تێزه ئه‌كادیمییه‌كان و چه‌ند سه‌رنجێك.. سه‌دیق سه‌عید ڕواندزی
گه‌لێك جار، له نێوه‌ندی ئه‌ده‌بی و ڕۆشنبیری كوردیدا، ڕٍووبه‌رووی ده‌سته‌واژه‌ی نووسینی ئه‌كادیمی و نائه‌كادیمی ده‌بینه‌وه و به بڕوای به‌شێكی زۆر له ئه‌كادیمییه‌كانی ئێمه، هه‌ر نووسینێك له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و بازنه و نێوه‌نده‌كانی زانكۆ بنووسرێت، ناشێ وه‌ك نووسینێكی بابه‌تی و گرنگ، ته‌ماشای بكه‌ین و پشتی پێ ببه‌ستین. ئه‌م جۆره هه‌ڵسانگه‌ندنه بۆ گوتار و نووسینی نووسه‌ران، له دوای گه‌شه‌كردن و به‌ره و پێشه‌وه‌چوونی خوێندنی باڵا له كوردستان و كردنه‌وه‌ی چه‌ندین زانكۆ، بره‌وی سه‌ندوو بووه مۆدێل. بنه‌ماڵه‌ی ڕووناكبیری مه‌لا كه‌ریمی موده‌ڕیس و كوڕه‌كانی، ده‌رچووی خانه‌قا و ته‌كییه‌ی بیاره و ته‌وێڵه‌ن، كه‌چی نووسینه‌كانییان له باره‌ی شاعیره كلاسیكه‌كانی كورد، ئه‌وه‌نده ورد و بابه‌تی و شڕۆڤه‌یین، هیچ مامۆستایه‌كی زانكۆ نه‌یتوانیوه وه‌ك ئه‌وان هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌و به‌رهه‌مانه بكات و ئێستاش به سه‌دان ئه‌كادیمی بۆ ڕاڤه‌كردنی شیعری كلاسیكی، ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر بۆچوون و لێكدانه‌وه‌كانی ئه‌وان. ئه‌وه‌ی له نووسیندا گرنگه، واتا‌و مانایه. ئه‌گه‌ر نووسینێك هه‌ڵگڕی ئاماژه‌یه‌كی واتایی و بابه‌تی و مه‌عریفی بوو، ئیدی جۆری بڕوانامه و پێگه‌ی زانست و پیشه‌یی، زۆر بایه‌خی نییه. له نێو ئێمه‌دا، هێندێك نووسینی ئه‌كادیمی هه‌ن، ژماره‌ی په‌راوێَز و سه‌رچاوه‌كانییان له‌و په‌ڕه‌گرافانه زیاتره كه نووسه‌ر نووسیونی. نازانم نووسه‌رێك، ئه‌گه‌ر سه‌دان په‌راوێز و سه‌دان سه‌رچاوه‌ی، له كتێبێكی سه‌د ڵاپه‌ڕه‌ییدا به كار هێنا، ئیدی بۆچوون و تێگه‌یشتنه‌كانی ئه‌و له كوێدا بوونییان ده‌بێت و جێگه‌یان ده‌بێته‌وه؟ زۆرن له‌و نووسه‌رانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ئه‌كادیمیه‌وه‌ن، كه‌چی نووسینه‌كانییان له ئاستێكی به‌رزی فیكری و مه‌عریفیدایه. بۆیه نابێ بنه‌مای نووسینێك به پێوه‌ری زانكۆیی و ئه‌كادیمی هه‌ڵبسه‌نگێندرێت. ئێستا بایه‌خێكی زۆر به نامه ئه‌كادیمییه‌كان و ئه‌و تێزانه ده‌درێت كه وه‌ك نامه‌ی ماسته‌رو دكتۆرا له باره‌ی بابه‌تێكه‌وه ده‌نووسرێن و ئاماده ده‌كرێن. ئه‌م نامانه، هێنده‌ی له پێناو وه‌رگرتنی بڕوانامه و به‌رزكردنه‌وه‌ی پێگه‌ی كارگێڕین له پێناو ده‌سكه‌وتی ماددی زیاتر، به بڕوای من زۆر كه‌میان له پێناو ساغكردنه‌وه‌ی مێژوویی و