شاكاره‌كانی دوێنی و ڕوانینه كورته‌كانی ئه‌مڕۆ! … سه‌دیق سه‌عید ڕواندزی
هه‌موو ده‌قێكی ئه‌ده‌بی،زاده‌ی زه‌مه‌ن و شوێنێكی دیاریكراوه.ئه‌گه‌ر ده‌ق به‌رهه‌می بیركردنه‌وه‌و دنیابینی نووسه‌ربێت له هه‌ڵومه‌رجێكی دیاریكراودا، ئه‌وانووسه‌ریش وه‌ك مرۆڤێك له‌زه‌مه‌ن و شوێنێك ده‌ژیت و لهبهریهككهوتندایهلهگهڵ واقیع و ده‌وروبه‌ر.له‌م ڕوانگه‌یه‌شه‌وه، دیارده‌كانی ده‌وروبه‌ری ده‌بنه جێگه‌ی تێڕامان و بیركردنه‌وه كه‌دواجار ئه‌مه‌ش له‌دنیابینی نووسه‌ردا ڕه‌نگده‌داته‌وه. له‌به‌شێكی زۆری ده‌قی ئه‌ده‌بیدا، دیارده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و سروشتی ژینگه‌یی و په‌روه‌رده‌یی كۆمه‌لگای كوردی، به‌تایبه‌تیش له‌ڕابردوودا ده‌بینرێت.
كه‌تیایدا نووسه‌رانی ئێمه، وه‌ك په‌یامێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یی ده‌قی ئه‌ده‌بییان بینیوه‌و له‌وێوه‌ش ڕه‌خنه‌ی هه‌موو ئه‌ودیاردانه‌یان كردووه كه‌ئه‌و كات بوونیان هه‌بووه. ناتوانین ده‌قێكی ئه‌ده‌بی له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و زه‌مه‌ن و شوێنه داببڕین كه‌تیایدا نووسراوه.چونكه ئه‌وده‌قه به‌رهه‌می ئه‌و زه‌مه‌ن و ژینگه كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یه‌یه. بۆنموونه: هیچ شاعیرێكی قۆناغی بیسته‌كان، باسی فه‌یسبووكی كردووه؟ بێگومان نهخێرچونكه بوونی نه‌بووه. به‌ڵام هه‌مان ئه‌و شاعیرانه، سه‌دان جارباسی نه‌خوێنده‌واریی و جیاوازی چینایه‌تی و سته‌می ئاغا له‌جوتیارو په‌چه‌ی ئافره‌تیان كردووه.كه‌واته له‌بونیادی هه‌رده‌قێكدا، واقیعێك بوونی هه‌یه كهدهلالهته له‌وكات.
به‌هه‌مان شێوه ئێستا هیچ له‌شاعیرانی ئێمه باسی نه‌خوێنده‌واری ناكه‌ن.بۆیه ناكرێت ده‌قێكی چیڕۆك یاخود ڕۆمان، بهمیتۆدو دنیابینی ئه‌مڕۆ بخوێنینه‌وه. به‌ده‌ربڕینێكی تر،ناكرێ ڕه‌خنه‌ی چیڕۆكنووسێك بكه‌ین كه‌بۆچی له په‌نجاكاندا لهچیڕۆكهكانی باسی هه‌ژاری ده‌كات، باسی چه‌وسانه‌وه‌ی چینایه‌تی ده‌كات، باسی ئاغا‌و جوتیار ده‌كات. چونكه ئه‌وكات ئه‌مه تیمه‌ی چیڕۆكه‌كان بووه. یاخود ئه‌و چیڕۆكانه ڕه‌تبكه‌ینه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ته‌كنیكێكی ساده نووسراون و وه‌ك چیڕۆكه‌كانی ئهمڕۆنین. كه‌هه‌ركه‌سێك وه‌ها بیربكاته‌وه، به‌بڕوای من له ئه‌رك و په‌یامی قۆناغه‌كانی ئه‌ده‌ب نه‌گه‌یشتووه. ئه‌مه به‌ومانایه نیییه كه‌ڕه‌خنه‌ی ئه‌و ده‌قانه نه‌كه‌ین، به‌ڵام بێ ئاگایه‌كی گه‌وره‌یه ده‌قێكی چیڕۆكی په‌نجاكان به‌راورد بهچیڕۆكێكی ئێستابكهین و لهپهراوێزیشیهوه ئه‌وانه‌ی ڕابردوو به‌چیڕۆكی ناهونه‌ری ببینین.
