Skip to Content

نوێبوونەوە و یەکێتی  … چالاك ئاغجەلەری

نوێبوونەوە و یەکێتی … چالاك ئاغجەلەری

Closed
by حوزه‌یران 10, 2018 General

ڕەنگە لەگەڵ تەماشاکردنی چرۆیەکدا زاکیرەمان لە وەرزێکی نوێدا شەپۆل بدات، یان گوێ گرتن لەگریەی ساوایەک ئـاشنامان بکات بە بەردەوامی ژیان ، لێرەوە ڕا چێژ لە خۆشی و بەختەوەریەکان وەردەگرین و ھێدی ..ھێدی ئـەم ھەستە ئـینسانیە پڕ چێژانە دەبن بە گەڵا گەشەکانی داری ژیان و ئـەمڕۆمان بۆ دەڕازێننەوە و داھاتومان ڕۆشن دەکەن.
ئـەم ھەستانە بە شێکن لەگەڕانەوەی چێژە ئـاوابووەکانی دوێنێ ، ئـەو چێژانەی زۆرێکیان بەھۆی نادادی زاڵم بەسەر مەزڵومەوە ھەر پێنگەیشتین و وەکو زۆرێ لە حەسرەتەکان لە ڕووحماندا ناشتمان، کەواتە جەوھەری گەش و نوێبونەوە نھێنیەکە لە زیبدوبوونەوەی ڕوح بۆ ھەر تاکێک. ھەر بەڕاست( دوور لە فزولیەت)ئـەوە بەس خۆمم لە بینینی ئـەو وێنانە دەرونم ئـاوێزانی ئـەم چرکەساتانە دەبێ !؟ ئـەی ئـەگەر ئـەم پرسیارە ئـاراستەی تۆ بکەم لەو ئـیحساسە، ئـەم فانتازیا کاتیە مەستت دەکات؟ کە دڵنیام تۆش لەتامی ئـەو شیرینیەی ژیان بێبەش نیت، ھەرچەندە چەندان لەخەونەکانی ڕێگەت بوون بە شێک لە گۆڕستانی نائـومێدی، ئـیدی ڕوونە ئـەم ئـیمجانە لە ڕووی سایکۆلۆژیەوە( دەروونیەوە) یەکێکە لە سەرەتایترین ڕێگەکان لە ئـاودانی ڕوح و ئـاڵان بەدەوری ئـاسودیدا، ڕامەمێنە و ھەوڵبدە ( خۆت نوێ بکەوە) ، بگەڕێ بەداوی نموونە وردیلەکاندا کە ڕۆژانە بە تەنیشتیاندا گوزەر دەکەیت ، لە پۆشینی جل و بەرگی نوێ یان میوانداری چرۆی گوڵێ ،ئـەم سامپڵە ساکارنە بەکردنەوەی دەروازەی ژیانێکی نوێ دەست پێدادەکات بۆ گەیشتن بە ئـاسودەیی سیما ڕاستەقینەکەی ژیان و سیحری نوێبونەوەو پرشنگەکەی بەربەستەکان شەقا شەقار دەکات.
لەم بەرکوڵەوە ڕۆئـەچەمە مەبەستەکەوە کە خواستێکە ھەڵگری پارادایمێکی تەواو ناکۆکە بە مێژووی خۆی ، خۆنەویستی و چەمکی بیرکردنەوەی سەردەمیانە ئـاشنا بە فەرھەنگی نوێخوازی پێگەکانی ئـەم کلتورە نوێیە یە بۆ تەواوی بوارەکانی ژیانی کۆمەڵگە بە مانا فراوانەکەی .

فۆرمەلەی ئـەم پرسە ووردەکاری زۆری پێویستە ، بە بڕوای من یەک لە پێگە بنچینەیەکان دۆزینەوەی ئـەو کارکتەرانەیە کە خەسڵەتی کاریزماییان تێدا ھەیە ، چونکە بۆ فەزای ئـێمە کاریزما ھێزێکی مەعەنەوی یەکلاکەرەوەیە بە تایبەت بۆ پرسە گرنگەکان ، ھەرچەندە نادادی و ئـیغتیسابی دەسەڵات و بەڕێوەبردن لە ڕێگەی سیاسەتی ھەڵەوە پەنجەرەیەکی بەکراوەیی نەھێشتۆتەوە بەڵام من ئـومێدبڕاو نیم بۆ ھەندێ کەسی کاریزماتیک پێویستە کارایان لەسەر بکرێ و دەستیان پێوەبگیرێت.

دیارە ئـەم ئـەرکە قورسە پێویستی بە پشتیوانی ھەمە چەشنە، بەڵام ئـەوی لەمپەری سەرەکیە بۆ ئـەم جوڵە نوێیە ئـەو دژایەتیەیە کە ھێزە سیاسیەکان لە سۆنگەی (ئـێمە ڕاستین بەتەنھا) لە ڕێگەی ماس میدیاوە دەیکەنە ژەمە خۆراکی ڕۆژانەی کۆمەڵگە، ئـەرکی ئـەم خواستەی چەندان جار زیاتر قورس کردوە، سوتاندنی تەڕ و ووشک بۆتە بەشێ لە کلتوری سیاسی ئـەم نیشتمانە کە ئـەرکی ھەموومانە تێیپەڕێنین.

