لە ئایاری ئەم سالدا دوو مراسیمی شکۆدار بەریوەیە ! … ڕێبوار عارف
یەکی ئایار ڕۆژی جیهانی چینی کرێکار؛ لەسەرتاسەری دنیادا بووتە نەریتکی جێکەوتوو هەموو ساڵێک لە سەدان و هەزار شارو ولاتدا مرسیمی شکۆداری بۆ ڕێکدەخرێت و بە دەیان ملیۆن ئینسان دێنە سەر شەقامەکان و بەشێوازی جۆراوجۆر ئەم یادە بەرز ڕادەگرن !
ئەوەی ئایاری ئەم سال لە هەموو سالانی ڕابردو جیادەکاتەوە ئەوەیە کە، پێنجی ئایاری ئەم ساڵ یادی تێپەڕبوونی 200 ساڵ بەسەر لەدایک بوونی کارل مارکس. ئەم ئینسانە لە 5. 5. 1818 لەدایک بووەو لە 14 ئازاری 1883 مال ئاوای لە ژیان کرد.
هەقیقەت ئەوەیە مارکس لەژیانیدا مانایەکی جیاوازی بەخشی بەمیژووی کۆمەلگای مرۆڤایەتی، مانایەکی جیاوازی بەخشی بە کۆمەلگا و خەباتی چینانی، بەمانایەکی جیاوازی بەخشی بە ستەم و چەوسانەوەو هۆکارەکانی و ریگە چارەو رزگاربوونی ئینسان لە هەموو جۆرەکانی چەوسانەوە. بۆیە پاش تیپەربوونی 135 سال بەسەر مەرگی مارکسدا هێشتا لە هەزارەی سیهەمدا ئەم ئینسانە بە کاراترین کەسایەتی جیهان لەهەڵدەبژيَرێت. کەواتە جێگەی خۆیەتی گەربڵێن، کۆمەڵگای مرۆڤایەتی پاش تێپەڕبوونی ٢٠٠ ساڵ هێشتا پێویستی بە مارکسە!
هەربۆیە جێگەی خۆیەتی لە یادی ٢٠٠ ساڵەی لە داێکبوونی ئەم ڕابەرە مەزنەدا هەموو ئەو کەسانەی کە دورو نزیک بەرکەوتەیەکیان هەبووە لەگەڵ بیرورای چەپ و پێيان وایە مارکس هێشتا پیداویستیەکی سەردەمیانەی ژیانی کۆمەلگای مرۆڤایەتیەو هیشتا پێوستمان بە تیۆری و جیهانبینیەکانی ئەوە بۆ رزگاربوون لە ستەم چەوسانەوە، ئەوا جێگەی خۆیەتی ساتێک بۆ ڕێزلینان لە بوون و میژووی ئەم ئینسانە مەزنە لەدەوری یەک کۆبینەوە!
بەدلنیایەوە بوونی ئەم ئینسانە مەزنە کاریگەری گەورەی هەبوو لە سەر شیَوازی بیرکردنەوە ئامانج و ئارمان و خەباتی رِۆژانەی زۆریَک لە ئیمە چ لە سەردەمانیکدا کەخۆمان بە مارکسیست زانیبیت، یان لە ئیستەدا کە هەر هەمان ئامانج وجیهانبینی ئاسۆو ئاوات وهەوینی هەلسورانمانە! بۆیە جیگەی خۆیەتی بە چاویکی کراوەوە بۆ ریز لینان لە سال رۆژی لەدایک بوونی مارکس ساتیک پیکەوە بەسەربەرین و جاریکتر شازی بکەین بەوەی کە بە هەر رادەیەک خۆمان لە ئامانج و ئارامانی ئینسانی ئەم رابەر بەنزیک زانیوە ئەم یادە بەرزراگرین!
هەربۆيە لە ئیستەدا کە بەرەو یادی تیپەربوونی 200 سال بەسەر لەدایک بوونی کارل مارکس دەچین؛ جێگەی خۆیەتی بەدەرلەوەی کە هەرکەس لە ئیمە لە چ حزب ولایەنێکی سیاسیدا کارمان کردبێت، بەدەر لەوەی کە لە ئیستەدا چ پەیوەندیەکمان هەبیت بەهەر حزب و لایەنیکەوە یا نا، بەلام یادو ڕێزلێنان لە تیپەربوونی 200 سال بەسەر لەدایک بوونی مارکس دا بەرزراگرین. کەواتە دەکریت ئەمە بۆ هەر کەس لەئیمە شانازیەک بیت تا لەدەوری یەک کۆبینەوەو ساتیک بۆ ریز لینان لەم ئینسانە مەزنە هەستینە سەرپێ!
هەربۆیە ئیمە لە هیلسنکی کۆمەلیک لە دۆستان و هاوبیرانی ریبازی مارکس، لەدەوری یەک کۆدەبینەوەو لە 5ی ئایاردا ئەم یادە بەرز رادەگرین؛ خۆزگە هاوری و هاوبیرانمان لەهەر شوینیکی دنیا ئەم رۆژە مراسیمی هاوشیوەیان بۆ ریز لینان میژووی تیپەربوونی 200 سال بەسەر لەدایک بوونی کارل مارکسدا بەرپا دەکرد.
ئەو راستیکرد جیهان تەنیا پیویستی بە تەفسیرو لێکدانەوە نیە، بەڵکو قسەکە لەسەر گۆرینی ئەم دنیا پیچەوانەیەو ئەمەش بەر لەهەر کەسانێک ئەرکی سەرشانی کۆمۆنیستەکانەو دەبێت تاریکیەکانی ئەم جیهانەی پی ڕۆشن بکەنەوە. کەواتە با لەیادی تیپەربوونی 200 سال بەسەر لەدایک بوونی کارل مارکسدا لەدەوری یەک کۆبینەوەو چرکەساتەکانی ئەم ئینسانە مەزنە بەرز راگرین!