ئه‌ده‌بی و نووسینی داهێنه‌رانه‌ن. ته‌نانه‌ت زۆرینه‌یان له ڕووی ناوه‌ڕۆكه‌وه، هیچ جیاوازییه‌كییان نییه له‌گه‌ڵ نووسینی كه‌سانی دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی بازنه ئه‌كادیمییه‌كه. ئه‌مه وێرای ئه‌وه‌ی هه‌ندێكییان هه‌ر ته‌نها ئاماده‌كردنن نه‌ك نووسین. ئه‌وه‌نده‌ی وه‌ك خوێنه‌رێك تێبینیم كردبێت ئه‌و نامانه‌ی كه چاپ ده‌كرێن، له گه‌لێك ڕووه‌وه كه‌موكورتییان هه‌یه وه‌ك:_
یه‌كه‌م:_ زۆرینه‌یان جگه له په‌راوێزی بابه‌تی نووسه‌رانی دیكه و تێكهه‌ڵكێشكردنی په‌ڕه‌گرافی نووسه‌ران له نامه‌كه‌دا، توێژه‌ر خاوه‌نی هیچ ڕاو سه‌رنج و ئیزافه‌یه‌كی خۆی نییه. بۆ نموونه: نامه‌یه‌كم خوێنده‌وه، ته‌نها دوو سه‌دوو هه‌شتا لاپه‌ڕه بوو، كه‌چی نووسه‌ره‌كه‌ی دوو سه‌دوو هه‌ژده سه‌رچاوه‌ی به‌كار هێنابوو، واتا به نزیكی ئه‌وه‌ی هه‌ر لاپه‌ڕه و بۆچوونی كه‌سێكی دیكه‌ی تێدا بوو. من نازانم له كتێبێكی له‌و شێوه‌یه‌دا، نووسه‌ر خاوه‌نی چ جۆره نووسین و ڕایه‌كی خۆیه‌تی، ئه‌گه‌ر زانستییانه‌ش نه‌بێت؟
دووه‌م:_ گه‌لێك جار، ڕه‌چاوی هیچ بنه‌مایه‌كی ڕێزمانی ناكه‌ن، وشه هه‌یه به چه‌ندین ڕێنووسی جیاواز نووسراوه و هه‌مانه وشه‌شه. وه‌ك:( میلله‌تمیله‌ت، تێگه‌یشتن_ تێ گه‌یشتن، جێبه‌جێكردن_ جێ به جێ كردن) ده‌یان نموونه‌ی دیكه‌ی له‌و شێوه‌یه‌ش. ئه‌مه له‌كاتێكدا هه‌ندێك له ئه‌كادیمییه‌كانی ئێمه ڕه‌خنه له زمانی نووسینی نووسه‌رانی تر ده‌گرن و ته‌نانه‌ت به نه‌خوێنده‌واریشیان ده‌زانن!
سێیه‌م:_ له‌و نامانه‌دا، زۆرجار یه‌ك زانیاریی مێژوویی و ئه‌ده‌بی، به دوو شێوه‌ی جیاواز نووسراوه. بۆ نموونه: له نامه‌یه‌كییان شاعیره ته‌لیعییه‌كانی هه‌ولێر ( نه‌وزاد ڕه‌فعه‌ت، عه‌باس عه‌بدوڵا، دڵشاد عه‌بدوڵا) نووسراوه، كه‌چی له یه‌كێكی دیكه‌یان (جه‌لال به‌رزنجی، سه‌باح ڕه‌نجده‌ر، ئه‌نوه‌ر مه‌سیفی، هاشم سه‌راج، عه‌باس عه‌بدوڵا، دڵشاد عه‌بدوڵا ) نووسراوه. به پێی زانیارییه‌كانی من، نه‌وزاد ڕفعه‌ت له‌و گرووپه نه‌بووه. ئه‌وه‌ی به‌لامه‌وه جێگه‌ی سه‌رنج بوو ئه‌وه بوو، كه هه‌ردوو نامه‌كه، له باره‌ی شیعره‌وه‌ن و تێزی ماسته‌رن. هه‌ردووكیشیان له‌لایه‌ن یه‌ك مامۆستاوه سه‌رپه‌رشتی كراون، كه ئه‌كادیمییه‌كی دیاره و دكتۆرای له ئه‌ده‌بی كوردیدا هه‌یه. تۆ بڵێی ئه‌و دكتۆره به‌ڕێزه، تێبینی ئه‌وه‌ی نه‌كردبێت كه ناكرێت ئه‌و جیاوازییه له ناوی شاعیران هه‌بێت؟ یان ئه‌وه‌تانێ نامه‌كانی نه‌خوێندۆته‌وه، یان به هه‌ڵه‌ی نه‌زانیوه! كه هه‌ردووكییان له یه‌كتری خه‌وشدارترن.
