
دیكتاتۆریه‌تی بۆرژوازی یان پرۆلیتاری.. سەلام عەبدوڵڵا
ئه‌وانه‌ی ئیمڕۆ جیهان به‌ڕێوه ده‌به‌ن، نه‌ك هه‌ر بڕوایان به(د.پ) نیه، بگره سه‌رسه‌ختانه دژین و به سوپایه‌ك له ئه‌كادیمی، راگه‌یاندكار، نووسه‌ر، مێژووناس، حزب، رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ،فیلمساز و گشت ئامرازێك به‌كارده‌هێنن بۆ سڕینه‌وه‌ی.
ئه‌وه دیكتاتۆییه‌تی كێیه بۆ نموونه له 50 ساڵی رابردوو، به وشه یان ئیمل یان به په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی ده‌توانن نرخی دۆلار- بارودۆخی ئیمڕۆ له عیراق-، كاره‌با، ئاو، ده‌رمان، برنج، په‌روه‌رده، ته‌ندرووستی، نه‌وت و بانزین-وه‌زیری نه‌وت وتی: به‌رزكردنی نرخی نه‌وت به ده‌ست ئێمه نیه- گاز یان هه‌ر كاڵایه‌ك له دوا كوێره‌دێی ئه‌م دنیاییه گران و هه‌رزان بكه‌ن؟
ئه‌و دیكتاتۆرییه‌ته له هه‌موو دنیا شكری هه‌یه و كه‌ی بیه‌وێت هه‌ڵده‌كوتێنه سه‌ر هه‌ر وڵاتێك بیه‌وێت به بێ ئه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندی هاوڵاتیان یان په‌رله‌مانه‌كانیان وه‌ربگرن، به تیرۆر، جه‌نگ، ئابلۆقه، كاره‌ساتی بێكاری و هه‌ژاری بڵاوده‌كه‌نه‌وه و ژینگه وێران ده‌كه‌ن. ئه‌وان ئابووری دنیا به‌ڕێوه ده‌به‌ن و ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر بازرگانیشه‌وه هه‌یه.
سه‌رمایه‌داری له دوا قۆناغیدا باڵاده‌سته و كراسی(دیموكراسی و مافی مرۆڤ و ئازادی) له‌به‌ركردووه‌و به‌شێوه‌ی”شارستانی”دیاری ماڵوێرانی و كوێلایه‌تی هاوچه‌رخ له مل مرۆڤ ده‌نێ و ئه‌م وه‌حشیگه‌رێتیه كه به چاوی خۆتان ده‌یبینن، به‌سه‌ر جیهان سه‌پاندووه: ئه‌مه دیكتاتۆیه‌تی چینی بۆرژوای خاوه‌ن كۆمپانیا و بانق بانناسیوناله‌كان، نه‌بێت، چییه؟
بۆرژوا به سه‌رمایه و كۆمپانیا و ده‌زگا بانناسیونال و هاوپه‌یمانی جه‌نگ و به‌ها ره‌وشتی و كۆمه‌ڵایه‌تییه و به(ته‌وته‌مكردنی كاڵا)وه‌ك شێوه ژیانی شایسته به مرۆڤ هه‌ره‌سی هێناوه و هیچ وڵامێكیان نیه به پرسی (ئاشتی، عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئازادی) مرۆڤایه‌تی.
له‌سه‌رده‌می ماركس تا ئێستا، هیچ ده‌سته‌واژه‌یه‌ك به قه‌ت دكتاتۆریه‌تی پڕۆلیتاریا دژایه‌تی و نه‌فره‌تی لێنه‌كراوه. ئه‌مه دزه‌ی كرده ناو هه‌ندێ له حزبه شیوعییه‌كانی ئۆروپا و هه‌ندێ وڵاتیتریش و له‌به‌رنامه و خیتابی سیاسیس په‌راوێز خرا، به‌ڵام ئێمه نه وشترمه‌ڕین و نه خۆڵ ده‌خه‌ینه چاوی خه‌ڵك و دووڕوو نین و نه ترسیشمان لێ هه‌یه و نه خۆشمان لاده‌ده‌ین له باسكردن و روونكردنی راستییكه‌ی.
زانا و راگه‌یاندنه‌كانی دنیای سه‌رمایه‌دار هه‌زار جار له ئێمه زیره‌كتر كارده‌كه‌ن له‌بواری ململانیی تیئۆری و له گشت به‌ره‌كان و ناو و ناتواری جیاوه‌وه بۆ دیكتاتۆریه‌تی سیستێمی چینی بۆرژوا دژ شوعییه‌تی.
لینین ئاماژه به بۆچوونی ماركس ده‌كات: (هه‌نگاوی هه‌ر جووڵانه‌وه‌یه‌كی راسته‌قینه گرینگتره له یه‌ك ده‌رزه‌ن پڕۆگرام. دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م وشانه له سه‌رده‌مێكی شێواویی تیئۆریدا وه‌ك ئه‌وه وایه له پرسه‌یه‌كدا هیوای دووباره بوونه‌وه‌ی هه‌مان رۆژی پرسه‌كه بۆ ئاماده‌بووان بخوازی(…). زۆرێك ئه‌وه‌یه‌یان له‌بیرچووه كه ماركس له درێژه‌ی هه‌مان بابه‌ت ده‌ڵێ: (ئه‌گه‌ر پێویسته یه‌كبگرن، ئه‌وا بچنه ناو رێككه‌وتنه‌كانه‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی ئامانجه پڕاكتیكه‌كانی جووڵانه‌وه‌كه، به‌ڵام به هیچ جۆرێك رێگه به سه‌وداگه‌ری بنه‌ماكان نه‌ده‌ن).
