 
	به‌راوردکردنی ئه‌وه‌ی که له ڕۆژاوا ڕویداوه به ئه‌وه‌ی که له ئیسپانیای سه‌رده‌می جه‌نگی ئه‌هلی، غه‌درێکی گه‌وره‌یه:
        زاهیر باهیر – له‌نده‌ن……….
   02/10/2016……………..
چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له ماڵپه‌ڕێکی ئه‌نارکستانه‌وه ئیمه‌یلێك بۆ منیش هات که وتارێکی هاوڕێیه‌کی ئه‌نارکیست له ئیرله‌نده، بوو، که به دوور‌و درێژ له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ڕۆژاوا، بوو .  له‌و وتاره‌دا گه‌لێك خاڵی باشی ده‌رباره‌ی ڕۆژاو تیادایه و هاوکاتیش په‌نجه‌ی خستۆته سه‌ر هه‌ندێك خاڵی لاوازی .  به‌ڵام له هه‌مووی خراپتر ئه‌و به‌راوردکردنه‌یه که به‌یه‌کیان ده‌کات .  هه‌ڵبه‌ته ده‌ستنیشانکردنی جیاوازی نێوانی دوو شت ، زۆر جیایه به به‌راوردپێکردنیان.
پێشئه‌وه‌ی بێمه سه‌ر خاڵه جیاوازه‌کانی نێوانیان ، ده‌توانم بلێم ئه‌وه‌نده‌ی که من له ئه‌نارکیزم گه‌یشتبێتم، خودی به‌رواردکردن له هه‌ر بوارێک‌دا بێت هه‌ڵه‌یه ، چونکه ئه‌نارکیزم ڕووداوه‌کان ، دیارده‌کان به ڕه‌هایی و پێرفێکتی وه‌رناگرێت و شته‌کان له نێوانی ڕه‌ش و سپی‌دا نابینێت و ڕوودان و ڕوونه‌دانی هه‌ر شتێك به ژماره هۆکارێکه‌وه ، گرێده‌داته‌وه ، ئه‌مه جگه له‌وه‌شی که کار که‌وته سه‌ر به‌راوردکردن ئه‌وکات کێشه‌ی ته‌حه‌کوم و حوکمدان به‌سه‌ر ڕوداوه‌کاندا ، دیارده‌کاندا، ده‌کرێت و  به هه‌ڵه لێکده‌درێنه‌وه .  لای من هیچ جۆره به‌راوردێك ڕاست نییه ، ته‌نها  به‌راوردکردنی کێشه‌یه‌کی دیاریکراو له هه‌نووکه و ڕابوردوودا، یاخود هه‌ڵسه‌نگانی  خۆت یا که‌سایه‌تی خۆت ، بیرکردنه‌وه و بۆچونت ، له هه‌نووکه و ڕابوردوودا ، نه‌بێت.
بۆچی به‌رواردکردنی نێوانی ئه‌و دوو بزوتنه‌وه‌ی سه‌ره‌وه ، یا شۆڕشه‌ی سه‌ره‌وه هه‌ڵه‌یه؟
•	سه‌رده‌می ئیسپانیای جه‌نگی جیهانی 1936 بۆ 1939 ئه‌نارکیزم وه‌کو هزر و وه‌کو بزوتنه‌وه‌ش زۆر به‌هیز بوو.  ماوه‌ی نێوانی سه‌رکوتکردنی ئه‌نارکیسته‌کان له کرۆنشتان ، ئۆکرانیا له سه‌رده‌ستی سوپای سوری به‌لشه‌فییه‌کاندا ، فه‌تره‌یه‌کی که‌مبوو وه‌ك  له ڕوودانی جه‌نگی ئه‌هلی 1936 -1939 تاکو 2014 ی ڕۆژاوا.  دوای جه‌نگی ئه‌هلی ئیسپانی ، به‌ڕای من، بزوتنه‌وه‌ی ئه‌نارکیستی له  زۆربه‌ی ساڵه‌کاندا له پاشه كشه‌دا بووه جگه له‌و ساڵانه‌ی که بزواتی ئه‌نارکیستانه له‌ژیر ناوی ئه‌نتی کاپیتاڵیستی و دژ به په‌یمان به‌ستنه بازرگانییه‌کان و گڵۆبه‌زایشن و بانقی نێوده‌وڵه‌تی و صندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی و  شه‌قامه‌کان بۆ خۆمان و هه‌روه‌ها بزوتنه‌ی زاپێتێستا.  ئه‌و که‌لێنه 75 ساڵییه‌ی که له نێوانی ئیسپانیا و ڕۆژاودا، که زۆربه‌ی وه‌خت خامۆش بووه ، مایه‌وه، بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت کارایی خۆی له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی ئه‌نارکیستی داناوه .