لە دونیای ئـێمەدا کۆمەڵی ھێزی سیاسی دژ بەیەک ھەیە(ببورن ناکرێت دەستەواژەی نەیار بەکاربھێنرێت،چونکە ئـەوەی کە دەگوزەرێت دژ بوونە نەوەک نەیاری سیاسی، یەک لەمەبەستەکانی ئـەم بابەتە گۆڕێنی ئـەم فۆرمەیە لەسیاسەت، بە ئـەندازەیەک ناتەندروستە ھەمیشە چاوەڕوانی ڕشتنی خوێنی لێدەکرێت)، دیدگای ئـەم دژ بوونە زادەی مێژوویەکی تەژی بە ڕقە، بەڵام وەکو چۆن ئـەم کایە سیاسیانە خۆیان مەحکوم کردوە بە ئـاودانی بێستانی نیشتمانەوە لەسەریانە دەر ئـەنجامی ئـەو گۆڕانکاریانەی لە چەندین ساڵی پێشتر ھاتە گۆڕێ کەھێندەی شایەنی ڕەخنە و سەرنجدانە ، شتێکی نە ھێشتۆتەوە بۆ ستایشکردن، لەم پوینتەوە تێبگەن بەرپرسیاری ئـەم تێکچوونە سیاسیە کۆمەڵایەتیەیە ڕێژەیی یە و ھەریەک بە جۆرێ بەرپرسیارێتی مۆراڵی ئـاراستە دەکرێت.

یەک لە فیگەرە بنەڕەتیەکانی دەسەڵات لە کوردستاندا کە ھەمیشە دۆست و لایەنگرانی پێیان وابووە دەتوانێت گۆڕانکاری سەر ڕێبخات یەکێتی نیشتمانی کوردستانە، ئـەم ھێزە ھەر لەسەرەتاوە بە کۆمەڵی دروشمی نوێگەریەوە چرۆی کرد ، بەڵێنی بە خەڵکی کوردستان دا تێکۆشان و خەباتی جیاواز بێت لەوانی پێشتر، بەم بەڵێنەی ئـەرکێکی مۆراڵی کەوتە ئـەستۆ، شەھیدانی ئـەم ڕێبازە گەواھیەکی ڕوونە لە پەیوەند بە پەیوەست بوون بە بەڵێنەکانیەوە کە تا ئـەم ساتەش جەماوەرەکەی لە چاوەڕوانی گەیشتن بەو دروشمانەن بکرێتە کردار و بە شێک نەبێت لە جوانکردنی شێوەی سیاسی ئـەو ھێزە.

ھەر بۆیە تازەگەری بۆ ئـەم پارتە سیاسیە بۆتە پێویستی ڕۆژ ، ھەر وەستانێک لەم دۆخەدا بەقازانج بۆی ناگەڕێتەوە، ئـەم خواستەش لە بەستنی گۆنگرەیەکی تەندروست بۆ بە ھێزکردن و نوژەنی دیدگای سیاسی و خاوەنی دیسکۆرسێکی جیاوازتر لە ھێزەکانی دی بۆ کۆی پرسەکان لەسەروو ھەموویانەوە کارکردن بۆ بەدیھێنانی داخوازیە سەرتاییەکانی خەڵک و ھەوڵدان بۆ بەدەست خستنی ژیانێک کە شایستەی ماندوێتی کۆمەڵگاکە بێت بە تەواوی دانیشتوانەکەیەوە دوور لە جیاکاری ڕەگەز و نەتەوە و ئـاین، ھاوکات دەست بردن بۆ ھەڵسوکەتێکی تەندروست لەگەڵ دەسەڵاتی فیدراڵ دوور لە دەمارگیری نەتەوەیی.

بەدوای ئـەمەدا دەبێت ببێتە ھەوێنی تەبایی نێوان لایەنە سیاسیەکان بە گشتی و جدیتر و تایبەتر کار بۆ تەبایی تا ئـەندازەی یەکگرتنەوەیان لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان و ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی بکەن.
ئـەنجام یەکێتی نیشتمانی کوردستان پشت بەستوو بە پەیامە نوێیەکەی جارێکی تر و لە بەرگێکی نوێی ھاوچەرخدا بە پشتیوانی سەرکردایەتیە ھەڵبژێردراوە نوێیەکەی دەکرێت ببنە بزوێنەرەی تازەگەری کۆمەڵگەی کوردستانی لە سایەدا ئـاشتی و ئاوەدانی بە قەرار بکەن و ببنە خوڵقێنەری پارادایمێکی سیاسی نۆی لە کوردستان و عێراقدا
.

Previous
Next
Kurdish