هه‌ڵهاتن له پێناو ده‌ستكه‌وتنی ئیقامه … ئامادەکردنی: هەژار
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ی بی سی نیوز بڵاویكرده‌وه كچێكی ته‌مه‌ن هه‌ژده ساڵی به‌ڕه‌گه‌ز سعودی ووڵاته‌كه‌ی خۆی به‌جێ هێشتووه و به گه‌شتێك ڕووی له تایله‌ند كردووه و هه‌وڵیداوه بچێته ئوسترالیا به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتی له‌و ووڵاته.
ئه‌و كچه كه ناوی (ره‌هف ئه‌لقنون) له‌پاش گه‌یشتنی به فڕۆكه‌خانه‌ی بانكۆكی نێوده‌وڵه‌تی خۆی ده‌خاته ژووێكه‌وه له‌و فڕۆكه‌خانه‌یه و داوا ده‌كات كه نوێنه‌ری كۆمیسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ببینێت و به ووته‌ی خۆی كه له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا بڵاویكردوه‌ته‌وه ، داوای ئیقامه ده‌كات.
له‌پاش ئه‌وه‌ی نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگترووه‌كان ده‌بینێت و زامنی ئه‌وه ده‌كات كه دیپۆرتی سعودیه ناكرێته‌وه، له ئێستادا له بنكه‌یه‌كی تایبه‌ت به كۆچی تایله‌نده.
له‌پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی هه‌ڵهاتنی ئه‌و كچه له سعودیه‌وه، چالاكانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له ئوسترالیا داوا له حكومه‌تی ئوسترالیا ده‌كه‌ن به زووترین كات هاوكاری ئه‌و كچه بكه‌ن به‌مه‌به‌تسی وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتی له ئوسترالیا.
هه‌رچه‌نده تا ئێستا حكومه‌تی ئوسترالیا هیچ لێدوانێكی نه‌داوه له‌باره‌ی كه‌یسی ئه‌و كچه‌وه و ئوسترالیا سیاسه‌تێكی زۆر توند له به‌رامبه‌ر كۆچبه‌رانی نایاسایی پیاده ده‌كات به تایبه‌ت له به‌رامبه‌ر كۆچبه‌رانی ده‌ریایی قاچاخ به‌جۆرێك هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت به قاچاخ و به به‌له‌م ڕوو له ئوسترالیا بكات ده‌ستگیر ده‌كرێت و ڕه‌وانه‌ی ئه‌و ووڵاته ده‌كرێته‌وه كه هه‌وڵی داوه لێوه‌ی بچێت بۆ ئوسترالیا، به‌ڵام به ووته‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی ئوسترالیا له‌سه‌ر لیستی سه‌وزه‌كان ده‌كرێت دۆكومێنتێكی گه‌شتكردنی به‌په‌له بۆ ئه‌و كچه ده‌ربكرێت بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بگه‌یه‌نێته ئوسترالیا.