Skip to Content

چیرۆک بۆ منداڵان.. سالە مـارکوژ .. نووسینی: رەزا شوان

چیرۆک بۆ منداڵان.. سالە مـارکوژ .. نووسینی: رەزا شوان

Closed
by تشرینی دووه‌م 23, 2018 General, Kids Literature

باپیرەم زۆر خۆشمی دەوێ، هەموو شەوێک چیرۆکێکی خۆشی کوردیم بۆ دەگێڕێتەوە. شەوێکـیان وتـم: باپێـرە گـیان، ئـەوە بـۆ بە (سـالە مـارکوژ) نـاوت دەبـەن؟
وا دیاربوو باپێـرەم پرسیارەکەمی پێخۆشبوو، بزەخەنەیەکی کرد و دەستێکی بە سمێڵە سپییەکەیدا هـێنا و وتی:” گوێ بگـرە دیـلان گیان، بۆت دەگـێڕمەوە کە بۆ بەم نـاوەوە بانگـم دەکـەن.
باپیرەم: دیلان لە تەمەنی تۆدا بووم واتە یانـزە ساڵان بووم، ماڵمان لە دێی گۆگجـە لە ناوچەی شوان بوو، باوکم و هەرسێ برا گەورەکانم و گۆڵچینی خوشکم، چوار رۆژ بوو خەریکی دروێنـەی پارچەیەک گەنمی گەورەمان بوون.. منیش رۆژانە لە چێشتەنگاودا، باوەشـێک نـانی گـەرم و مەشـکەیەک دۆی تـازەم بۆیـان دەبـرد.. لـە ڕۆژی پێنجـەمـدا، وەکـو رۆژانـی پێشـوو، دایـکم بـاوەشـێک نـانی گـەرم و مەشـکـەیەک دۆی خسـتە نـاو هەگـبەیەک و خستـیـیە سەر پشتی گوێـدرێژە بۆرەکەمـان و خۆشم سواری پشتی بووم، ماڵـئاوایـیم لە دایـکم کـرد و کەوتـمە ڕێ.

