 
	دایکی شیرینم … ڕۆستەم خامۆش
Closed							
	
						
						
					ئـازیـزه‌كـه‌ی  مـن  ئـه‌رێ هــۆ دایـه
لـه‌گوێـم هه‌ر ماوه سـۆزی لای لایـه 
له بـیـرم  ناچێ  بـاوه‌شـی  گه‌رمت
گــۆرانی  ڕۆڵـه و  ئــاوازی  ده‌مــت
به‌هه‌ڵبه‌ستی جوان تۆ ده‌تخه‌واندم
كـاتێ   ده‌گریــام زوو  ڕات ده‌ژاندم
له  تاریكی شه‌و چه‌شنی چرا بووی
به گیان و  بـه دڵ بۆ من په‌نا بووی 
له  بیرت نـاكـه‌م  دایـكـی  شـیریـنم
سـاتـێ  نـه‌تبـیـنـم  لێــم تـاڵـه ژیـنم
هـه‌تـا  بــمـێنـم  مـن لــه‌م  دونیـایه
خــۆشـه‌ویستی تـۆم هه‌ر له دڵدایه
هەولێر ۲٠٠٤/۸/۲٤


 
			 
			 
			