سه‌قامگرتووی زه‌وی
ده‌گیرسێته‌وه ..
شه‌وی بۆیه‌كراو به خۆڵ و خاشاكی
شه‌قامی مه‌یخانه‌كان
به تریفه‌ی وه‌هم ده‌دره‌وشێنه‌وه ..
ئه‌ی ئێستا !
تاجه‌گوڵینه‌ی
وه‌سوه‌سه‌ی جه‌سته پاڵكه‌وتووه‌كان !
مه‌ڕۆ.. بمێنه‌وه
شه‌به‌نگی ئه‌به‌دییه‌ت
به‌كوێریش ده‌بینرێ ..
چاو ،
هێزی بینین
له ڕووناكی نا
له زه‌رده‌خه‌نه‌ی خوداوه‌ندان وه‌رده‌گرێ ..
قه‌سیده‌كان به ڕێگاوه‌ن ..
ئێش ..
له‌ززه‌ت ..
هێڵه چه‌ماوه‌كانی ئیرۆتیكا ..
ئاسمان و زه‌وی
سێبه‌ری شارستانییه‌تیان
حه‌شار داوه ..
ئێواره‌ت باش
په‌لكه‌زێڕینه‌ی هه‌وكردوو !
ئێواره‌ت باش
بێده‌نگی دێرین !
هێزی تۆ
له (ئێستا)وه هاتووه
(ئێستا)ی دێرین ،
دوا قسه‌ی به گوێی
دار و دره‌ختان ده‌چرپێنێ ..
ئه‌مه ئه‌و (ئێستا)یه‌یه
ڕۆژانه له دێرینی ده‌خوازین
تا له باڵ (ئێستا)ی ئێستای بكه‌ین
ئه‌و سرووته نه‌خشه بۆ كێشراوانه‌یه
ڕۆژانه دووباره‌ی ده‌كه‌ینه‌وه ..
ئه‌و قوولكه به‌ردانه‌ن
لێمان بوون به گۆڕستانی
بارانه مردووه‌كان ..
لێمان بوون به دروشمی ئه‌فسانان
له گۆشه‌گیرییه‌كی خۆڵه‌مێشیدا كۆ ده‌بنه‌وه
نیگایان له‌و چاوانه‌یه
گلێنه‌یان تیا نه‌ماوه
خاچی تێدا بچه‌قێنن ..
ڕێ له په‌پووله‌ی بناران و
كارمامزی دوندان بگرن ..
ئه‌ی ئێستا !
خۆش بوو هه‌میشه
به گه‌نجیمان دیتبای
گه‌رم .. به شه‌نگ ..
ئه‌فسووس
نه (ئێستا)ی ئێستای
نه ئێستای دێرین
خۆت دیوه
به‌ناوی گه‌شت
به‌ناوی ئایینده
به‌ناوی هه‌ناسه‌ی كوێستانان
سواری چ كه‌شتییه‌كی ڕه‌شیان كردووی
ده‌تبه‌ن
له به‌حری زوڵوماتدا به‌جێت دێڵن ..
قاقای پێكه‌نینیان
ده‌ریایان ته‌ی ده‌كا
ئۆقیانووسان ده‌بڕێ ..
درێغ تۆیش
ئێستایه‌تی خۆت
له ئێستادا نه‌كرد ..
ئه‌ی ئێستا !
سوڵتانی بێ ته‌ختی ون بووی لمی بیابانان.
حوزه‌یرانی / 2017