
شاعیری كۆری كو ئوەن — شیعری بهجێهێشتراو …. و: نهژاد عزیز سورمێ
ئەگەر لە توانادا بووایە
ئەگەر بەڕاستی بلوایە
بۆچی چەند چركەیەك نەبوو ،
بتوانین لە نوێوە ،
لە ڕەحمی دایكانمان ،
ساتی لە دایك بوون
دەستمان پێ كردبووایەتەوە ؟
ژیان هەمیشە لەسەریەتی
تهنێ
گوێ لە دەنگی ،
شەپۆله هاتووهكان بگرێ .
*
لەگەڵ ئەوەشدا
نابێ پشت لە ڕێی ڕۆیشتنمان بكەین
سیپاڵی ساڵان
كە پەلم پێ كوتان
وەك شڕوشیتاڵی شۆراو
لێرەو لەوێ هەڵدەفڕن ..
*
كە هەژار بووم
تەنانەت فرمێسكیش نەدەهاتن ..
*
لە هەندێ ئێوارەدا
پشتی ساردم
بە پشكۆی دامركاوەوە
گەرم كردەوە ..
ئینجا بە ناچاری سوڕامەوە
سنگم گەرم بكەمەوە ..
لە شەوانی دیدا ،
قەسریم و
زۆر بە سادەیی ڕەق بوومەوە ..
چەندی ڕۆژانی نەژمێردراوی سبەی
دەبنە ئەمڕۆ
من زۆربەی جاران ،
تهنیا غەریبێك بووم
لە كورسییەكی پشتەوە ..
چیاكان لە زەردەپەڕدا ،
قووڵ قووڵ بوون ..
ئەو ڕێگایەی لە سەرم بوو بیبڕم
وا دەردەكەوت
درێژتر بێ لەوەی پێیدا هاتووم .
*
با هەڵیكرد ..
هەڵیكرد ..
*
ئەوە ڕۆح بوو دەیلوراند ،
یان شیعر ؟
هیچ ڕۆژێ خەم
كڕین و فرۆتنی لەسەر نەبووە
كەوایە خەمبار بە !
وەك چرایەك
بە درەنگەوە ، دوور دەوەستێ ..
*
لەوانەیە ، لە هەستم بەدەر
هیچم بەجێ نەهێشتبێ
كه شتێكم
لە دوای خۆمدا جێهێشتووە
لە كاتێكدا
تەم پەرت دەبوو ..
لەو جێیەی لێی بووم
خێرا هەستام
ڕەنگە لە كەناری ڕۆژئاوا بوو بێ
نزیك
ڕادیكاڵترین تۆقهڵان
لە نیوەدوورگەی( تایان)دا .
بڵێی ئەوە ڕۆحێك بووبێ
لە قۆناخێك
لە قۆناخەكانی ژیانمدا دەیلوراند
یان شیعر ؟
* كو ئوەن : شاعیری كۆری كو ئون ئابی 1933 لهدایك بووه ،
یهكێكه له پڕبهرههمترین شاعیرانی كۆریای سهدهی ڕابردووه .
بههۆی چالاكی سیاسی و داكۆكیكردنی له دیموكراسی له وڵاتهكهیدا زیندانی كراوه ، بۆیه به شاعیری بهرگریكار له نیشتمان و هاونیشتمانیانی ناسراوه .
بؤ دةقى شيعرةكة برِوانة :