نیگای هه‌تاو … ستار ئه‌حمه‌د
گوێمان له ده‌نگی زه‌نگه
وێنه‌ی هونه‌رمه‌ندان ده‌كێشن
له‌گه‌ڵ خه‌ونا سه‌ما ده‌كه‌ین
به ده‌نكه باران ده‌مانكێشن
ده‌مانه‌وێ بگه‌ینه مانگ
خۆر له‌سه‌ر خوانمان دابنێین
به‌ره‌و ئاسۆی نادیار ده‌ڕِۆین
دوێنێ بووه‌ته پاشه رۆژو
ئه‌مڕۆ بۆ به‌یانی ره‌نجه‌ڕۆین
باوه‌ڕ له نێوانمانا گه‌ردونێكی داگیرساوه
زه‌وییه‌ك ده‌كێڵین هه‌نگوینه باران‌و
بارووتی گولله‌ی قووتداوه
هۆنراوه.. جه‌سته‌یه‌كی راشكاوه
نیگای ماتی خۆره‌تاوه
كه ویستیان ئاسمان دابه‌شكه‌ن
چاوه‌كانی ئه‌ستێره‌و مانگ
له ده‌روونی شاعیرانا
نه‌بوونه چه‌ك
ئازووقه‌و تانك
به‌ڵام به رووناكیمان
پرشنگمان خسته زامی په‌یكه‌ری ئاڤێستاوه
زه‌رده‌شت له نوێ گه‌ڕایه‌وه
گوڵی ئه‌وینداری له مێشكمان چاندو
په‌ڕه‌ی مێژووی هه‌ڵدایه‌وه
ناومانی له‌سه‌ر ده‌سرازه‌ی ساواكان نووسی
هۆنراوه بووه به‌رگ‌و نان
ده‌درانه ده‌ست گه‌داو برسی
نه‌بوونی كۆتایی هات‌و
په‌لكه زێڕینه بووه تووله رێگای لانه‌وازان
ئه‌م خاكه وه‌كوو خه‌نه
درا له په‌رچه‌می چیا‌و
چه‌پكه نێرگز
تارای شادی خۆره تاوبوو
بۆ كه‌ژاوه‌ی بووكی ئاسمان
ستار ئه‌حمه‌د