رۆندكی وشه‌كان …. ستار ئه‌حمه‌د
گه‌واڵه‌یه‌ك پاڵتۆی هه‌وره
قۆپچه‌كان ئه‌ستێره‌ی سه‌رما بردووه
لێدانێك له چه‌خماخه.. سه‌رینێك له مه‌رگ
ته‌مێك له سته‌م.. شه‌وگارێك له نوورو
چڵێك له تیشك هانای ئابڕووه
بزه‌یه‌ك له پاكی.. گۆشه گیریه‌ك له تاوان
هێمنیه‌ك له ئاشتی‌و نه‌سره‌وتنێك له ئامان
شه‌بقه‌یه‌ك له نوورو زوقمێك له رامان
رێگایان له هه‌نسكی پێنووست گرتووه
هه‌وارێك له گوڵ.. رێگایه‌ك له كانی
خۆزگه‌یه‌ك له به‌فر.. كاروانێك له جوانی
پێشوازیه‌ك له شكۆ‌و.. مردنێك له نه‌مری
دڵێك له خوان.. ره‌نجێك له قومری
روومه‌تیان بۆ گۆڕی وشه‌ی شه‌هیدت رنیوه
شاعیرێك رێڕه‌وی له ته‌نهایی‌و
خه‌می له تاسه‌و
پێنووسی له خۆر‌و
رێنووسی له زاری وه‌نه‌وشه كڕیوه
ئاواتێك له دڵتا.. سه‌رچاوه‌ی خوێناوتی گۆریوه
له بیرته گه‌ڵایه‌ك له رووناكی‌و
كراسێك له تیشك‌و
سوخمه‌یه‌ك له په‌لكه‌زێڕینه
ته‌رمێك له داستان
شه‌هیدێك له ئه‌زموون
بوونه كۆترێكی سپی‌و
تروسكه‌ی رۆژی روون
ده‌زانم جۆگه‌له‌ی دڵه‌كه‌ت
ئاوازی شیعرێكی نه‌به‌رده
خاكێك له سۆزی دایك
لانكێك له ئازادی
له ده‌روازه‌ی خۆره‌وه لێت ده‌ڕوانن
سه‌فه‌ر مه‌كه..
رێگای گزنگ‌و بسكی خۆر به‌رمه‌ده
ستار ئه‌حمه‌د