بۆنموونهئهگهرچیڕۆكی(چای شیرین)و(په‌نجا فلس)به‌نموونه وه‌ربگرین، ئهوچیڕۆكانه بۆكات و سه‌رده‌می خۆیان چیڕۆكی هونه‌ری بوونه. به‌ڵام هه‌مان ئهوچیڕۆكانه ئهگهربهپێی میتۆدی ڕه‌خنه‌ی ئه‌مڕۆ بخوێنینه‌وه،ڕهنگهلهڕووی بونیادی هونه‌رییه‌وه به‌راورد نه‌كرێن به‌چیڕۆكی ئه‌مڕۆ. به‌ڵام نابێ هه‌مان ئهوچیڕۆكانه له‌چوارچێوه‌ی ستراكتۆری كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یی ئهمڕۆببینین. چای شیرین باس له‌خۆشه‌ویستی ده‌كات. ئه‌م چیڕۆكه له ساڵی 1957ئه‌گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم نووسراوه.
ئایا بابه‌تێكی وه‌ك خۆشه‌ویستی نێوان كچ و كوڕ بۆ ئه‌وكات تیمه‌یه‌كی نوێ نه‌بووه؟ ئه‌و كات خۆشه‌ویستی نێوان كچ و كوڕ له‌قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان نه‌بوو؟بۆیه ناكرێت ئهوچیڕۆكه به‌دنیابینی ئه‌مڕۆ بخوێنینه‌وه. یاخود بڕوامان وابێت ئه‌م چیڕۆكه هیچ بنه‌مایه‌كی هونه‌ری چیڕۆكی تێدا نییه. بۆیه زۆر به‌لامه‌وه سه‌مه‌ره‌یه، كاتێ نووسه‌رێكی گه‌نج ده‌بینم كه‌ڕه‌نگه هه‌رسێ چوار كتێبی خوێنبێته‌وه، یاخود كه‌سێك كهبڕوانامهیهكی زانستی به‌هه‌ر شێوهیهكهوه بێت له‌زانكۆ وه‌رگرتووه( له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ ئه‌وانه‌ی به‌مانای وشه ئه‌كادیمین) دێت بهڕههایانه چیڕۆكه‌كانی( حسین عارف و مارف خهنهدارو عه‌لائه‌دین سجادی و مهم) و چه‌ندین چیڕۆكنووسی داهێنه‌ری دوێنێی ئه‌ده‌بی كوردی ڕه‌تده‌كاته‌وه‌و پێی وایه ئه‌مانه چیڕۆكی ناهونه‌رین و بابه‌ته‌كانیان بابه‌تی ساده‌و ساكارن. یاخودباس لهئاغاو جوتیارو ململانێی چینایه‌تی ونهخوێندهواری و دیارده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌كه‌ن.
