
ڕامانێك له مارسدا…. جوتیار
دیمه‌نی ئه‌و ژنانه‌ی كه له چه‌ند ڕۆژی رابردودا له ( هه‌ولێر) له ناو ئه‌و ماڵه تاریكه‌دا وێنه‌كانیان له ڕ‌ێگای گرته‌یه‌كه‌وه خرایه ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ، ئه‌وه‌نده ناخ هه‌ژێنه كه مرۆڤ ناتوانێت پێناسه‌ی ئازاره‌كه‌ی بكات، مرۆڤ ناتوانێت بڕوا به وه بهێنت كه ئه‌و كۆمه‌ڵگایه تا ئه‌و ئاسته هه‌موو به‌ها ئینسانی و مۆڕاڵیه‌كانی له خۆی داماڵیبێت و ڕووت بوبێته‌وه، مه‌به‌ستم ڕوتبوونه‌وه‌ی جه‌سته‌یی نیه، به‌ڵكو ئه‌و ڕوتبوونه‌وه‌یه‌ی كه ئیتر هیچ مانایه‌ك بۆ مه‌وجودیه‌تی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌و ڕیتواڵ و ڕێسایانه ناهێڵێته‌وه كه شارستانیه‌ته‌كان وه‌ك ژێرخانێك بۆكولتوری مرۆڤایه‌تی بنیادی ناوون.
له ناو ئه‌و وێنانه‌دا من هیچ ژنێكم تیادا نه‌بینی كه شێوه‌ی له تاوانبارێك بچێت ، من هیچ یه‌كێك له‌و شێوه ڕوخسارانه‌م نه‌هاته به‌رچاو كه شایه‌نی ئه‌وه بێت خۆی داپۆشێت و حه‌شار بدات تاكوو ئێمه نه‌یبینین و نه‌یناسینه‌وه.. ئێمه هه‌موو ئه‌وانه ده‌ناسین ، ده‌زانین ئه‌وان له كوێ ژیان ده‌كه‌ن، هه‌موویان ناسیاو و نزیكی ئێمه‌ن، ئه‌وان كه‌سه هه‌ره وابه‌سته‌كانی ژیانێكن له ناو ئه‌و گه‌ڕه‌لاوژه‌یه‌دا كه نایانه‌وێت له‌سه‌ر ژیان و خوێنی خه‌ڵكانی تر بنیادی بنێن، ئه‌وان كه‌سانێكن كه شه‌ره‌فیان لێ ده‌چۆڕێت، چونكه ده‌یانه‌وێت نانێك بۆ مانه‌وه‌ی منداله‌كانیان له ناو ئه‌و نا دادپه‌وریه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوریه‌دا به‌ده‌ست بهێنن، ئه‌وان له‌سه‌ر بێشه‌ره‌فكردن و شكاندنی كه‌رامه‌تی هیچ كه‌سێكیتر ژیان قبوڵ ناكه‌ن تا وێنه‌كانیان بڵاو بكرێته‌وه ، ئه‌وان له‌سه‌ر دزین و به تاڵانبردنی ماڵی خه‌ڵكو سامانی هه‌ژاران گره‌و ناكه‌ن تا وێنه‌كانیان بڵاو بكرێته‌وه، ئه‌وان سیاسه‌تمه‌داری بازرگان نین تا بناسرێنه‌وه ، ئه‌وان پله‌دارو به‌رپرپرسی خاوه‌ن بیری نه‌وت و پارله‌مانتاری به ٤ ملیۆن دینار خانه‌نشینكراو نین بۆ وێنه‌كانیان بڵاو بكرێته‌وه؟!! ئه‌وان خاوه‌نی بانك و شوێنی گه‌شتیاری نین بۆچی خه‌ڵك بیانناسێت؟!! ئه‌وان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و فه‌رمانده‌ی هێزی چه‌كدار نین و مامه‌ڵه‌یان به فرۆشتنی خاك و هیچ شار‌و لادێیه‌ك نه‌كردووه، له پێناو چیدا بناسرێنه‌وه؟! ئه‌وان ته‌نهاو ته‌نها له‌پێناو ئه‌و نانه‌دا كه ده‌سته‌ڵاتی مافیا و چه‌ته‌كانی سیاسه‌ت له‌ناو هه‌موو گۆشه‌یه‌كی ئه‌و وڵاته‌دا لێی زه‌وتكردوون ده‌یانه‌وێت له ناو ئه‌و ماڵه تاریكه‌دا به‌ده‌ستی بهێنن له پێناو مانه‌وه‌یاندا له‌و دنیا سه‌خیف و نا ئامانه‌دا.
من پێم وایه كۆمه‌ڵگایه‌ك به‌و جۆره حه‌ز به تێكشكاندنی مرۆڤبوونی تاكه‌كانی بكات پێویسته گومان و هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر بكرێت، گومانێك كه تا ئه‌وپه‌ڕی ڕۆچوونمان ده‌بات له په‌یوه‌ست به بوون و كردارمان.
ئیتر ٨ مارس ئه‌گه‌ر بۆ گێڕانه‌وه‌ی شكۆ‌و و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و مێژووه نه‌بێت له پێناو مرۆڤبوونی ژن‌دا بۆچییه ؟! سیاسیه‌كان شه‌رم ناكه‌ن له‌سه‌ر تیڤی و له ناو سۆشیاڵ میدادا بۆ ٨ ی مارس په‌خشان ده‌هۆننه‌وه.. حكومه‌تی هه‌رێم دانارزێت كه به‌یاننامه له ٨ی مارسدا بڵاو ده‌كاته‌وه له كاتێكدا ئه‌و ڕوداوه‌ی كه له‌سه‌ر ده‌ستی پیاوانی ئاسایشپارێزی ئه‌و وڵاته‌دا ڕویدا بۆ مێژووی سته‌مكاری له‌سه‌ر ژن هیچی كه‌متر نیه له ڕوداوی ٨ مارس .
ئێوه به‌ر له‌وه‌ی قسه له‌و بۆنه‌یه‌دا بكه‌ن بڕۆن بیر له یاسایه‌كی ئینسانی بكه‌نه‌وه له په‌یوه‌ست به‌و هه‌مه‌جیه‌ته‌ی تا ئێستا به‌رامبه‌ر به ژنان و مێژووه‌كه‌یانتان كردووه…