•	له ئیسپانیادا حیزبه‌کانی وه‌کو حیزبی کۆمۆنیست و ڕه‌وته‌کانی دیکه ڕۆڵیان له‌سه‌ر هزر و بزوتنه‌وه‌ی ئه‌نارکیستانی ئه‌وێ نه‌بووه ، واته خۆیان ڕاسته‌وخۆ به‌شدارییان کرده‌وه به بۆچونی خۆیان و له‌ڕێگای کۆبونه‌وه و به‌کارهێنانی دیمۆکراتی ڕاسته‌وخۆه ، بڕیاره‌کانیان داوه و کاریان بۆ کردوه.  به‌ڵام له ڕۆژاوا ، ئه‌وه نکوڵی ناکرێت که دوو حیزبه سه‌ره‌کییه‌که، په‌که‌که و په‌یه‌ده،  ڕۆڵی دیاریکراویان له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی ڕۆاژاوا هه‌بووه‌و تا ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامه.
•	هاریکاریی ده‌یه‌ها هه‌زار که‌س له ئه‌نارکیسته‌کان و ئازادیخوازان و مارکسییه‌کان و نقابییه‌کان بۆ شۆڕشی ئیساپانیا.  هاوکات ئه‌و هاریکارییه یه‌کجار هه‌ر  یه‌کجار که‌مبووه  بۆ ڕۆاژاوا ، که هاوکاریش  ڕؤڵێکی گه‌وه‌ره ده‌بینێت له سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی ڕۆژاوا و داهاتوشی .
•	ئیساپانیای ئه‌و کاته وڵاتێکی سه‌رمایه‌داری ئیمپریالی بوو ، واته کرێکاران له‌وێ چینێکی پته‌و و کارامه و خاوه‌نی نقابه‌ی وه‌کو سی ئێن تی (CNT ) بوون که به ده‌یه‌ها هه‌زار کرێکاریان هه‌بوو هاوکاتیش زۆر خۆڕێخراو بوون .  هه‌رچیش ڕۆژاوایه هه‌موومان ده‌زانیین به‌هۆی سیاسه‌تی حکومه‌تی سوریاوه هه‌ر له شه‌سته‌کانه‌وه تا ئێستا به به‌کارهێنانی سیاسه‌تی ” پشتوێنی سه‌وز” نه‌ك هه‌ر به پیشه‌سازیکردنی کوردستانی ڕۆژاوا، به ئه‌نقسه‌ت ، فه‌رامۆش کرابوو، به‌ڵکو دروستکردنی بیناش یاساخ کرابوو. که‌واته به‌راوردی دوو وڵاتی ، دوو ده‌ڤه‌ری زۆر له یه‌ك جیاواز ، که یه‌کێکیان له ڕوی پیشه‌سازییه‌وه پێشکه‌وتوو ، ئه‌وی دیکه‌یان  به پێچه‌وانه‌وه، زۆر هه‌ڵه‌یه.
•	ئیساپانیا که خۆی وڵاتێکی ئه‌وروپییه له زۆر ڕووه‌وه : کۆمه‌ڵایه‌تی سیاسی و کوڵتوری و ڕۆشنبیری و پێگه‌ی جوغرافیشییه‌وه زۆر نزیکتربوو ، نزیکتره  له ئه‌وروپاوه تاکو ڕۆژاوا .  به واتایه‌کی دیکه ئه‌و نزیکبوونه  ، نزیکتریان ده‌خاته‌وه و زانیارییه‌کان و ئه‌زموونه‌کانی ئه‌وروپا به ڕوسیاشه‌وه باشتر و ڕاسته‌وخۆیانه‌تر ده‌گوازرانه‌وه و ده‌گوێزرێنه‌وه  بۆ ئیسپانیا تاکو ڕۆژاوایه‌کی هه‌ژاری بنده‌ستی سوریا و که  زۆرینه‌یه‌ك له خه‌ڵکه‌که‌ی ، نه‌خوێنده‌وارن.
