
لە(ڕیفراندەم)ەوە بۆ(کاندید)ی سەرۆک کۆماری دەوڵەتی کوردستانی؟! … گەشتیار مەحمود
فرەنکلن دێلێنۆ ڕۆزێڤلت لەیاداشتی کتێبەکەیدا دەڵێت:(لەسیاسەتدا هیچ شتێک بەبێ پلان نایەتەکایەوە، ئەگەر هەرچیەک لەدووتوێ ی سیاسەتدا بەرێکەوت ڕوویدا ئەوا وەکو گرەوکردن وایە لە یاری مەیدانی قوماردا) .
بێگومان ئەوەی لەوهەرێمە دەگوزەرێت شتێک نیە بەناوی سیاسەت! بەڵکو سەرمێزی کۆبونەوەکانیان تەنها مەیدانی قومارگەکانن کەلەبەرگی سیاسەتدا گرەوبازەکان یاری لەسەرپۆست و پارە ئەکەن. بەجۆرێک لەیانسیبی براوەکان ژیانی شاهانە بۆخۆیان ونەوەی نەوەکانیان پێ مسۆگەربێت و لەهەر دۆڕانێکیشدا ئەوگەلەڕەشوڕوتە بەدەردەکێکەوە سەرگەردان بێت کە باجی گرەوبازەدۆڕاوەکان بدات. سەیر لەوەدانیە گرەوبازەکان بەناوی سیاسەت لەسەر بردنەوەی بیرەنەوتێک و پۆستێک نەتەوەیەک هەڵەپەڕێنن بۆئاهەنگی سەربەخۆی ودروستکردنی دەولەتی کۆماری کوردستان، ئەوە سەیرە گەلێک لەدوای ئەو هەموو مێژووی قوربانیدانە ئێستاش بەریتمی جاران لەهەڵپەرکێ و تێکقژقژانی حیزبەکوردیەکان لەهەڵپەڕیندابێت بۆچی؟! بۆدیارکردنی سەرۆکێک بۆ ئەو دەوڵەتەکوردی یەی کەروبارێک خوێنیان بۆرشت؟ یان بۆ کاندیدکردنی کەسێک بۆسەرۆکی ئەودەوڵەتەی کەخاکیان پێ فرۆشت؟
زۆر ساڵی سەخت و مانگی پڕ لە نەهامەتی و ڕۆژانی تاریک وتەنگەتاوی ڕەش بەسەر ئاسمان وخاک ونیشتیمانی کورد دا تێپەڕین…
زۆر چیرۆکی تراژیدی و بەسەرهاتی تاڵ ومەرگەساتی ناخهەژێن و کارەسات ودەردەسەری هەناوی نەتەوەی کوردی بەبرین و ئێش وئازارتەنین…
مێژوویەکی درێژلەسەرگەردانی گەلی کورد و تەمەنی سەدەیەک لەقوربانیکاری بووبە بەرهەمی تێکقژقژانی حیزبایەتی و شارچیەتی و خێل و عەشیرەتگەری تاکارگەیشتە ئەوەی نەتەوەیەکی لێکهەلوەشاو و نەوەیەکی هیواپوکاو بەرجەستەبوون.
یەکترسڕینەوە و تەڵەکەبازی سیاسی تائاستی خوێنڕشتن بووە پێوەری توانای سنوردارکرانی پاوانی دەشت وکێوەروتەکانی ئەم هەرێمە کەهەزاران خەون وخۆزگەی باوک کوژراوەکانی لەگۆڕناو پاشان تائاستی پاڵەوانی مەیدانی یەکترقڕکردن زۆر جار مەدالیای شاناز ی و نازناوی جوامێری پاداشت و رەمزی ناوناوبەنگی کوشتارگەی باوکوژراوەکان بوو…
دوای ئەو هەموو مەرگەسات و کارەساتانە گەوجاندن وخەیاڵپڵاوی گرەوبازەکان لەسەرتەختی شانۆگەری قومارگەکان دا بەدەنگی بەرز و زگی تێرەوە تافی خۆشگوزەرانی و خزمەتکردن بەسەر خەلکی رەشوروت وبرسی و هەژارونەدار دەخوێندرێتەوە کە کەخۆیان لەژیانی شاهانەیی و لە کۆشکوتەلارەبەرزەکانیانەوە لەو پەری خشگوزەرانیدا ژیانبەسەردەبەن وبۆ برەودان بەمەودای خۆشیەکانیان بێشەرمانە بەسەر ئەوگەلە بەستەزمانە دەنڕێنن! لەکاتێکدا کەندەڵانی سیاسیەدۆراوەکان نوقمی هەموو بەهایەکی خاڵی لەشەهامەت و کەرامەتی مرۆڤایەتی دایە.
لە وڵاتانی دونیادا حیزب دروست دەبێت وەکو ئامرازی بنیاتنانی ژیانێکی شایستەی بۆهاونیشتیمانیەکانیان و وەکو فاکتەرێک بۆدەربازبوون لەبارودۆخی سەخت وتەنگەژی سیاسی و ئابوری وولات بەلام لەم هەرێمەدا دوای تەمەنێکی دورودرێژ هێشتا حیزب هەر حیزبۆکەیە و ئالیەتێکە بۆ خۆشگوزەرانی ژیانی خێل و تاقم و گروپێک…لە وڵاتانی جیهاندا حکومەت پەناگای نەتەوە و گەل و هاولاتیانە بۆ ئەوەی دوارۆژێکی روناک بۆ نەوەکنیان مسۆگەربکات کەجێگای شانازی باوباپیرانیان بێت بەلام لەم هەرێمەدا دوای ساڵانێک لەئەزموونی حوکمداری هێشتا حوکمەت هەر حکومەتۆکەیە و وەکو ئاخوری بەردەرگاوانەکانی سیاسیەکان وایە لەپێناو دەستکەوتێک و پلەو پۆستێک کەرامەت و شکۆی مرۆڤبوونیان پێ دەشکێنن…
لەمەملەکەتە ووشیارو پێشکەوتوەکانی جیهاندا سەرۆک لەپێگەی دەولەوت و وویلایەت و پەرلەمان و حکومەت و پارێزگادا کاردەکات تا هاولاتیانی بە شانازی و سەربەرزیەوە ژیانێکی شەرەفمەندانە بژین بەلام لە نیشتیمانی ئێمەدا لەتەواوی دامودەزگای حوکمی و حیزبیدا هێشتا سەرۆک هەرسەرۆکۆکەیە و بەدیار سواڵ و دەرۆزەو دەستپانکردنەوەی نەخۆشێک و کرێچیەک و کەمئەندمێک و لێقەوماوێک وویژدانمردووە و بینەرێکی زیندووە لەتەماشای ئەم دیمەنانە رۆژوشەوئەکاتەوە کەلەتەواوی دونیا بگەڕێی ی هێشتا ئەستەمە نموونەیەک هاوشێوەی ئەوە ویژدانت نەهەژێنێت!!!
گەشتیار مەحمود
Gashtiar M. Hassan