مه‌گه‌ر ئه‌و دیاردانه له‌سه‌رده‌می ئهوچیڕۆكنووسانه بوونیان نه‌بووه؟ ئه‌مانه به‌شێكی سه‌ره‌كی پێكهاتی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌لگای كوردی نه‌بوونه له‌وكاتدا؟ ئایاچیڕۆكنووسی كوردلهوقۆناغهدا باسی چی كردبا؟ باسی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری، یان پێشكه‌وتنه‌كانی ناسا؟ یان چه‌كی ئه‌تۆمی كۆریای باكوور؟هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه كه‌سانێك بێن له‌بێ ئاگایه‌وه له‌مێژوو وهونه‌ری چیڕۆكی كوردی، به‌پێوه‌ره ئه‌ده‌بییه‌كانی ئه‌مڕۆ و به‌دنیابینی و پێشكه‌وتنه‌كانی ئێستا، چیڕۆكی ساڵانی په‌نجاو شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو بخوێننه‌وه. دواجاریش به‌ڕه‌هایی ئه‌وبۆچوونه ده‌رببڕن كه‌ئه‌مانه چیڕۆكی ساده‌و لاواز‌و ناهونه‌رین. گریمان ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌و شێوه‌یه بیر ده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌رده‌می ئه‌و چیڕۆكنووسانه بوونایه چیڕۆكی له‌وان هونه‌ریترو جوانتریان ده‌نووسی؟ بێگومان نه‌خێر. وێرای هه‌موو ئه‌مانه‌ش كورتبینییه ده‌قی چیڕۆك یاخود ڕۆمان، ته‌نها له‌یه‌ك توخم كورتبكه‌ینه‌وه.چونكه ده‌قی چیرۆِك بونیادێكی هونه‌رییه كه‌له‌چه‌ندین توخم وڕه‌گه‌ز پێكهاتووه كه‌هه‌موویان به‌سه‌ریه‌كه‌وه بینای هونه‌ری چیڕۆكه‌كه پێكده‌هێنن.
ده‌شێ ده‌قێك له‌ڕووی یه‌كێك لهوڕهگهزانه ناهونه‌ری بێت، به‌ڵام نابێ ئه‌وه بكرێته پاساوبۆ ئه‌وه‌ی هێلێكی ڕاست و چه‌پ به‌سه‌ر كۆی ئه‌زموونی چیڕۆكنووسێك دابێنین.چیڕۆكی چای شیرین بۆ سه‌رده‌می خۆی، شاكارێك و داهێنانێك بووه. په‌نجا فلس به‌هه‌مان شێوه. ژانی گه‌لی مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د، هیچ سه‌رده‌م و قۆناغێك ناتوانێت بیسڕێته‌وه.دوای ژانی گه‌ل به ده‌یان ڕۆمانی كوردی نووسراون، به‌ڵام چه‌ند ژانی گه‌ل له‌ئه‌ده‌بی كوردی هه‌ن؟ ئه‌وده‌قانه به‌رهه‌می قۆناغ و سه‌رده‌مێكن. ده‌بێ به‌پێوه‌ری نوێگه‌ریانه‌ی ئه‌و قۆناغ و سه‌رده‌میش هه‌ڵسه‌نگاندیان بۆ بكرێت و بخوێنرێنه‌وه.
ده‌نا كه‌سێكی ئاساییش نه‌ك نووسه‌رو ئه‌كادیمییه‌ك، ئه‌وه ده‌زانێت كهچیڕۆكهكانی په‌نجاو شه‌سته‌كان به‌راورد به‌قۆناغی ئێستای چیڕۆكی كوردی، پێشكهوتوونین. ئه‌مه نه‌داهێنانه، نهبۆچوونێكی نوێ، نه توێژینه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و ماندووبوونی ده‌وێت تا بیسه‌لمێنین. به‌ڵام ئهوچیڕۆكانه ده‌بێ له‌چوارچێوه‌ی زه‌مه‌نی نووسینیانه‌وه بخوێنرێنه‌وه‌و هه‌ڵبسه‌نگێنرێن نه‌ك ئێستا. ئهگهرچیڕۆكی ناهونه‌ری و لاوازن، ئه‌وا ده‌بێ به‌پێی دیدگا ڕه‌خنه‌ییه‌كانی ئهوزهمهنهی ده‌قه‌كه‌ی تیادا نووسراوه ئه‌وه ساغ بكرێته‌وه. نه‌ك به‌راوردیان بكه‌ین بهچیڕۆكێك كه‌له‌زه‌مه‌نی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاریی و نه‌مانی چه‌وسانه‌وه‌ی چینایه‌تی و ململانێی ئاغا‌و جوتیار نووسراون.به‌هه‌مان شێوه ئه‌گه‌ر له‌سه‌رئاستی زمان و نووسینیش بڕوانینه چیڕۆكی ساڵانی په‌نجاكان، ئه‌وا وه‌ك چیڕۆكه‌كانی ئێستا نین.
