پیاسهك به كۆڵانه‌كانی منداڵی‌دا … نێچیروان شوانی
هه‌رچه‌نده!
زۆرینه‌ی هه‌ره زۆریان..
شه‌یدای قه‌ڵه‌م و قوتابخانه نه‌بوون,
وه‌لێ كه‌مترین لادیواری كۆڵان هه‌بوو,
ته‌خته‌ڕه‌ش ئاسا
به پارچه گه‌چ
سپی نه‌كرابێته‌وه.
**********
شه‌ڕ و شادییه‌كانی زارۆیان فره بوون,
به‌ڵام دڵشكان و دهروونئێشان..
كه‌م, یان به‌ده‌گمه‌ن بوو,
چون هه‌رده‌م
سیله‌ی كۆڵان
ماڵی گشت بوو,
یا گۆڕه‌پانه گڵه ئه‌وسه‌ری كۆڵان
هه‌رده‌م له كهیفدا مشت بوو.
*****************
ئه‌وێ ڕۆژێی كۆڵان…
هه‌موو شت تامی خۆی هه‌بوو..
جه‌ژن, یاری, هاوڕێیه‌تی, هاوسێیه‌تی
ته‌نانه‌ت پرسه و شینیش!
ئاخر ئه‌و كۆڵانه..
شوێنگه‌ی دیده‌نی و ڕازی منداڵان بوون,
ژوانگه‌ی فرێدانی پۆشاكی غه‌ریبی بوو.
خانووه‌كان بچووك بوون, به‌ڵام منداڵه‌كان
ماخۆی خه‌ونی مه‌زن بوون.
ژین سه‌خت بوو, وه‌لێ شیرین
پێیه‌كان بچووك, به‌ڵام هه‌نگاوه‌كان گه‌رموگوڕ
****************************
ئه‌مێستا هه‌ر ئه‌و كۆڵانه..
دره‌وشاوه و جوانتره,
به‌ڵام یاده‌كان جوانتر.
ئێستا زارۆیان گه‌وره‌بوون,
به‌ڵام ئهوێستایان گه‌شتر..
ئه‌و زارۆ گه‌ورانه خۆیان هاتوون و
دونیایه‌ك یادی جوانیان له‌وێ جێهێشتووه.
له هه‌ر شوێنێكیش بن,
هه‌نگاوه‌كانیان به‌ره‌و ئه‌وێ ده‌چێته‌وه.