چواره‌م: درێژدادڕیه‌كی زۆر له‌و نامانه، له ڕووی نووسینه‌وه ده‌بینرێت، كه په‌یوه‌ندییه‌كی ئه‌وتۆیان به‌و بابه‌ته‌وه نییه كه وه‌ك ناونیشان بۆ تێزه‌كه ده‌ست نیشان كراوه. بۆ نموونه: كاتێ توێژه‌رێك باس له وێنه‌ی پیاو له شیعری ژنه شاعیرێكی كورد ده‌كات، ده‌بێت زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری تێزه‌كه‌ی بۆ ئه‌و بابه‌ته ته‌رخان بكات، چونكه ئه‌مه ناونیشانه سه‌ره‌كییه‌كه‌یه. به‌ڵام زۆرجار پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه ده‌بینین و ته‌نها به چه‌ند لاپه‌ڕه‌كی كه‌م باس له بابه‌ته سه‌ره‌كییه‌كه ده‌كرێت و ئه‌وه‌ی تریان ته‌نها درێژكردنه‌وه‌یه و په‌یوه‌ندییه‌كی ئه‌وتۆی به بابه‌ته‌كه‌وه نییه.
پێنجه‌م:_ ناونیشان و ناوه‌ڕۆكی ئه‌و نامانه، زۆرجار هاوشێوه و نزیك و كۆپی یه‌كترین، ته‌نها جیاوازییه‌كی كه‌می ڕووكه‌شی و ناواخنی ده‌بینرێت. ته‌نانه‌ت ناونیشان هه‌یه، چه‌ندین جار، كراوه‌ته تێزی نووسینی نامه‌یه‌كی ئه‌كادیمی له شێوه‌ی ماسته‌ر یان دكتۆرا. من نازانم بابه‌تێك كه پێشتر نووسراو و قسه‌ی له باره‌وه كرا، چ هونه‌رێكی تێدایه كه‌سانێكی تر هه‌مان بابه‌ت دووباره بكه‌نه‌وه؟
شه‌شه‌م:_ زۆرجار، لایه‌نه تیۆریی و پراكتییه‌كانی ئه‌و نامانه، یه‌كتری ناگرنه‌وه و پارادۆكسی گه‌وره‌یان تێدایه. بۆ نموونه: یه‌كێك له‌و نامانه، باسی شیعری ئۆتۆماتیكی ده‌كات و ئه‌و شێوازه له شیعر نووسین ده‌به‌ستێته‌وه به ناگایی ولایه‌نی نه‌ستی مرۆڤ كه لۆژیك و ئه‌قڵ هیچ ڕۆڵێكی تێدا نابینن، كه‌چی ئه‌وه‌ی به‌لامه‌وه سه‌یر بوو ئه‌وه بوو، هه‌موو ئه‌و شیعرانه‌ی وه‌ك نموونه‌ی ئه‌و باسه له كتێبه‌كه هێنراونه‌ته‌وه، به‌و په‌ڕی ئاگایی و لۆژیكی و دیدی هزریانه‌وه له‌لایه‌ن شاعیره‌كانه‌وه نووسراون. ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات كه زۆر به ده‌گمه‌ن له سه‌ر ناوه‌ڕۆكی ئه‌و نامانه ده‌وه‌ستن و ته‌نها مه‌به‌ست وه‌رگرتنی بڕوانامه و به‌رزكردنه‌وه‌ی پله ئه‌كادیمییه‌كه‌یه له پێناو ده‌سكه‌وتی ماددی زیاتر و هیچی تر نا.
دواجار ده‌ڵێین، ئه‌گه‌رچی ئه‌كادیمییه‌كانی ئێمه، هه‌میشه جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه هه‌ر لێكۆلینه‌وه‌یه‌ك و نووسینێك، كه‌سێكی ئه‌كادیمی نه‌ینووسیبێت، یان سه‌دان سه‌رچاوه‌ی تیادا به كار نه‌هاتبێت، ئه‌وا ناشێ وه‌ك نووسینێكی مه‌عریفی ببینرێت و پشتی پێ ببه‌سترێت. له كاتێكدا نووسین نووسینه، ئه‌كادیمییه‌ك بینووسێت، یان كه‌سێكی ئاسایی ، ئه‌وه‌ی گرنگه ناوه‌ڕۆكی نووسینه‌كه‌یه نه‌ك شوناسی پیشه‌ییانه‌ی. مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ژار موكریانی بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌یی و زمانی كوردی كردوویه‌تی، به هه‌زاران له ئه‌كادیمیییه‌كانی ئێمه ئه‌وه‌یان كردووه؟ وه‌ڵامه‌كه‌ی بۆ خوێنه‌ران جێدێڵین.
سه‌دیق سه‌عید ڕواندزی
———————————————-
سه‌رنج: له به‌ر ناو و ناوبانگی نووسه‌ره‌كان، ناوی نووسه‌ری نامه‌كان و سه‌رپه‌رشتی تێزه‌كانم نه‌هێناوه، ده‌نا ده‌توانم به به‌ڵگه ناوی هه‌موویان بنووسم.
*ئه‌م بابه‌ته له هه‌فته‌نامه‌ی (ڕێگای كوردستان) ژماره(1273) ی ڕۆژی 14/12/2021 بڵاوكراوه‌ته‌وه.