لێره لینین پاش خستنه‌رووی راستی بۆچونه‌كه‌ی ماركس، ئه‌ڵێ: به بێ تیئۆرییه‌كی شۆڕشگێرانه، جووڵانه‌وه‌یه‌كی شۆڕشگێڕانه بوونی نابێت.(لینین، به‌رگی دوو، لاپه‌ڕه‌ی 35).
دیكتاتۆریه‌تی پڕۆلیتاریا چییه؟
یه‌كه‌مجار ماركس له 1850 نووسیویه‌تی: له خه‌باتی چینایه‌تی>>دیكاتۆریه‌تی چینایه‌تی پرۆلیتاریا>بۆ><< تاقه ده‌روازه‌ی پێویسته بۆ هه‌ڵوه‌شاندنی جیاوازی چینایه‌تی( م.أ. به‌رگی7، ل89 به ئه‌ڵمانی). و له نامه‌یه‌كی بۆ ڤێده‌مایه‌ر: خه‌باتی چینایه‌تی وه‌ك پێویستی به‌ره‌و دیكتاتۆریه‌تی پڕۆلیتاریا ده‌مانبات و خودی ئه‌م دیكتاتۆریه‌ته ته‌نها قۆناغێ گۆواستنه‌وه‌یه هه‌ڵوه‌شاندنی هه‌موو چینه‌كان و به‌ره‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی ناچینایه‌تی ده‌مانیات- م.أ.28، لاپه‌ڕه508).
لینین ئۆگۆست/سێپتێمبه‌ر ئاوا پێناسه‌ی ده‌كات: دیموكراسی بۆ زۆربه‌ی به‌رینی جه‌ماوه‌ر و روخاندنی توتیژی سته‌مكاران.
كاوتسكی و سۆسیالدیموكراته‌كان دژایه‌تی سۆڤێت ده‌كه‌ن و به هاوكاریكردنی حكومه‌ته‌كه‌یان شۆڕشی 1918 له‌ناوده‌به‌ن.
ئه‌ی(د. پ)چییه؟
ئێستا هه‌موو درۆ و ساخته‌چێتی و گه‌مژاندن و حه‌قاره‌ت و گاڵته‌جاڕییه‌كانی دوژمنه‌كانمان له‌م چه‌ند خاڵه ئاشكرا ده‌بێ:
1- ئه‌نگلس له 1891، به‌یادی 20ساڵه‌ی كۆمۆنه‌ی پاریس و له پێشه‌كی كتێبی(جه‌نگی ناوخۆ له فه‌ره‌نسا) ده‌نووسێت: دووباره ئه‌ڵمانی سووك كه‌وته ئاقاری ترس له وشه‌ی(د.پ): باشه به‌ڕێزه‌كان، ئێوه ئه‌تانه‌وێت بزانن دیكتاتۆریه‌تی پڕۆلیتاریا چۆنه؟ فه‌رموو بڕوانن بۆ كۆمۆنه‌ی پاریس. ئه‌وه دیكتاتۆریه‌تی پڕۆلیتاریا بوو.
2- ئه‌نگلس له 1891 پوختی ده‌كات: هه‌ڵوه‌شاندنی ده‌زگا كۆنه‌كانی ، ده‌وڵه‌ت و سوپاكه‌ی و چه‌كداركردنی گه‌ل. دیاریكدرین ده‌سه‌ڵاتی یاسایی و جێبه‌جێكاری، هه‌ڵبژاردن و هه‌موو كاتێكی لابردنی هه‌موو به‌رێوبه‌ران، دادوه‌ر و مامۆستا و خه‌رجكردنی كرێی كاری هه‌موو كارمه‌نده‌كان وه‌ك كرێی كرێكاران.
3- له غۆتا1875 قۆناغی گواستنه‌وه له كۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رمایه‌داریه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی شیوعی وه‌ك دیكتاتۆریه‌تی شۆڕشگێڕی پڕۆلیتاریای
- ماركس و ئه‌نگلس، به‌ناوی (به‌رگی 19، لاپه‌ڕه‌ی 28).
ئه‌مه‌ی ده‌یبینن له كوردستان و عیراق دیكتاتۆریه‌تی بۆژواكانه به‌ناو(نیشتمان و ئاین).
هیچ پێویست ده‌كات كرێكاران و خه‌ڵكی چه‌وسانه‌وه له ده‌سه‌ڵاتی خۆیان بۆ له‌ناوبردنی سته‌مكاری و بۆ ئازادی و خۆشگوزه‌رانی بترسن؟
( بۆ زانیاری زیاتر: لینین، به‌رگی 10، لاپه‌ڕه‌ی 41-جه‌وهه‌ری د.پ و جه‌وهه‌ری ده‌سه‌ڵاتی سۆڤێت)