Skip to Content

تیرۆریستانی ئیخوان ئه‌لموسلمین و كوشتن … ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب

تیرۆریستانی ئیخوان ئه‌لموسلمین و كوشتن … ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب

Closed
by تشرینی یه‌كه‌م 2, 2016 General, Opinion

مێژووی ئیسلام و رۆژانی ده‌سه‌ڵاتی خه‌لیفه‌كان، مێژوویه‌كی ره‌ش وخوێناویه‌و ، كوشتن و خوێنرشتن بوو به‌ باوو، به‌ربه‌ره‌كانی و شه‌ر له‌ نێوان خه‌لیفه‌كان زۆرجار رویداوه‌و، هه‌ر یه‌ك هه‌وڵیداوه‌ ئه‌وی تر له‌ ده‌سه‌ڵات دوور بخاته‌وه‌و، خۆی شوێنه‌كه‌ی بگرێته‌وه‌و، له‌ پاش ‌ كوشتنی خه‌لیفه‌كانی راشدی عوسمان بن عه‌فان و عه‌لی بن تاڵب و، كوشتنی ئیمام حوسه‌ێن، ئه‌مه‌وییه‌كان بوونه‌ خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و، له‌ پاش ئه‌وانیش عه‌باسییه‌كان و، ئینجا خه‌لافه‌تی عوسمانی درێژه‌ی هه‌بوو تا په‌یمانی سیڤه‌رو، هه‌ر به‌ مۆركردنی ئه‌و په‌یمانه‌ خه‌ڵافه‌ته‌كان له‌ناوچوون و نه‌مان.
له‌و ماوه‌یه‌دا له‌ هه‌ڵپه‌ی وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات هه‌زاران هه‌زار كه‌س له‌ناوچوون و، له‌ ساڵی 1928 به‌ خه‌ونی زیندیكردنه‌وه‌ی خه‌لافه‌ت حه‌سه‌ن ئه‌لبه‌نا تووانی رێكخراوی ئیخوان ئه‌لموسلمین دامه‌زرێنێت و، له‌ رۆژه‌وه‌ مێژوویه‌كی دێزی قیزه‌وه‌نی تۆمار كردووه‌و، تا ئێستا به‌رده‌وامن له‌ سه‌رپه‌راندن و كوشتنی خه‌ڵكی بێتاوان به‌ تایبه‌ت نووسه‌رو رۆشنبیران و رۆژنامه‌نووسان و هه‌ندێ سیاسه‌تمه‌دار.
كۆنه‌په‌رستان و ئیخوان ئه‌لموسلمین ئامانجیان له‌ كوشتن و تیرۆری ڕۆژنامەنووسان و رۆشنبیران و ئازادیخوازان یه‌كئه‌گرێته‌وه‌و، لە كوردستان بە شێوەیەكی زۆر دڕندانە و لە ژێر ئەشكەنجەدا ژماره‌یه‌ك له‌و رۆژنامه‌نووس و رۆشنبیرانه‌ تیرۆر كران: سۆران مامه‌ حه‌مه‌، سه‌رده‌شت عوسمان، عه‌بدولسه‌تار شه‌ریف، به‌كر عه‌لی، كاوه‌ گه‌رمیانی و ودات حوسه‌ێن.
له‌ عێراقداو به‌به‌رچاوی به‌رپرساندا درنده‌كانی حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی و، ئه‌فسه‌ره‌كانی نوری ئه‌لمالكی به‌ ده‌مانچه‌ی بێده‌نگ { كامل شیاع } یان شه‌هید كرد. كامل شیاع ئه‌ندامی پێشكه‌وتووی حزبی شیوعی عێراق و، نووسه‌رو لێكۆله‌رو ره‌خنگری ناسراوو، راوێژكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری عێراق بوو، هه‌روا هادی ئه‌لمه‌هدی رۆژنامه‌نووس و شانۆكاری ناسراوو ده‌رهێنری به‌ناوبانگ.
ئیخوانه‌كان مێژوویه‌كی ره‌شیان له‌ كوشتن و خوێنرشتن هه‌یه‌و، ئامانجیان گه‌یشتنه‌ به‌ ده‌سه‌ڵات به‌ هه‌ر نرخێك بێت و، بازرگانی به‌ ئاینه‌وه‌ ئه‌كه‌ن و، به‌ ئاره‌زووی خۆیان و، به‌ پێی به‌رژه‌وندییان یاری به‌ وشه‌كانی ئاین ئه‌كه‌ن و، ئه‌یانه‌وێت هه‌رچی ره‌واڵه‌تی نویكردنه‌وه‌و شارستانییه‌ وردوخاشی بكه‌ن.