چونكه زمان وه‌ك ڕه‌گه‌زێكی فه‌رهه‌نگی له‌نوێبوونه‌وه‌و پێشكه‌وتن دایه. ناوهڕۆك و فۆڕمی زمان به‌پێی قۆناغه كلتووری و فهرههنگییهكه ده‌گۆڕێت. بۆیه زۆرئاسایه زمان له‌چیڕۆكی ساڵانی په‌نجاكاندا، زمانێكی ته‌واو واقعیانه بێت، یاخود وه‌سفیانه بێت.ئه‌گه‌ر ڕه‌گه‌زی فه‌نتازیا لهچیڕۆكهكانی ئه‌وقۆناغه‌دا نه‌بوو، ئه‌وا مانای وانییه چیڕۆكنووسانی ئه‌وكات داهێنانیان نه‌كردووه. یاخودچیڕۆكهكانیان چیڕۆكی ساده‌ن.به‌پیچه‌وانه‌وه، ههموودهقێك زاده‌ی سه‌رده‌م و قۆناغێكه.پێشكه‌وتنی مرۆڤایه‌تیش له‌هه‌موو قۆناغه‌كاندا، بهسیماوگوتاری جیادهردهكهوێت.زۆرئاسایه زمانی چیڕۆكی ئه‌و ساڵانه زمانێك بێت ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئایدۆلۆژیا، واقیعی ساسی كۆمه‌ڵگه.
هه‌موومان ده‌زانین دیارترین خه‌سڵه‌ته سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م، پرسی نه‌ته‌وه ئازادی نه‌ته‌وه‌كان بووه. ئه‌گه‌ر چیڕۆكنووسێكی ساڵانی په‌نجاكان باس له ململانێی سیاسی و چه‌وسانه‌وه‌ی سیاسی كورد بكات، هیچ له‌وه كه‌مناكاته‌وه كه‌بابه‌تێكی سیاسی لهچیڕۆكهكانیدا به‌رجه‌سته كردووه. ده‌بێ ده‌قی ئه‌ده‌بی، به‌به‌رهه‌می ئه‌و زه‌مه‌ن و شوێنه ببینین كه‌تیایدا نووسراوه. ئاساییه له‌قۆناغێكی دیكه‌دا بگه‌ڕێینه‌وه سه‌رئه‌و ده‌قانه‌وه ڕه‌خنه‌یان بكه‌ین. به‌ڵام نابێ به‌پاساوی دیدگای ڕه‌خنه‌یی(كهلهڕاستیداڕهخنه نییه) ڕه‌تبكرێنه‌وه. یاخود له به‌های ئه‌ده‌بییان كه‌مبكرێته‌وه به‌پاساوی ئه‌وه‌ی ئه‌و چیڕۆكنووسه باسی سته‌می ئاغا له‌جوتیار ده‌كات.
ئه‌ی له‌ساڵانی په‌نجاكان باسی چی بكات.ئاغا‌كان ئێستاش ده‌ستیان بڕوا، هه‌زاره‌ها جوتیار ده‌چه‌وسێننه‌وه. ئه‌م ڕوانیننه كورته‌ی به‌شێكی یه‌كجار كه‌م له‌نووسه‌رانی ئێمه، هیچ نییه جگه له‌گرێی خۆبه‌كه‌مزانین له ئاست ئه‌وانی تری ده‌ره‌وه‌ی دنیای ئه‌ده‌بی كوردی. گرێیه‌ك كهبهردهوام دوژمنان هه‌وڵی دروست كردنیان داوه له‌هزرو سایكۆلۆژیای مرۆڤی كورد‌و به‌داخه‌وه له‌به‌شێكی زۆریشیاندا سه‌ركه‌وتووبوونه له‌م ئامانجه‌یان…
سه‌دیق سه‌عید ڕواندزی
———————————-
*ئه‌م بابه‌ته له ئه‌ده‌ب و هونه‌ری كوردستانی نوێ ژماره‌ی ڕۆژی پێنچشه‌ممه 2-9-2018بڵاوكراوه‌ته‌وه…