
به‌هرۆز، ده‌نگی دوورگه‌یه‌ك، ده‌نگی سه‌دان په‌نابه‌ر
به‌هرۆز بوچانی ، ناوی ئه‌و په‌نابه‌ره كورده‌یه كه ماوه‌ی زیاتر له چوار ساڵ و نیوه له كه‌مپه‌كانی دوورگه‌ی مانوسی پاپانیوگینیایه و تا ئێستاش چاره‌نوسی وه‌ك په‌نابه‌رێك یه‌كلاینه‌كراوه‌ته‌وه.
به‌هرۆز له دواهه‌مین ده‌ركه‌وتنیدا و له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره‌ی ئینگلیزی‌دا باس له خراپی گوزه‌رانی خۆی و په‌نابه‌رانی تری كه‌مپه‌كه ده‌كات كه له ناویاندا چه‌ندین په‌نابه‌ری عێراقی و ئێرانی و پاكستانی و چه‌ند نه‌ته‌وه‌یه‌كی تریش بوونیان هه‌یه.
به‌هرۆز هه‌ر له سه‌ره‌تای گواستنه‌وه‌ی بۆ ئه‌و دوورگه‌یه بووه‌ته ده‌نگێكی داكۆكیكار له مافی ئه‌و په‌نابه‌رانه به‌جۆرێك كه ده‌یان ستونی بۆ ماڵپه‌ری ڕۆژنامه‌ی گاردیان نووسیوه و به‌شداربووه له به‌رهه‌مهێنانی فیلمێكی دۆكیومێنتاری له‌باره‌ی ڕه‌وشی ژیانی ئه‌و په‌نابه‌رانه كه تا ئێستا ئه‌و فیلمه له چه‌ندین ووڵات و بۆنه‌ی جیاوازدا نمایش كراوه و بههرۆزیش به‌هۆی كاره‌كانیه‌وه بۆ چه‌ندین خه‌ڵات پاڵێوراوه و براوه‌ی چه‌ند خه‌ڵاتێكیش بووه.
هۆكاری به‌ندكردنی به‌هرۆز و ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ش له‌و دوورگه‌یه ئه‌وه‌یه كه هه‌وڵیانداوه به قاچاخ و به به‌له‌م ڕوو له ئوسترالیا بكه‌ن به‌ڵام به‌پێی یاسا تونده‌كانی كۆچی ئوسترالیا ، ئه‌و كه‌سانه براون بۆ كه‌مپه‌كانی دوورگه‌ی ناورۆ و پاپانیوگینیا و هه‌رگیز له ئوسترالیا نیشته‌جێ ناكرێن ، ئه‌و سیاسه‌ته‌ش بووه‌ته جێگه‌ی نیگه‌رانی ڕێكخراوه‌كانی داكۆكیكار له مافی په‌نابه‌ران و به پێشێلكارییه‌كی مافی ئه‌وانی ده‌زانن.
له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا ، به‌هرۆز به ئاشكرا ده‌ڵێت ئه‌وان دووچاری ئه‌شكه‌نجه‌دانێكی سیسته‌ماتیك بوونه‌ته‌وه له‌و دوورگه‌یه كه توانای نیه ئه‌وان بپارێزێت.