ساڵێكی سه‌خت له‌به‌رده‌م پرۆسه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی سه‌قه‌ت!!! … نه‌جم محه‌مه‌د
پرۆسه‌ی په‌روه‌رده له‌هه‌رێمی كوردستاندا له‌ماوه‌ی 25ساڵی ڕابووردوودا پرۆسه‌یه‌كی ته‌ندروست وخاوه‌ن فه‌لسه‌فه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی ئینسانی نهبووهوگهلێك كه‌م وكوڕی و كێشه‌وگرفت و قه‌یرانی هه‌بووه‌له ههمووڕویهكهوهئهم قه‌یرانی داراییه‌ی ئه‌مڕۆش كه‌دووچاری ئه‌م پرۆسهیهبووه هێنده‌ی تر ئه‌م پرۆسه‌یه‌ی ناته‌ندروست ونائینسانی تركردووه وهێنده‌ی تر ئه‌م پرۆسه‌یه‌ی وێران كردووه ههربۆیهئهم ساڵی خوێندنی 2016-2017ساڵێكی ئێجگارسهخت و قورس وقهیراناوی وگران ده‌بێت له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی په‌روه‌رده له‌هه‌ریمی كوردستاندا كه ئه‌و دۆخه هه‌روا درێژه‌ی هه‌بێت و به‌رده‌وام بێت ئه‌گه‌ری په‌ك كه‌وتنی پرۆسه‌كه به‌دوور نازانرێت.
ئه‌م پرۆسه‌یه خۆی ده‌ردی كه‌م نه‌بوو ئه‌م ده‌رده گه‌وره‌شی هاته‌سه‌ر لهراِبووردوودا ده‌رده‌كانی پرۆسه‌كه زۆربوون بۆنموونه له‌وانه: – بێ باكی وگرنگینهدانی ده‌سه‌ڵات وحكومه‌ت به پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردن و بوونی فه‌لسه‌فه‌یه‌كی ناپه‌روه‌رده‌یی ناته‌ندروست ونه‌بوونی فه‌زایه‌كی ئازادودیموكراسیانهوسهردهمیانهومرۆیانهلهناوهندهكانی خوێندن و دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه‌كاندا به‌رده‌وامی ئازاری جه‌سته‌ی ده‌روونی وپهروهردهنهكردنی تاكێكی ئازاد‌و سهربهخۆوپشت به‌خۆبه‌ستوو و خاوه‌ن ماف وئیرادهووڕا وشكاندنی شكۆی مامۆستا‌و قوتابی و خوێندن بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری مامۆستاوبهڕێوهبهروسهرپهرشتیارو به‌رپرسی په‌روه‌رده‌یی دهستهمۆوكۆیلهو وحیزبی وپهیوهندیهكی ناته‌ندروست له‌نێوان قوتابی و مامۆستا ومامۆستا و بهڕێوهبهروسهرپهرشتیارو ژماره‌یه‌كی ئیجگا رزۆری قوتابی كه‌می بینا وخراپی كوالیتی بیناو كێشه‌ی كتێب وخراپی ودواكهوتووی مه‌نهه‌ج نه‌بوونی دامه‌زراندن كه‌می مامۆستا چاره‌كه مووچه به‌سێ مانگ جارێ بایكۆت و ناڕه‌زایه‌تی مامۆستایان زۆری پشوو ته‌زكیه‌و ئینتیمای حیزبی نه‌بوون و كه‌می كارگوزار كێشه‌ی ئاو كاره‌با وگرنگی نه‌دان به‌وانه‌كانی هونه‌رو وه‌رزش وپهرواوێزخستنیان دابه‌زاندنی ئاستی زانستی و نه‌بوونی داهێنانی زانستی ئه‌مانه‌و چه‌ندین كێشه‌ی تر به‌رۆكی ئه‌م پرۆسه‌یه‌ی گرتووه .
ئه‌م پرۆسه‌یه به‌لای منه‌وه له‌گۆمێكی مه‌نگ ووهستاوی ده‌چێ كهوهخته بۆگه‌ن بكات له‌هه‌مووشی سه‌یرترئه‌وه‌یه هه‌ر به‌ناو پسپۆڕ‌و كادر‌و به‌رپرسی په‌روه‌رده‌یی ولیژنه‌ی په‌روه‌رده‌یی دێن ههریهكهوشتێك فڕێ دهداتهناو ئه‌و گۆمه‌وه ئه‌م پرۆسه‌یه له‌كێڵگه‌یه‌كی تاقیكردنهوهدهچی هه‌ریه‌كه‌و ئه‌زمونی خۆی تیدا تاقی ده‌كاته‌وه به‌بێ خوێندنه‌وه‌یه‌كی لۆژیكیانه و بابه‌تیانه و واقیعیانه ئه‌م پرۆسه‌یه ڕێك وه‌ك چێشتی مجه‌وه‌ری لێ هاتووه من پێكه‌نینم به‌قسه‌ی ئه‌و به‌رپرسه پهروهردهیانهدێت كه زۆر خۆش خهیاڵانهو به‌شانازی و ده‌سكه‌وتێكی گه‌وره‌وه ده‌ڵێن گۆڕانكاریمان له‌پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌دا كردووه ئه‌وه‌ی گۆرانكاری له‌واقیعدا تیا كراوه ته‌نها شێوازی تاقیكردنه‌وه‌كان باقی پرۆسه‌كه ههرلهجێ ی خۆیه‌تی وچه‌قی به‌ستووه وفهلسهفهیهكی ناپه‌روه‌رده‌یی و ناته‌ندروست باڵی به‌سه‌ر ناوه‌نده‌كانی خوێندندا كێشاوه ده‌زگاو دامه‌زراوه حیزبیه‌كان له‌پرۆسه‌كه‌دا جێگه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و به‌ڕێوه‌به‌رێتیه‌كانی په‌روه‌رده‌و سهرپهریشتیكردنیان گرتۆتهوهبه بێ پرس وگه‌ڕانه‌وه بۆحیزب ئه‌م دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌یانه ناتوانن وبوێری ئه‌وه‌یان نیه هیچ بكه‌ن گاڵته‌جاڕیه‌كی گهورهیهباس له فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده‌یی و گۆڕانكاری په‌روه‌رده‌یی بكه‌یت هه‌ژموونی حیزبایه‌تی باڵی ڕه‌شی به‌سه‌ر پرۆسه‌كه‌دا كێشابێت به‌بێ پرسی حیزب لهكارگوزارێكهوه تا وه‌زیرێك به‌فه‌رمانی حیزب داده‌مه‌زرێ داده‌نرێ لاده‌برێ په‌تای حیزبایه‌تی سه‌راپای جه‌سته‌ی پرۆسه‌كه‌ی نه‌خۆش خستووه به‌لای منه‌وه ئه‌م پرۆسه‌یه شتێكی وای لهحوجرهكهی جاران زیاتر نیه كه‌ئینسان ته‌نیا تیایا فێری خوێندنه‌وه و نووسین و ژماره‌كان ده‌بێت كه‌من پێم وایه ئینسان ده‌توانێ له‌ده‌ره‌وه‌ی ناوه‌نده‌كانی خوێندندا له خولێَكی فێركردندا زۆر به‌باشی و ئاسانی وخێرایی فێری خوێندن ونووسینی وژماره‌كان وزۆرشتی تربێت ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی په‌روه‌رده ته‌نها خوێنده‌واری بێت به‌ڕاسی ئه‌م پرۆسه‌ی خوێندنه‌ی هه‌رێم ڕێك له‌خولی نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری ده‌چێ نه‌ك پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردن.