Skip to Content

زارۆم  …  ڕۆستەم خامۆش

زارۆم … ڕۆستەم خامۆش

Closed
by كانونی یه‌كه‌م 28, 2018 General, Kids Literature

زارۆم ژیــــرو هـۆشــیــارم
زارۆم جـــوانــــە ئــاکـــارم

قسەم خۆشەو بەخشنـدەم
هـاوڕێ و دۆستی بـاڵنـدەم

هـەرگیــز ئـازاریـــان نـادەم
لـەگـەڵـیـانــدا ئــاســـوودەم

ئــەوان جـوانـن بــۆ ژینـگـە
هــەبـوونـیـان زۆر گـرینـگـە

ئەودەمەی ، کـە هەڵـدەفـڕن
نـەغـمـەو گـۆرانــی دەچـڕن

شـــادیی بــۆ دڵـمــان دێـنـن
چــونــکـە ئــاواز دەخوێـنـن

ڕۆستەم خامۆش

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish
Powered by TranslatePress