•	ئیسپانیا و ڕۆژاوا هه‌ردو‌کیان له خاڵی جه‌نگی ئه‌هلی و داگیرکردن و یارمه‌تی ڕوسیا بۆ شیوعییه‌کانی ئیسپانیا، له ڕۆژاوادا  یارمه‌تی تورکیا و قه‌ته‌ر و سعودییه بۆ داعش و زۆر خاڵی دیکه ، هاو به‌شیتییان هه‌یه ، واته خاڵه ناوکۆییه‌کانی هه‌ردوکیانن . به‌ڵام به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییه‌ی که  من له‌سه‌ر هه‌ردوو لایان، هه‌مه،  دووژمنه‌کانی ڕۆاژاوا زیاترن، دڕنده‌ترن، هاوکاری مادی مه‌عنه‌وی زیاتریان له دووژمنه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئه‌نارکیسته‌کانی  ئیسپانیا ، هه‌یه.  به‌رهه‌ڵستی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه له به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌کانی ناوچه‌که‌و هێزی داعش ، ڕه‌نگه مێژو تا ئێستا ئه‌و گیانبه‌ختکردن و خۆنه‌ویستییه‌ی نه‌دیتبێت،  هه‌ر بۆیه ش گیانبه‌ختکراوانی ئه‌مان به چه‌نده‌ها جار له گیانبه‌ختکراوانی ئه‌نارکیسته‌کانی ئیساپانیا ، زیاتره.  دووژمنه‌کانی ئه‌نارکیسته‌کان له ئیساپانیاندا له جا‌و دووژمنانی خه‌باتکه‌رانی ڕۆژاودا ، به هیچ شێوه‌یه‌ك  به‌راورد ناکرێت.
•	پێش شۆڕشه‌که‌ی ئیسپانیا ، ئه‌نارکیسته‌کان خۆیان وه‌کو بزوتنه‌وه به‌هێز بوون ، خاوه‌نئه‌زموون بوون، به سه‌ده‌ها سه‌رچاوه‌ی ئه‌نارکیستییان له به‌رده‌ستدا بوو ، ئاسۆی تێکۆشانیان ڕوون بوو، به‌هۆی  هزری ئه‌ناکیستییه‌وه که هه‌یانبوو  ده‌یانزانی چیده‌که‌ن و چیان ده‌وێت.  به‌ڵام له ڕۆژاوا ڕه‌نگه به ده‌گمه‌ن هه‌بووبێت که هه‌ر ناوی ئه‌نارکیستیان/ ئه‌نارشییان بیستبێت ئیدی له باقییه‌که‌ی دیکه‌ی بگه‌ڕێ. هه‌ر هه‌موو سه‌رچاوه‌کانی خۆپێگه‌یاندن و خۆڕؤشنبیرکردن و خۆڕێکخستن ، له ڕؤژاوا، هه‌مووی له کتێبه‌کان و نوسینه‌کان و موحازه‌ره و ڕاسپاردراوه‌کانی به‌ڕێز ئۆجه‌لانه‌وه وه‌رگیراوه و وه‌رده‌گیرێ.
•	له ئیسپانیا بزوتنه‌وه‌ی ئه‌نارکیستی له نێوانی دوو داهاتوودا بوو : سه‌رکه‌وتن یاخود تێشکانێك که هه‌تا ئێستاش وه‌کو ئه‌ستێره‌یه‌کی گه‌ش له ئاسمانی مێژوی تێکوشانی ئازادیخوازاندا ماوه‌ته‌وه‌و ده‌مێنێته‌وه، ئه‌زموونێکی گه‌وره‌ی گه‌لێك گه‌وره‌ی له دووی خۆی به‌جێهێڵاوه .  هه‌رچیش ڕۆژاوا هه‌یه له نێوانی 3 هه‌لبژارده‌دایه : یه‌که‌م: سه‌کوتکردن و تێشکانی ته‌واو چ له ڕوی سه‌ربازی  و چ له ڕووی ئه‌وه‌ی که به‌ده‌ستهێراوه ( که ئه‌مه گریمانێكی یه‌کجار که‌مه) .  دووهه‌م ڕۆیشتن له‌گه‌ڵ نه‌زمی نوێی سیاسه‌تی نیو لیبراڵ و بازاڕ- ئازاد به دروستکردنی جۆرێک  له ده‌سه‌ڵاتی هاوشێوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانی دیکه‌ی ناوچه‌که.  سێهه‌م: گرتنه‌به‌ر و خۆگرێدانه‌وه به هزر و داخوازیی و ئامانجه‌کانی ئۆجه‌لانه‌وه و کارکردن له‌سه‌ر لاوازی ڕۆڵی حیزب و هه‌نگاونان به‌ره‌و کۆنفیدراڵیزم ، هه‌روه‌ها که‌متر  باسکردن له کوردایه‌تی و یه‌کگرتنی کوردان و موئته‌مه‌ری نه‌ته‌وه‌یی کورد.      


 
			 
			 
			