ئیخوانه‌كان ده‌ستیان خوێناویه‌ به‌ كوشتنی ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكی ناودارو سیاستمه‌دارو رۆشنبیرو، یوسف قه‌رزاوی سه‌رۆكی به‌ناو (زانایانی موسڵمان) له‌ كوشتنی ئه‌لنقراشی پاشا خۆشخاڵی ده‌رئه‌بری و، بكوژه‌كه به‌ ئیمام ناو ئه‌بات و، به‌ شانوباڵی هه‌ڵئه‌دات‌ و، به‌ ئیمامی لاوان ناوزه‌دی ئه‌كات و، لێره‌دا ئه‌م “زانایه‌” یوسف ئه‌لقه‌ره‌زاوی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی جیهان له‌ بیر چوو ئاینی ئیسلام له‌ گه‌ڵ كوشتنی كه‌س نییه‌.
له‌ زه‌نجیره‌ی تاوانه‌كانی ئیخوانه‌كان كوشتنی ئه‌م كه‌ساییه‌تییانه‌ به‌دی ئه‌كرین: محه‌مه‌د ماهر پاشاسه‌رۆك وزیرانی میسرو، ئه‌حمه‌د خه‌زنه‌دار ( دادوه‌ر) و، ئیمام یه‌حیا بن حه‌مید ( حاكمی یه‌مه‌ن) و، ئه لنقراشی پاشا سه‌رۆك وه‌زیران و، ئه‌ندازیار سه‌ید فایزو، سه‌دان هه‌زارتریش و، كه‌س ناتوانێت بیانژمێرێت.
ئیخوانه‌كان به‌و هه‌موو كوشتنه‌ كۆڵیان نه‌داو ئه‌م تاوانانه‌شیان خسته‌ سه‌ر تاوانه‌كانی تریان و ده‌ستیان كرد به‌ كوشتنی: دكتۆر پێشكه‌وتنخواز فه‌ره‌ج فۆده‌، ناجی ئه‌لعه‌لی كاریكاریست، سه‌میر قه‌سیر رۆژنامه‌نووس و بیرمه‌ند، شیوعی به‌ناوبانگ حوسه‌ێن مرووه‌ نووسه‌رو بیرمه‌ند ته‌مه‌نی 77 ساڵ و له‌ سه‌ر جێگا كوژرا، یوسف ئه‌لسوباعی رۆمان نووس، تاهر جاعوت رۆژنامه‌نووس ونووسه‌ری جه‌زایری پێشكه‌وتوو هتد…..
ئیخوانه‌كان له‌ رێی دوو گه‌نجی ئیسلامی سه‌رلێشێواوی توندره‌و ویستیان به‌ چه‌قۆ ئه‌دیبی ناسراوو رۆماننووسی كه‌م وێنه‌ و برنده‌ی خه‌ڵاتی نۆبل نه‌جیب مه‌حفوز بكوژن، به‌ڵام به‌ چه‌قۆ ملیان به‌ سه‌ختی بریندار كردو، وتیان له‌ رۆمانی { كورگه‌لی گه‌ره‌كه‌مان } قسه‌ی به‌ (زاتی ئیلاهی) وتووه‌و، و، له‌ هه‌فته‌ی رابردوو هه‌مان ئه‌م قه‌وانه‌و سیناریۆیه‌ له‌ ئه‌رده‌ن له‌ به‌رده‌م كۆشكی داد له‌ ناوه‌ندی عه‌مانی پایته‌خت له‌ لایه‌ن ئیخوانێكی ئیسلامییه‌وه‌‌ نۆێكرایه‌وه‌، كاتێك سێ گولله‌ی به‌ ده‌مانچه‌ نا به‌سه‌ر شیوعی و چه‌پی ناوداری كریستیانی { ناهز حه‌تر} نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس كاریكاریستی به‌ توانا، گوایه‌ قسه‌ی به‌ ( زاتی ئیلاهی) وتووه‌و، شایانی ئاماژه‌یه‌ بكوژه‌ ئیسلامییه‌كه‌ له‌لایه‌ن ئاسایش و پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیر كرا.
تیرۆركردنی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ كه‌سایه‌تییه‌ ناودارانه‌ به‌ هۆی هه‌ڵوێستی سیاسی و بیركردنه‌وه‌و نووسین له‌ سه‌رده‌می ئه‌نته‌رنێت و فیسبوكه‌وه ‌رووداوێكی ریسواویی و شه‌رمه‌زارییه‌ بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی داپڵۆسێنه‌رو، ئیسلامییه‌كانی هه‌ڵگری بیری بۆگه‌نی سه‌له‌فی، وه‌هابی، ده‌عوه‌تی، جیهادی، ئیخوان ئه‌لموسلمین، ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش)، قاعیده‌ و به‌ره‌ی ئه‌لنوسره‌ “”فتح الشام””.
تیرۆركردنی سۆران و سه‌رده‌شت و كاوه‌ گه‌رمیانی و كامل شیاع و هادی ئه‌لمه‌هدی و ناهز حتر په‌ڵه‌یه‌كی ره‌شه‌ به‌ناوچه‌وانی ده‌سه‌ڵات و ئه‌نجامده‌رانی كاره‌ تیرۆریستییه‌كان و، رووداوێكی ئابرووبه‌رانه‌یه‌ بۆ ئیسلامییه‌كان و، ئه‌و كۆمه‌ڵگانه‌ كه‌ توندره‌وو تیرۆریستان له‌خۆ ئه‌گرن.‌

2/10/2016

Previous
Next
Kurdish