ئەو مەرجانەی کە پێویستن بۆ کاریگەربوونی کاریکاتێر.. به‌شی -3- هه‌ندرێن خۆشناو
ب- پێكه‌نیناوی(كۆمیدیا)ئاوێته: به‌ڵام پێكه‌نیناوی ئاوێته، له پێكهاته‌كه‌یدا زێتر له ره‌گه‌زێك ده‌بینرێت، كاریكاتێر له كۆمیدیای ئاوێته‌دا چه‌ند ره‌گه‌زێكی ده‌ره‌وه‌ی كۆمیدیا له بابه‌ته‌كه‌یدا به‌كاردێنێت، و چه‌ندین جۆر له جۆره‌كانی كۆمیدیا به‌كاردێنێت، به‌تایبه‌تی گاڵته‌جاڕی و هه‌جوو، به شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی ده‌توانین ئاماژه بۆ دوو جۆر له جۆره‌كانی كۆمیدیای ئاوێته بده‌ین، ئه‌وانیش یه‌كه‌میان گاڵته‌جاڕی ره‌خنه‌گر، كه هاوكێشه‌كه‌ی له‌م ره‌گه‌زانه‌ی خواره‌وه پێكدێت:
كۆمیدیا + تراجیدیا + هه‌جوو = گاڵته‌جاڕی ره‌خنه‌گر
دووه‌میشیان گاڵته‌جاڕی ره‌ش، كه هاوكێشه‌كه‌ی له‌م ره‌گه‌زانه‌ی خواره‌وه پێكدێت:
تراجیدیای چڕ + كۆمیدیا = گاڵته‌جاڕی ره‌ش
له گاڵته‌جاڕی ره‌خنه‌گردا ده‌بینین كه هه‌جوو پێویسته، به‌ڵام له گاڵته‌جاڕی ره‌شدا، له‌وانه‌یه هه‌جوو هه‌بێت، به‌ڵام پێویست نیه، هه‌روه‌ها تراجیدیا له گاڵته‌جاڕی ره‌خنه‌گردا، له ئاستی سروشتی یان نزمدایه، به‌ڵام له گاڵته‌جاڕی ره‌شدا، تراجیدیا له ترۆپكدایه، ده‌توانین ئه‌م هاوكێشانه به چه‌ندین شێوه‌ی دیكه‌دا دابڕ‌ێژین، به‌ڵام ئاماژه‌مان به هاوكێشه سه‌ره‌كیه‌كان كرد، ده‌توانین چه‌ندین ره‌گه‌زی تریش زیاد بكه‌ین، له چه‌ند حاڵه‌تێكی تاكانه‌دا.
له گاڵته‌جاڕی ره‌خنه‌گردا واباوه كه بابه‌ته‌كه‌ی دیارده‌یه‌كی گشتی بێت، له دیارده نه‌رێنیه‌كانی كۆمه‌ڵگادا، لێره‌دا ره‌گه‌زی تراجیدیا دێته‌ناو پێكهاته‌ی هاوكێشه‌كه‌دا، ئه‌م دیارده نه‌رێنیانه‌ش زۆرن، وه‌كو له‌شفرۆشی و ئاڵوده‌بوون و به‌رتیل و دزین و تاوانكردن و چه‌ندین دیارده نه‌خۆشیه‌كانی تری كۆمه‌ڵگا، له‌وانه‌شه بابه‌ته‌كه دیارده‌یه‌كی نه‌خۆشی بێت له سروشتدا، كه له ئه‌نجامی مامه‌ڵه‌كردنی نادروستی مرۆڤ له‌گه‌ڵ سروشتدا هاتۆته‌كایه‌وه، وه‌كو پیسبوونی ژینگه و وشكی و ئاگركه‌وتنه‌وه گه‌وره‌كان و ئه‌وانی تر.
له‌و نمونانه‌ش كه ده‌توانین بیهێنینه‌وه سه‌باره‌ت به‌و كاریكاتێره‌ی كه گاڵته‌جاڕی ره‌خنه‌گر به‌كاردێنێت، كاریكاتێری هونه‌رمه‌ند (هەندرێن خۆشناو) کە باس لە کێشەی کرێچی و نیشتەجێبوون دەکات, و کاریکاتێری هونەرەندی میسری (مسته‌فا حوسێن)ـه كه باس له گه‌نده‌ڵی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدانی سه‌ربازان و چه‌كداران ده‌كات، كه له سه‌رووی خۆیانه‌وه فه‌رمانیان پێده‌كرێت، ده‌نگ به كێ بده‌ن، كاریكاتێری هونه‌رمه‌ندی روسیاییش (كاپوستین) باس له دیارده‌ی ئاڵوده‌بوون به ئه‌لكوڵ ده‌كات، چه‌ندین كاریكاتێریش تریش له‌و نمونانه‌ی له به‌شه‌كانی پێشوو باسكراون.