دروێنەکەمـان بیست و پێـنج خولـەک لە دێیەکەمانەوە دوور بـوو.. کەمتر لە سـێ سـەد مەترێکـم مابوو، کە بگەمە شوێنی دروێنەکەمـان.. لە پڕێکـدا لە لای راسـتی رێگـاکەوە بێچـووە ئاسکەیـەکی جـوان دەرپـەڕی.. منـیش لـە کـەرە بـۆر خـۆم هەڵـدایە خـوارەوە، بە دوای ئاسکەکەدا رامکرد کە بیگـرم.. ساتمەیەکم دا و کەوتمە سەر بنجێ داری کفری گـەورە.. مارێـکی گـەورەی بەڵـەک لە بـن بنجـە کـفرەکەدا خـۆی لوول کـردبوو، سەری هەڵـبڕی، خۆشـم نـازانم چـۆن لەو ساتـەدا، ئـەو غـیرەتەم بـۆ هـات و بـەو کوتـوپـڕی و خـێراییە، بەبـێ تـرس، بـە دەسـتی راسـتم پەلامـاری ناقـڕگەی مارەکـەم دا و گـرتم.. بـە ئەوپـەڕی توانـا و هـێزمەوە ملیم دەوشـی.. مارەکە خۆی ئاڵانـد بـ باڵمەوە.. گوشـارێکی زۆری خسـتە سـەر باڵـی راسـتم، لـەم کـاتەدا سـێ جـار بە دەنگـێکی بـەرز هـــاوارم بـۆ باوکـم کرد، کە فـریام بکەون، گۆێیـان لە دەنـگم بوو، بەڕاکـردن هـاتن.. مـارەکە هـێـندە گوشـاری خستبووە سەر باڵـم، خەریک بـوو باڵـم بشکـێت، زەنـگوڵ زەنـگوڵ ئـارەق لە دەموچـاوم دەتکایەوە.. لە نێـوان مـردن و ژیانـدا بووم.. بەردێکی گەورە لـە بەردەمـمدا بــوو، بە دەستی چەپـم بەردێکی خـڕم هەڵگـرت و سەری مارەکـەم خسـتە سـەر بـەردە گەورەکە، بێ ئەوەی ناقڕگەی بەربدەم، بە بەردەکەی نێو دەسـتی چـەپم ، بە خـێرایی و لـە سـەر یـەک بـە سـەری مـارەکەمـدا دەکـێشا.. سەریـم هـەلا هـەلا کـرد، شـل بـۆوە و باڵـمی بـەردا، هەڵمـدایە سەر زەوی و لـێی نەگـەڕام، بە بـەرد هەموو گیانیم شکانـد لە جۆۆڵـە کەوت و تۆپـی.. لـەم کـاتـەدا بـاوکـم و بـراکـانم و گـوڵچـینی خوشـکم گـەیشـتنە لام.. کە مــارە تۆپیوەکـەیان بیـنی حەپەسـان، باوکـم لـە بـاوەشی کـردم و مـاچی کـردم. وتی:” کێ بـڕوا دەکات کە ئەم حەزیایە تۆ کوشتووبێـتت.. هەر ئەم مارە گەورەیە بوو، لە ماوەی ئـەم مانگـەدا، بە مانگـایەکی مام سمایـل و بە مەڕێکی مـام ئـۆمەرییەوە دا و هەردووکـیانی کوشـت. تـا ئێسـتا چەنـد کەسـێک ئـەم مـارەیان بیـنی بـوو، بـەڵام بۆیـان نەکـوژرا بوو. دەک دەستەکـانت خۆشـبی ساڵـح گـیان.. کـۆڕە ئــازاکەم” ئینجا چاڵیکیان بـۆ مـارەکە هـەڵکەنـد و کردیـانە بـن خـۆڵـەوە.. پێـکەوە بـەرەو شـوێنی دروێنـەکەمـان رۆیشتین.. باوکـم شەش قـزناغ گـەنمیشی کـردە خـێر کە ئـەو مـارە پێـوەی نـەدام.
ئـەم هـەواڵە لـە دێـی گـۆگجـە و لە زۆربـەی دێیەکـانی ناو شـوان بـڵاوبـۆوە، بەڵکو بە هۆی خزمەکـانیشمانەوە، ئەم هەواڵە گەیشـتە شاری کەرکـوکیش.. لەو رۆژەوە خەڵکی بە (سـالە مارکـوژ) نـاوم دەبـەن”
کـە باپیـرەم چـیرۆکـەکەی تـەواکـرد، چـەپڵـەیەکی قـایمـم بـۆی لـێدا، وتـم: دەسـتەکـانت خۆشـبن باپیـرە گـیان، مـن لـە ئەمـڕۆوە بە ( ساڵحـە قـارەمان ) نـاوت دەبـەم.
باپیـرەم پێـکەنی و وتـی : تـۆش وەکـو باپیـرەت ئـازابە.
وتــم: باپیـرە گـیان منـیش کـوڕەزای تــۆم، دڵنـیابە نـەک سـەری مــار، بەڵـکو سـەری ئەژدیهــاش پـان دەکـەمەوە.

————————–
(*) تێبینی: ئەم چیرۆکە رووداوێکی راستی نییە، بەڵکو لە داڕشتنی بیر و ئەندێشەی خۆمە.. مـار هـێمای بەدکـاری و ستەمکارییە.. مەبەستم هـاندانی منـداڵانە کە ئـازابن.
(*) کفر: دارێکە لە داری مۆرد دەچێ، بە زۆری لە ناو خڕدا شین دەبێ، بۆنی خۆشە.
کەرکوک: ١٩٧٥

Previous
Next
Kurdish